پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 پهیامی سهرۆكیPAKو فهرماندهی گشتیی سپای میللیی كوردستان به بۆنهی 45ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كورد و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا
24/07/2024
نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پولیسی ئاڵمان بە بڕیارێکی دادگای ئەو وڵاتە ناوەندی ئیسلامی هامبورگی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە مزگەوتی ئیمام عەلی ناسرابوو بۆ هەمیشە داخست. هاوکات سەرجەم ئەو ناوەندانەی سەر بە ناوەندی ئیسلامی هامبورگ بوون لە لایەن پولیسی ئاڵمانەوە لە زۆربەی هەرەزۆری شارەکانی ئاڵماندا داخران و قەدەغە کران. کۆکردنەوە و قەدەغە کردنی هێلانە سیخوڕییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە وڵاتی ئاڵمان کە چەندین دەیەیە لە ژێر ناوی ئیسلام و موسوڵمانێتیدا بوونەتە مەکۆی فیتنە و نانەوەی ئاژاوە و پەروەردەی سیخۆڕ و تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، نەک هەر بڕینەوە و کورتکردنەوەی دەستی بەکرێگیراوەکانی دەزگا سیخوڕی و تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە ئاڵمان و ئورووپادا، بەڵکوو لە تەنیشت ئەو حەولانەشە کە ماوەیەکە بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئورووپایی لە گۆڕێدایە. دەستەی نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی و دەسخۆشی لە بڕیارەکانی دادگای ئاڵمان و هەڵمەتی کۆکردنەوە و قەدەغەکردنی ناوەندە تیرۆریستی و جاسووسییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گشت شارەکانی ئاڵمان، پاڵپشتی خۆی لەو بڕیارە رادەگەیەنێت و بە هەنگاوێکی گرینگ و بەجێی دەزانێ و لە هەنکاتدا داوا لە وڵاتانی ئورووپایی دەکا بە قەدەغە کردنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە وڵاتەکانیان پاڵپشتی خۆیان لە بڕیارەکەی دەوڵەتی ئاڵمان رابگەیەنن. دەستەی نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات ٣ گەلاوێژی ٢٧٢٤ ک ٢٤ ژوولای ٢٠٢٤ ز
ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران
راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان