دواین هەواڵ

2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا

ڕاگەیەندراو

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان

07/12/2024

 

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
 سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 


جارێکی دیکە ئەو قەیرانانەی هەر لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی سووریاوە لە بنیات و هەناوی ئەو دەوڵەتەدا هاوزادی بوون، تەقییەوەتەوە. 
دەوڵەتی سووریا، یەکێ لەو دەوڵەتانەیە کە بە هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریی عوسمانی و بە پێی پلانی سایکس-پیکۆ، نەک لە سەر بنەمای ئیرادە و ویستی دانیشتووانەکەی پێکنەهاتووە بەڵکوو بە پێی بەرژەوەندیی دەرەکی و لە بەرچاو نەگرتن و پێشێل کردنی مافی چارەنووسی کورد و ژمارەیەک پێکهاتەی نەتەوەیی دیکە و سەپاندنی ناسنامەی عەرەبیی بەسەریاندا دامەزرا. 
نەتەوەی کورد لە ڕۆژاوای نیشتمانەکەی، لەو 100ساڵەدا بەچەشنی پارچەکانی دیکەی کوردستان وەک کۆڵۆنییەک لەبەر پرۆژەی سیستەماتیکی تەعریب و ئاسمیلاسیۆن و داگیرکاریی لەشکریی و تاڵانی سامانی نیشتمانی و پارچە پارچە کردنی خاک و دانیشتووانەکەیدا بووە. 
قەیرانە بنیاتییەکانی دەوڵەت و حکوومەتی سووریا و کارلێکەرییە جیهانی و هەرێمیەکان، لەوانە: کۆتاییهاتنی جیهانی دوو جەمسەریی و شەپۆلەکانی پرۆسەی جیهانی بوون؛ شەڕەکانی یەکەم و دووهەمی کەنداو و ئاکامەکانیان و دواتر بەهاری عەرەبیی، ساڵی 2011 دۆخی ئەو دەوڵەتەی بەرەو تەقینەوە برد. هاوکات پێگەی ژێئۆپۆلیتیکیی سوریا و بەرژەوەندییە ژێئۆپۆلیتیکییەکانی دەوڵەتانی ناوچەکە نە ڕێگایان بە سەقامگیر بوونەوەی سیاسی ئەو دەوڵەتە دا و نە گۆڕانکاریی و  چارەسەریی.
 سەرەنجام پاش چەند ساڵ ئارامییەکی ڕێژەیی؛ رووداوەکانی پاش 7ی ئۆکتۆبەری 2023 و ئاکامە سیاسی و سپاییەکانی و ئەجندای یاریکەرانی دەوڵەتیی لەسەر گۆڕەپانی سووریا، ئەکتەرە نادەوڵەتییەکانی چالاک کردەوە و جارێکی دیکە قەیران و کێشە سیاسی و چاوتێبڕینە ژێئۆپۆلیتیکییەکان، سووریای کردووەتەوە گۆڕەپانی شەڕ و دابەشبوونی بە کردەوەی ئەو دەوڵەتە لە نێوان حکوومەت و یاریکەرە نادەوڵەتییەکاندا . 
رووداوەکانی 2011 لە سووریا و سەرهەڵدان و شەڕی داعش، دەرفەتێکی خولقاند کە کورد لە ڕۆژاوای کوردستان وەک یاریکەرێکی نادەوڵەتی دەور بگێڕێ و لە پرۆسەی هاوکاریی لەگەڵ ئامریکا و فەرانسە و هاوپەیماناندا قەوارەیەکی خۆبەڕێوەبەریی دابمەزرێنێ.ئێستا جارێکی دیکە هەلومەرجێک هەڵکەوتووە کە هاوکات لەگەڵ ئەو هەڕەشە و شەڕ و ئاوارەییەی بەرۆکی گرتووە، لە بەردەم دەرفەتی سیاسی گەورەشدا بێ . 
  پارتی ئازادیی کوردستان کە هەمیشە پاڵپشتی خەبات و دەسکەوتەکانی رۆژاوای کوردستان بووە ،لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەگەر سەرکردایەتیی سیاسیی و سپایی کورد لە رۆژاوای کوردستان بە ستراتیژیی نەتەوەییەوە لەم دەرفەتە کەڵکوەربگرێ ، خەڵک و خاکی رۆژاوای کوردستان داهاتوویەکی پرشنگداریان بۆ مسۆگەر دەبێ و کاریگەریی ستراتیژیی قووڵیش لەسەر دۆخی پارچەکانی دیکەی کوردستان دادەنێ . 
  پارتی ئازادیی کوردستان لەسەر ئەو باوەڕەیە کە دوور خستنەوەی هەڕەشەکان و کەڵکوەرگرتنی کورد لەم دەرفەتە لە گرەوی یەکێتی و یەکڕیزیی نەتەوەیی و سەلماندن و سەپاندنی مافی خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان لە دیاریی کردنی چارەنووسیی سیاسیی خۆیدایە.داننانی ئەکتەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی سووریا بە مافی زەوتکراوی چارەنووسی سیاسیی کوردستان، دەستەبەری داهاتووی نەتەوە و نیشتمانەکەمان لەو بەشە دەکا.
رۆژاوای کوردستان بە مەرجێ دەتوانێ بارتەقای خوێن و خەباتی مێژوویی خۆی و هەڵکەوتی جوغرافیی و پێگە سیاسییەکەی، دەسکەوتی نەتەوەیی بەدیی بێنێ و داهاتووی دەستەبەر بکات کە مافی دیاری کردنی چارەنووسی سیاسی خۆی مسۆگەر بکات. بەمجۆرە و بە ئەستاندنی ئەو مافەیە کە هەم بە ئامانج دەگات و هەم ڕێگا لەوە دەگرێ بەر سات و سەودای سیاسیی نێوان دەوڵەتەکان بکەوێ. ئەزموونی هەڵوەشانی عوسمانی و دامەزرانی تورکیای نوێ ، ئەزموونی رووخانی حکومەتی پاشایەتی و هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیی، ئەزموونی زیندووی رووخانی حکومەتی بەعسی عێراق و رەفتارە سیاسییەکانی ئێستای بەغدا لەگەڵ کوردستان، سەلماندوویانە کە تەنیا جێگۆڕکێی سیستەم و حکومڕانیی سیاسیی لە پێتەختەکان، ناتوانێ ئازادیی و  ئاسایش و ماف بۆ کورد دابین بکەن و پرسی کوردستان چارەسەر بکەن .
پارتی ئازادیی کوردستان جارێکی دیکە پاڵپشتیی خۆی لە رۆژاوای کوردستان دەردەبڕێ و وەک پێشوو، ئامادەی بەشداریی کردنی بە کردەوەیە لە پارێزگاری کردن لە خاک و دانیشتوان و دەسکەوتەکانی.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
١٧ سەرماوەزی ٢٧٢٤ک
٧ی دیسامبری ٢٠٢٤ز

 

سەرەوە