پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا
07/09/2024
ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین داوای هاوهەڵوێستی و هەنگاوی هاوبەش لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین وەک پارتی ئازادیی کوردستان لە هیچ کردەوەیەکی ناڕەوا بێدەنگ نابین بە پێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بێهزاد خەسرەوی ئەندامی حدکا،دانیشتووی یاسایی هەرێمی کوردستان و پەناخوازی سیاسیی لە کۆمیساریای بەرزی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانUNHCR،لە لایان دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە لە شاری سلێمانی گیراوە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی وەزارەتی تاوان و داپلۆسینی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە کراوەتەوە. پارتی ئازادیی کوردستانPAK وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی توندی خۆی و مەحکووم کردنی ئەو تاوانە و شەرمەزار کردنی بکەرانی، داوای ڕوونکردنەوەی ڕۆشن و بەدواداچوونی یاسایی لە لایەنە پێوەندیدارەکان دەکا. هاوکات داوا لە حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بۆ سنووردانان بۆ گوشارەکان و ڕێگریی لە دووپاتبوونەوەی دەسدرێژیی لەو جۆرە و پاراستنی گیان و کەرامەتی تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کورردستان، هەر چی زووتر هەڵوێست و هەنگاو و ڕێوشوێنی هاوبەشی پێویست بگرنە بەر. ئێمە ئەگەر لە کێشە و گرفتە کوردستانییەکان و چارسەرکردنیاندا، باوەڕمان بە ئامراز و ڕەفتاری ڕەق نییە، بەڵام هەڵوێست و هەنگاو و پەیامەکانمان خاوەن هێزن؛ چونکە لە بوونی پرسێکی ڕەوا و خەبات و ڕاپەڕینی نەتەوەیەکی ڕزگاریخوازەوە ئیلهام وەردەگرن. پارتی ئازادیی کوردستان لە لای خۆیەوە لە هیچ کردەوەیەکی ناڕەوا دژی خۆی و هەر حیزب و هەر تێکۆشەر و هەر تاکێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان بێدەنگ نابێت و هیوادارە نموونەی ڕەفتاری وەک ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەویی دوا جار بێت و گوشارەکانی سەر پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و پێشمەرگە و خاو و خێزانەکانیان کۆتایی پێ بهێندرێت. پارتی ئازادیی کوردستانPAK ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤ک ٧ی سێپتامبری ٢٠٢٤ز
ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا
ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا
بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین"