دواین هەواڵ

2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا

ڕاگەیەندراو

راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا

پێش 2 هەفتە

راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا

دوێنێ ۲٨ی سێپتامبری ٢٠٢٤، راست لەو کاتەدا کە دووهەمین ساڵوەگەڕی پەلامارە هاژەکی و درۆنییەکەی تاران بوو بۆ سەر بنکە و پێگەکانی ئێمە و پۆلێک لە باشترین ڕۆڵەکانی کوردستانمان کەوتنە ژێر میچ و دیوارە خاپوور کراوەکان ؛ لە لوبنان لەت و پەت و ئەنگوستیلەی «حەسەن نەسروڵڵا» ڕێبەری حیزبوڵڵایان لە ژێر بینا خاپوور کراوەکاندا هێنایە دەرێ !
بەم زەبرە قورسە، سەرانی تاران جلی تازیەیان پۆشیوە و ترس و لەرز سەرلەبەری داگرتوون و دۆش داماون.
حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەرایەتی هێزێکی دەکرد کە تاران دایمەزراندبوو و یەکەیەکی هێزی قودسی سپای پاسداران بوو . هەر بۆیە بێجگەلە فیتنە گێڕییەکانی لە لوبنان ، لە ساڵی ۲۰۱۱ەوە لە سوریا شانبەشانی سپای پاسداران تاوان و جەنایەت دەخولقێنن. هەروەها بازوویەکی تێرۆریستیی ئێران بوو دژی کورد لە ناوچەکەدا . ساڵی ۱۹۹۲، ئەندامانی حیزبوڵڵا بەڕێوەبەری تێرۆری نەمر د. سادق شەرەفکەندی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیانی بوون لە رێستۆرانی میکۆنۆسی بەرلین. ساڵی ۲۰۱۷ ئەو دابەستەیەی تاران، خۆی ڕاستەوخۆ دژی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەڵویستی گرت و بە پرۆژەی ئیسرائیل و ئامریکای دانا. لە ھێرشەکانی ئۆکتۆبری٢٠١٧ی سپاکانی ئێران و عێراق بۆ داگیرکردنی کەرکووک و ھەولێر، گەورە فەرماندە و بەرپرسانی حیزبووڵڵا وەک«ڕاوێژکار» بەشدار بوون. هەروەها ساڵی ۲۰۲۰پاش کوژرانی قاسم سلێمانی ، داخ و کەسەری خۆی بە کوردستان و سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە ڕشت و لە وتەیەکدا هێرشی کردە سەریان . 
بۆیە بە کوژرانی ئەو تێرۆریستە و لێکترازانی سیستەمی ڕێکخراویی و پێوەندییەکانی حیزبوڵڵا ، فەرماندەیەکی سپای پاسداران و بازوویەکی بەکاری  ئەو سپا تێرۆریستییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گشت دنیا پەڕێنراوە.
بە کوژرانی نەسروڵڵا و لێکترازانی حیزبوڵڵا ، پێویستە هەموو ئەوانەی خۆیان بە تارانەوە گرێ داوە و بەرفەرمانیی بۆ دەکەن ، وەهۆش خۆیان بێنەوە و عیبرەت وەرگرن .
بەو حاڵەشەوە، ھێشتا ڕایڵکەی تێرۆر ماوە و لە ناو نەچووە. سەری ھەژدیھای تێرۆر لە تارانە و هەتا پان نەکرێتەوە  تێرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو دنیادا، لە گەڕ و سووڕ ناکەوێ.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
٨ی ڕەزبەری ۲۷۲٤ کوردی
۲۹ی سێپتامبری ۲۰۲٤ زایینی

 

سەرەوە