پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەستدا
31/03/2022
ڕۆحی پیرۆز 🔶بۆ ئەو نەتەوانەی لە پێکهێنانی دەوڵەتی خۆیان بەجێماون و هەڕەشەی لە ناوچوون، یان لەبەریەک هەڵوەشانیان لەسەرە، هەڵکەوتن و هەبوونی سەرکردەی کاریزماتیک مەکینەی ئاوەز و هۆش و بیرە.ئەوان لە کات و ساتە نائاساییەکان و دۆخی قەیران و دووڕیانەکانی هات و نەهاتدا سەرهەڵدەدەن. 🔷رێبەرانی کاریزماتیک بە هێز و پێگەی قبووڵکراویان، نەتەوە یەک و ڕێک دەخەن،هێزە پڕش و بڵاوکانی گردوکۆ دەکەن و بەرەو ئامانجی دیاری کراویان دەبەن. ئەوان بەو تواناییەوە خێرایی بە جووڵە و بەرەپیشچوونی نەتەوە و کۆمەڵگا دەدەن. ڕێبەرانی کاریزماتیک نابنە دیلی پارسەنگی هێز و دۆخی ئارایی.خۆیان ڕادەستی واقع ناکەن. لە واقع دەڕاسێن. ئەوان خاوەن خەونی گەورەن.ئاسۆی بیر و دیدیان ئاسایی و وەک گشت نییە. لە ئینجیل دا ئەم جۆرە سەرکردانە بە «ڕۆحی پیرۆز» پێناسە کراوە. ڕۆحی پیرۆزی ئینجیل هەمان منی باڵای فرۆیدە. ئەوانەی وا مەسیحانە و سوقرات ئاسا لە پێناو بەها بەرزەکاندا لە گیان دەگوزەرێن و ئامادەی لە خاچدان و خواردنەوە ژەهری سەربەستیین. ♦️نەتەوەی ئێمە خاوەن ژمارەیەک ڕۆحی پیرۆز بووە. گیانی بەرەنگاریی و ڕزگاریخوازیی و فیداکاریی،لە نێوانیاندا دۆنادۆن ڕۆیشتووە و بۆ یەک گوێزراوەتەوە. ئەو سەرکردانە هەر کام لە بڕگەیەک لە خەباتی نەتەوەکەماندا بە بەرخۆدان ڕۆحی ژیانەوەیان بەبەر نەتەوەی کڵۆڵ و کەساسدا کردووەتەوە و لە فەنا بوون پاراستوویانە. شێخی نەهری، شێخ عەبدوسەلام بارزانی، شێرعەلیمەردانخانەکان، شێخ سەعیدی پیران، داودخانی کەلهووڕ، سەیدڕەزا دەرسیم، شامحەممەدی یاری، سمکۆی مەزن، شێخ مەحموودی حەفید، پێشەوا قازی محەممەد و بارزانی مستەفا ڕۆحی پیرۆزی کورد بوون. 🔶ڕۆحی پیرۆزی کورد و کۆمار، پێشەوا قازی محەممەد، بە دەرکەوتنی، پێغەمبەرانە نەتەوە پڕش و بڵاو و پڕناکۆکییەکەی لە دەوری ئامانجی پیرۆز و لەمێژینەی کوردایەتیی گردوکۆ کرد. لە گەڵ ئەوەدا کە تای سەنگی دوژمنان و نەیارانی لە هێزی خۆی قورستر دەبینی، گرێی دڵی کوردی کردەوە و، بڕیارە گەورەکەی دا: سەربەخۆیی و بەدەوڵەتکردنی کوردستان! 🔷سوێند و نوتق و فەرمایشتەکانی پێشەوای موعەزەمی کوردستان لە ڕۆژی بڕیارە گەورەکە و پەیامە ڕادیۆییەکانی دواتری، وەک بیرو دەروونی پاکی خۆی زەلالن و لێکدانەوە و شیکاریی هەڵناگرن. سەرکردەیەک کە لەو کاتەدا خوێندەوار و قازیی بووبێیت، خاوەنی ٢٠٠٠ کتێبی فرەچەشن بە زمانی جۆراوجۆر بووبێیت،هیچ وشەیەکی لە دەم دەرنەچووە و هەر وشەیەک کە بەکاری هێناوە، لە دەریای قووڵی بیرییەوە هەڵقوڵاوە. کلیل واژەکانی هەموو ئەوانە بریتین لە: «نەتەوە»، «حکوومەت»، «کوردستان و جوغرافیای لێکدانەبڕاوی»،«میرنشینەکان»، «ئازادیی و ئیستیقلال»، «ئیستیقلالی تام و تەمام». ♦️ئەرێ نەتەوەیەک خاوەنی سەرکردەی وەها و وەها بیرێکی سیاسیی و ئەزموونی وەک کۆمار بووبێیت، چ حەوجێ بەوە بوو پێشسوارانی پەنا بۆ مارکس و لینین و مائۆ و خۆجە بەرن؛ڕوو لە مارکسیزم و لیبڕالیزم و ئاناڕشیزم بکەن و کۆمۆنی پاریس بکەنە نموونەی ئەو سیستەمەی خەونی پێوە دەبینن؟ 🔷کارەساتەکە لێرەوە دەست پێدەکات کە ڕۆحی پیرۆزی کورد، بەرەو ئاسمان دەفڕێت.نەتەوەکەی بێ سەر و سامان دەمێنێتەوە و ئامۆژگارییەکانی لەبیر دەکرێن. نیشتمانەکەی لە لایەک بە تیری داگیرکەری عەجەم لە خوێن شەڵاڵ دەکرێت و لە لایەکی دیکەوە خوێندەوار و سیاسیی کورد، لە جیاتی گەڕانەوە بۆ ئەسڵ و نموونە باڵاکانی خۆی، دەبێتە کۆڵبەری کالای فیکریی نامۆ و بێگانە و بەدەر لە دەرد و دەرمانی کورد بۆ ساخکردنەوەی لە بازاڕی نیشتمانیی خۆیدا. 🔶حاسڵی ئەم سوغرەکێشییە چی بوو بێجگەلە: هەڵگەڕانەوە لە ناسنامەی خۆیی(کوردبوون) و عاشقی جەلادی خۆ بوون( ئێرانیی بوون)؟یان دابەشکاریی خەیاڵاویی چینایەتیی و جنسی و لەبەر یەک ڕاگرتنی بەشێک لە نەتەوە لە بەرامبەر بەشەکەی دیکەدا کە هەرتک لە لە بنەڕەتەوە بەشیان مەینەتە. دواتریش بە قوونداهاتن بەرەو لیبڕالیزمێک کە تاک و نەتەوە لە یەک دادەبڕێت، پێڵاوەکان دەکاتە تەنیا ئاڵقەی پێوەندیی نێوان تاک و خاک و مرۆڤ لە گشت بەهایەک بێجگە لە سوود و قازانج بەتاڵ دەکات. ئەمە حاڵی نەتەوە و نیشتمانە پاش فڕینی ڕۆحی پیرۆز! حسەین یەزدانپەنا
حەفتاوپێج ساڵەی فڕینی ڕۆحی پیرۆز
بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند
سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا
خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا
پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان:
هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد
کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران
کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران