دواین هەواڵ

2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا 2024-07-30 بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئەحمەد حەسەنزادە و سۆلماز حەسەنزادە بنەماڵەی شەهید محەممەد حەسەنزادە 2024-07-24 چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست‌دا 2024-07-24 کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز 2024-07-24 نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ 2024-07-18 سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی

کوردستانی

بەپەلە: مەترسیی لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی کورد:

27/01/2024

 

 

بەپەلە: مەترسیی لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی کورد:
ئەمڕۆ ئێوارە ٧ی رێبەندانی ٢٧٢٣ ک، لەلایان بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکان و دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە، بنەماڵە و کەسوکاری چوار بەندکراوی کورد  " پژمان فاتحی، موحسین مەزڵووم، وەفا ئازەربار، محەممەد فەرامەرزی " ئاگادارکراونەتەوە کە بۆ دیتن و چاوپێکەوتنی منداڵەکانیان، سبەی زوو سەردانی بەندیخانەی ئەوین بکەن.
دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بۆ تواندنەوە و لەنێوبردنی ئەم نەتەوەیە، دەست لە خولقاندنی هیچ تاوانێک ناپارێزێ ودرێغیی ناکا لە ئەنجامدانی هەر کردەوەیەکی نامرۆڤانە.
تاکە رێگای رزگاریی کورد و کوردستان وەدەرنانی داگیرکەران و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە.
پێویستە لەسەر هەموو حیزب و لایەنە سیاسی و رێکخراوەییەکان و گشت خەڵکی کوردستان لەبەرانبەر ئەم تاوانەی دەوڵەتی داگیرکەر هەڵوێست بنوێنن و رێگریی بکەن لە خولقاندنی تاوانێکی دیکە.
لانیکەمی کارێک کە ئێستا پارتە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی داگیرکراو لەسەریانە بیکەن بانگەوازێکی ھاوبەشە ڕوو لە دەوڵەتان و ڕێکخراوە جیھانییەکان بۆ  ڕێگریی لە  ئێعدامی  ئەو چوار بەندییە سیاسییەیە.

سەرەوە