پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا
08/12/2024
ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە چەکدارە بەرهەڵستکارەکانی بەشار ئەسەد بە بێ هیچ بەرنگاربوونەوەیەکی هێزەکانی حکومەتی سووریا؛ دەروازەکانی دیمەشقی پایتەختی سووریایان کردەوە و کۆنترۆڵییان گرتەدەست. بەمجۆرە دەسەڵات و حوکمڕانیی ٥٣ ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد لە سووریا کۆتایی هات. هێشتا ڕوون نییە لە پشت پەردەوە چۆن و چ دەوڵەتیەلێ هەوساری ئەو گۆڕانکارییەیان بە دەستەوەیە.هەروەها ڕوون نییە داهاتووی سیاسیی سووریا، چۆن دیزاین کراوە و چۆن دەبێ. ڕمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، تەنیا کۆتایی هێنانی حوکمڕانیی لە وڵاتێکی دیاری کراو نییە، بەڵکو گۆڕانێکی ژێئۆپۆلیتیکییە لە ناوچەکە. بەو ڕووداوە، هیلالی شێعە و مەحوەری مقاوەمەتی ئێرانی پەکی کەوت و لێکترازا. ئەم گۆڕانکارییە کاریگەریی ڕاستەوخۆ لە سەر پێگەی هەرێمی و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دادەنێ. ئەگەرچی کەوتنی هەر دیکتاتۆرێک بە شێوەیەکی گشتیی بۆ عەوداڵانی ڕێگای ئازادیی جێگەی دڵخۆشیی و هیوابەخشە، بەڵام لە جێدا بە مانای کۆتایی سیستەمی دیکتاتۆریی نییە.دیکتاتۆریی ئەسەد، خۆی بەرهەمی بنیاتی دەوڵەتێکی دەسکردی نامەشرووع بوو کە رێکەوتننامەی سایکس-پیکۆ و لۆزان بەرهەمیان هێنا بوو. بۆیە بۆ نەمانی یەکجاریی دیکتاتۆریی و داگیرکەریی لە سووریا، پێویستە بناغەکانی ئەو دەوڵەت-نەتەوەیە کە لەسەر سڕینەوەی ناسنامەی کورد و ئەوانی دیکەی ناعەرەب و سەپاندنی یەک ناسنامە بەسەریاندا بنیات نراوە، هەڵوەشێتەوە.ئەوەش لە ئازادیی نەتەوەکانی ئەو دەوڵەتە بۆ دیاری کردنی مافی چارەنووسی سیاسییاندا، دەبینرێتەوە. دەست نەبردن بۆ بنەماکانی دەوڵەت و نۆژەنکردنەوەی، دیکتاتۆریی بەرهەم دێنێتەوە و دیکتاتۆر دەخوڵقێنێ. ئێستا کە کۆتایی بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هاتووە، دوو خاڵی سەرەکیی لە ناوەندی سەرنجی پارتی ئازادیی کوردستان دایە کە بریتیین لە: ١- ئاخۆ داهاتوو و چارەنووسی ڕۆژاوای کوردستان چۆن دەبێ؟ ئایا سەرکردایەتی سیاسیی و سپایی ڕۆژاوای کوردستان بە ستراتیژیی ڕزگاریی نەتەوەیی و گەیشتن بە سەروەریی نەتەوەییەوە لە گۆڕەپانی سیاسی تازەی سووریادا یاری دەکەن یان بە تەمای دێموکراسیی سووری، بەشدار دەبن لە نۆژەنکردنەوەی دەوڵەت-نەتەوەی قەیرانگرتووی سووریا و چەقاندنەوەی سێدارەکەی دیمەشق بۆ ڕۆڵەکانی کوردستان؟ پارتی ئازادیی کوردستان لەو باوەڕەدایە کە بەمەرجی یەکێتی و یەکڕێزی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژاوای کوردستان لە سەر بنەمای وەدەستهێنانی مافی دیاریی کردنی چارەنووس و هەماهەنگی و کەڵکوەرگرتن لە کاپاسیتییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان و بە گەڕخستنی دیپلۆماسییەکی چالاک؛ ئەو دەرفەتە هەڵکەوتووە کە ڕۆژاوای نیشتمان تا ئاستی یەکەیەکی خاوەن سەروەریی گەشەبکات و پێگەیەکی ژێئۆپۆلیتێک و ژێئۆستراتێژیک دابین بکات. ٢- بزاڤی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆن بتوانێ لەو شکستە ستراتیژی و دوکتورینییەی بەسەر ئێران هاتووە، کەڵک وەربگرێ و بە پێوەندیی و هاوکاریی لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی بندەستی ئێران، کۆتایی بە دەوڵەتی کۆلۆنیالیستی ئێران و حکوومەتی تێرۆر و تاوانی کۆماری ئیسلامیی بێنن. پارتی ئازادیی کوردستان لەم پێناوەدا جارێکی دیکە لەسەر پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانیی بۆ وەدیهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە رێگای ڕێفراندۆمێکی گشتی و ئازادەوە پێدادەگرێتەوە. پارتی ئازادیی کوردستانPAK ١٨ی سەرماوەزی٢٧٢٤ک ٨ی دیسامبری ٢٠٢٤ز
ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا
ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا
بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین"