دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

کوردستانی

ڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەممەد

11/07/2022

ڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەممەد
بەداخەوە و کەسەرەوە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕ کاک عەلی قازی ناسراو بە کوڕی ڕەش، تاقانە کوڕی پێشەوا قازی محەممەد سەرکۆماری کوردستان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئاڵمان لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک عەلی قازی سەرەتای لاویەتی بۆ خوێندن چووتە شارەکانی تەورێز و تاران. و لە پاشان بۆ خوێندن ڕووی لە دەرەوەی وڵات کردو لە وڵاتی ئاڵمان گیرسایەوە.
کوڕی ڕەش هێشتا تەمەنێکی وای نەبوو کە بەداخەوە کارەساتی هەرەسهێنانی کۆماری کوردستان ولە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی بەسەردا هات و ئەو کارەساتانە کاریگەریی وای لە سەر ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی دانا کە ئاسەواری بەڕوونی بە ژیان و ڕەوانییەوە دیار بوو.
 
کوڕی ڕەش هەردەم خۆی بە وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی باوکی مەزنی، پێشەوا قازی محەممەد دەزانی و هەمیشە لە خەمی دۆزی ڕەوای گەلەکەی بوو. بەردەوام داوای یەکگرتوویی و یەکڕیزی خەڵک و هێزە سیاسیەکانی کوردستانی دەکرد و لەو باوەڕەدا بوو کە کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ئاوات و ئامانجەکانی بگات.بەڵام بەداخەوە مەرگ دەرفەتی ئەوەی نەدا کە کاک عەلی ڕزگاری کوردستان و وەدیهاتنی ئەو ئاواتانەی کە پێشەوای مەزن و هەزاران کادر و پێشمەرگە و ڕۆڵەی کورد سەری خۆیان لە پێناودا دانا، بە چاوی خۆی ببینێ و سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕ بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە گەلەکەی و ئەویندارانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان کرد.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە گەلی کورد و بنەماڵەی گەورەی قازیەکان و هەموو ئەویندارانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەکا و لە خەم و پەژارەیاندا خۆی بە بەشدار دەزانێ.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٠ی جوولای ٢٠٢٢

سەرەوە