دواین هەواڵ

2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا

ڕاگەیەندراو

بە مانگرتن و خۆپیشاندان؛ پێکەوە بۆ بەردەوامیی ڕاپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەر

05/12/2022

بە مانگرتن و خۆپیشاندان؛ پێکەوە بۆ بەردەوامیی ڕاپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەر 

کوردستانیانی ڕاپەڕیو لە سەروەریی و حوکمی داگیرکەر

  ڕاپەرینی دوومانگەی پێشوومان لە شێوازی خۆپیشاندان و مانگرتنەکاندا بۆ کۆتاییهێنان بە سەروەریی و حوکمی داگیرکەرانەی ئێران بە سەرمانەوە ؛ لاپەڕەیەکی دیکەی پڕ شانازیی لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی کوردستان،تۆمار کردووە. بەم ڕاپەڕینە کە بووە چەخماخەی ڕاپەڕینی گشتیی هەموو گەلانی ئێران؛ ناو و ناوبانگی ئازادییخوازیی و کۆڵنەدان و بەرەنگاربوونەوەی نەتەوەی کورد بەرانبەر داگیرکەران و سیستەمە تووتالیتارییەکان و تێرۆریزمی ڕێکخراوەیی و دەوڵەتیی، گەشایەوە. ئەوەش دەسمایەکی سیاسیی گەورەیە بۆ ڕاکێشانی پشتیوانیی جیهانی ئازاد لە خەبات و ڕاپەڕین و ناسنامە و ئامانجەکانمان.
  ئێستا کە پتر لە دوو مانگ لەو ڕاپەڕینە پیرۆزە تێدەپەڕێ، ئاسۆی سەرکەوتنی ئێمە و ڕاماڵین و شکستی دوژمن لە هەموو کاتێ ڕوونترە. بۆیە پێویستە یەکگرتووانە، بە بەکارهێنانی ئەزموونی دوو مانگی ڕابردوو ،هاوتەریب لە گەڵ گەلانی ئێران، ڕاپەڕینی پیرۆزمان لە شێوازەکانی خۆپیشاندانی شەقام و گەڕەکەکان و مانگرتنی گشتیی، درێژە پێبدەین.
پارتی ئازادیی کوردستان هاوکات و هاوهەنگاو لە گەڵ چالاکانی ناوخۆی وڵات و ناوەندی هاوکاریی و لایەنەکانی دیکەی کوردستان و پاڵپشتیی کوردستانیانی دەرەوەی وڵات و میدیا دەربەستەکان، هیوادارە بەو ئامادەکارییانەی بە تێکۆشانی هەمووانی کراون، شار و شەقام و گەڕەک و خوێندنگە و زانکۆکانی کوردستان لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ و ١٦ی سەرماوەزدا، گۆڕەپان و دیمەنی مانگرتن و خۆپیشاندانی کوردستانیان بن.
پارتی ئازادیی کوردستان، داوا لە هەموو خەڵکی نیشتمانی زامدارمان دەکات، بە زیاترین ڕێژەی بەشداریی لە مانگرتن و خۆپیشاندانەکاندا، مەکینەی تاوان و زەبر و زەنگی دوژمن پەک بخەن.

سەرکەوێ ڕاپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەر لە نیشتمان

پارتی ئازادیی کوردستانPAK

١٣ی سەرماوەزی٢٧٢٢ک
٤ی دیسامبری٢٠٢٢ز

سەرەوە