پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
19/01/2025
ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان! لە بارودۆخێکدا که گرانی و بێکاری و نەداری و دەیان کێشە و گرفتی ئابووری، خزمەتگوزاری و نەبوونی هەر چەشنە ئازادییەکی سیاسی بەربینگیان بە کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران گرتوە، ڕێژیمی ئێران، لەبری وەڵامدانەوە بە ویست و داخوازییەکانی جەماوەر، شمشێری لە دژی زیندانیانی سیاسی لە ڕوو بەستوە و حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەیان تێکۆشەری سیاسی لە کوردستان و سەراسەری ئێران دەرکردوه. له پهیوهندییهدا بە تایبەت بەهۆی مەترسیی لەسێدارەدانی "پەخشان عەزیزی" و "وریشە مورادی"، پێوستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە هەڵبگیردرێت لە پێناو ڕزگارکردنیان لە پەتی سێدارە. یەکێک لەم هەنگاوانەش بریتییە لە بەڕێوەچوونی مانگرتنێکی گشتی لە کوردستان. مانگرتنی گشتی و جەماوەریی لە کوردستان بەردەوام وەک ڕێکارێکی بەرەنگاریی مەدەنی لە کاتە هەستیارەکاندا بووەتە نەریتێکی جێکەوتوو لە کۆمەڵگەی پێشکەوتووی کوردستاندا. ئەمڕۆ که لە بەردەم یەکێک لەو کاتە مێژووییانەداین، پێویسته ئیرادەی جەماوەری لە بزووتنهوهیهکی شایستەدا خۆی نیشان بداتەوە بۆ ئەوەی پێش بە تراژدیایەکی دیکە بگرێت و گیانی کۆمەڵیک مرۆڤ کە هیچ کردارێکیان جگە لە خۆشەویستی خەڵک و خەبات لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا نەبووە، لە پەتی سێدارە ڕزگار بکات. بێگومان ئەو یەکگرتوییەی جەماوەر کە لە شێوازێکی مەدەنی و ئاشتیانەدا خۆی دەنوێنی، دەتوانێت جارێکی دیکە هەروەک چۆن لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، کوردستان خاوەنی پەیامی خەبات و خۆڕاگری بۆ هەموو کۆمەڵانی خەڵک لە سەرتاسەری ئێران بوو، دووپات ببێتەوە. ئەم حەرەکەتە لە هەمانکاتدا بەدەنگەوەهاتنێکە بۆ ئەو زیندانییە سیاسییە تێکۆشەرانەی هەموو ڕۆژانی سێشەممەیەک لە زیاتر لە ٣٠ زیندانی ئێران، بە مانگرتنی بوێرانەی خۆیان، دروشمی "نا بۆ لەسێدارەدان" بەرز دەکەنەوە. ئێمە ئهو حیزب و لایەنە سیاسییانهی که ناومان لهم ڕاگهیاندراوه هاوبهشهدا هاتوه، داوا لە هەموو جەماوەری تێکۆشەری کوردستان دەکەین کە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی ڕێبەندان، لە هەموو کوردستان لە مانگرتنێکی گشتی لە دژی حوکمی لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانمان بەشدار بن و هەروەها سەرجەم ناوەندەکانی کار، بازاڕ و خوێندن دابخرێن. بەمجۆرە هێزی یەکگرتووی جەماوەر لە پێناو دابینبوونی ئامانجی سیاسی و ئینسانی خێرادا، نیشان بدرێتەوە. ئەم هەنگاوە پێشگیرانەیە دەرفەتێکە بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان و لە هەمانکاتدا ڕێگریکردنە لە تازییەباربوونی زیاتری بنەماڵەکان. با جارێکی دیکە نیشانی بدەینەوە کە کوردستان لە بەرامبەر وەها حوکم گەلێکی نامرۆڤانەدا بێدەنگ نابێ و هەڵوێستی دەبێت. بژی یەکگرتوویی و یەکدەنگیی جەماوەریی لە کوردستان. - پارتی ئازادیی کوردستان - پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان پژاک - کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران - حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران - کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان - کۆمەڵەی ـ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران ٣٠ بەفرانباری ١٤٠٣ - ١٩ی ژانویەی ٢٠٢٥
سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت
حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە
ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە
دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان)
شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.