دواین هەواڵ

2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا

ڕاگەیەندراو

​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین"

12/01/2025

 

بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی
" با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین"

دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لەگەڕێکی دیکەی خوڵقاندنی تاوان دژی کورد، نیازی وایە پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی لە سێدارە بدات.
سەپاندنی حوکمی ئێعدام و بەردەوامیی کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان لە تەنیشت زمانکوژی، تاوانی ژێنۆساید و تێکدانی ژینگە و تاڵانکردنی سامانی نەتەوەیی و زەوتکردنی ئاسایشی گشتیی و تاکەکەسیی لە کوردستان، ئەو ڕێچکە کۆڵۆنیالیستییە فاشیستییەیە کە  دەوڵەتی فارس لە یەک سەدەی ڕابردوودا بە سیستەمەکانی پاشایەتیی و کۆماریی ئیسلامییەوە گرتوویەتە بەر.
  ھەموو ئەم تاوانانە دژی کوردستان بە دەسەڵات و دارایی دەوڵەتێکەوە دەکرێ کە بناغەکەی بە پێی بەرژەوەندیی و بڕیاری ناڕەوای دەرەکیی دانراوە و بە زەبر و زەنگ و لە سەر خوێن و لاشەی« ئەوانی دیکە» کەوتووەتە سەر پێ.
ئەوەی لەم چرکە ساتەدا کە گیانی دوو کیژی ڕوو سووری نیشتمان لە ژێر ھەڕەشەی ئێعدام دایە گرینگە، ئەوەیە کە ھەموو کوردستان خاوەندارێتییان لێ بکا و بە دروستکردنی گوشاری ھەمەلایەنە و ھەنگاوی پێویستی وەک گردبوونەوە و مانگرتن و خۆپیشاندان، ڕێ لە ئێعدامیان بگیرێ. داوا لە ھەموو ڕۆڵەکانی نیشتمان دەکەین لە سەر ھەست بن و لە کاتی گونجاودا، بە ڕەفتار و  ھەنگاوی پێویست، گیانی کچە بە دیل گیراوەکانمان ڕزگار بکەن.
لە ئاستی ستراتیژیی و درێژمەودا دا، پاراستن و ئاسایشی کوردستان و کورد بە دەرچوون لە ژێر تەوقی سەروەریی ئێران و بەدەستھێنانی سەربەخۆیی و پێکھێنانی دەوڵەتی کوردستان مسۆگەر دەکرێت.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤ ک
١٢ ی ژانوییەی ٢٠٢٥ ز

سەرەوە