دواین هەواڵ

2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا 2025-07-12 رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا 2025-07-09 راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان 2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا

سەرۆکایەتیی

کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟

27/03/2024

 

کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا  کردەوە؟

 

ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەڕێوە بردنی ئەو نەورۆزە کە دەکرێ نێوی بنێین نەورۆزی خەبات و تێکۆشان لە پێناوی سەربەخۆییدا، بڕگەیەکی زۆر پڕ شانازیی لە مێژووی خەباتی نەتەوەی کورد تۆمار کرد. ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لەم نەورۆزەدا پەیامێکی زۆر پڕ ناوەرۆکیان بەڕووی جیهان و بەڕووی دوژمناندادا و هاوکات ئەو پەیامە لە ناوخۆشەوە جارێکی دیکە لە بۆنەکانی داهاتوودا و لە نەورۆزەکانی داهاتوودا بەرهەم دەهێننەوە.
 بەم نەوڕۆژە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو ناسنامەی نەتەوەیی خۆی، ڕوانگەی بۆ نەوڕۆژ لەگەڵ ناسنامەی ئێرانی و نوروزی ئێرانی جیاکردەوە. نەک تەنیا لەبەر ئەوەی گوڕوتینی نەوڕۆژیی زۆر بوو؛ نەک تەنیا بەوەی پانتایی بەڕێوەبردنی نەوڕۆژ فراوان بوو، ئەوانە هەمووی لە جێی خۆی؛ بەڵکو بەو خۆئاگاییەی کە ژنان و پیاوانی ئەو نیشتمانە داگیرکراوە لە خۆیان پیشاندا، کە ئەوەش لە دروشمە شانازی خوڵقێنەکانی ''بژی سەربەخۆیی کوردستان؛ داگیرکەری ئێرانی تۆ قاتڵی ژینامانی؛ کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان؛ هەتا کوردێک بمێنێ کوردستان هەر دەمێنێ؛ هەتا دەوڵەتمان نەبێ، ئەوە هەر بەشمان دەبێ'' ئەوە مەبەست جنایەت و تاوانەکان و تاڵانەکانی دەوڵەتی ئێرانە؛ بەم دروشمانە، هاوکات لەگەڵ ئەوەی بەتەواوەتیی نەوڕۆژی کوردستان لە نوروزی ئێرانی جیاکرایەوە، هاوکات هەبوونی بیر و ئیرادەیەکی بەهێزیش لە نێو ڕۆڵەکانی ئەو نیشتمانە داگیرکراوەماندا پیشاندرا.
بۆیە جارێکی تر، نەک جارێ، هەزاران جار ئەو نەوڕۆژە لە نەتەوەی کورد پیرۆز دەکەمەوە.

سەرەوە