دواین هەواڵ

2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە

ڕاگەیەندراو

بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان

21/05/2025

l

بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان

٣٤ ساڵ لەمەوبەر، لە هەنگاوێکی بوێرانەدا  کۆمەڵێک لاوی بەهەڵوێست و نەتەوەیی، بە مەبەستی چارەسەری ئەو قەیرانە نەتەوەییەی دوای رووخانی کۆماری کوردستان بەربینگی بە بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان گرتبوو، بڕیاری دامەزراندنی پارتێکی سیاسیی کوردستانییان دا.
دامەزراندنی PAK پێویستییەکی مێژوویی بوو بۆ گەڕاندنەوەی بزووتنەوەی کورد بۆ سەر رێڕەوی راستەقینەی خۆی و دادڕینی بەرگ و ناوەرۆکی ئێرانییانە لەبەری.
گەرچی ئەوکات تێگەیشتن و روانگەی سیاسیی کۆی بزووتنەوەی رۆژهەڵات گیرۆدەی چەمک و دەستەواژە هاوردەکان بوو و ستراتیژی و ئامانجی هیچ لایەنێک لەچوارچێوەی ئێران نەدەترازا و لە ئامانجی خودموختاری بۆ کورد لەبازنەی دەوڵەتە داگیرکەرەکان ئەولاوەتر نەدەچوو؛ و بیر و ستراتیژیی PAK  بە کەف و کوڵی جەوانانە دادەنرا؛ بەڵام لەئاکامی پێداگریی، کۆڵنەدان، سەرسەختی و قوربانیدانی ئەم پارتە کوردستانییە رۆژبەڕۆژ زیاتر داهێنانە فیکری و ئەدەبیاتە سیاسییەکەی بوو بە ئەدەبیات و گوتاری زاڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوانەی رۆژگارێک ئەم ئەدەبیات و ئامانجانەیان پێ شەرم و نەکردە بوو، ئێستاکە بەخشکە بەدوایدا دێن و تەسلیمی خواست و ویستی کوردستانییان دەبن.
پارتی ئازادیی کوردستان بە ئەدەبیاتی سیاسیی جیاواز، ستراتیژیی روون و کوردستانی، ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان، پشت بەستن بە مافی دیارییکردنی چارەنووس، هەڵکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، هەوڵدان بۆ دروستکردنی بەرەی کوردستانی و سازدانی کۆنگرەی نەتەوەیی، گرێدانی خەباتی نەتەوەیی لە ماکۆوە تا لوڕستانات و بەختیاری و خوراسان، بەشداریی لە شەڕی تێکشکاندنی داعش و تیرۆریستان، شکستپێهێنانی پیلانی سێ دەوڵەت بۆ داگیرکردنی هەولێر و کۆتاییهێنان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان لە نەبەردی چارەنووسسازی پردێ، پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان و دەیان دەسکەوتی دیکە، بووبە جێ هیوای کوردستانیان و مۆتەکەی سەر دڵی دوژمنی داگیرکەر.
رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان لەم رۆژە مێژووییەدا لەسەر ئەم باوەڕە سوور و پێداگرە کە: بەختەوەری، ئاسایش و مافەکانی تاک و کۆی کورد بە هەموو پێکهاتە و چین و توێژەکانیەوە تەنیا بە رادانی داگیرکەران لەسەرخاکی کوردستان و لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆدا  مسۆگەر و پارێزراو دەبێ. بەدەر لەمە و هیواچنین لەسەر تراویلەکەی دیموکراتیزەکردنی داگیرکەر و مانەوە لەچوارچێوەی سنوورە دەسکرد و داتاشراوەکانی سایکسپیکۆ، بەهەر سیستەم و شێوازێک بێت، و هەرجۆرە مافێک کە بەدەستی بێنێ، کاتیی و زووتێپەڕ دەبێ و پاش ماوەیەکی کەم  داگیرکەر دەخاتەوە جەستەی کورد و کوردستان و کارەساتەکانی سەت ساڵی رابردوو چەندپاتە دەبێتەوە.
پیرۆز بێت ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵ داهێنانی فیکریی و رچەشکێنیی پارتی ئازادیی کوردستان لەپێناو کوردستانێکی سەربەخۆ و ئازاد و یەکگرتوودا.
پیرۆزبێت پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان، سپای بەهێز و دیسپلینی رۆژهەڵاتی کوردستان.


رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستانRAK
٣٠ گوڵانی ٢٧٢٥ ک

سەرەوە