پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-09-15 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا 2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە
10/09/2024
بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا (کوردستان لە ٢٥ی خەرمانان دا، پەیامی کۆڵنەدان و بەردەوامیی دەدا بەڕووی جیھان دا) کوردستانیانی ڕاهاتوو بە خەبات و کۆڵنەدان! کوردستانیانی خوڵقێنەری ڕاپەڕینی ژینا! بەرەبەرە لە دووهەمین ساڵوەگەڕی ئەو تاوانە نزیک دەبینەوە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی داگیرکەری فارس ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان لە تارانی پێتەختی تاوان و تاڵان بە کوشتنی کیژە لاوی کورد ژینا ئەمینی خوڵقاندیان. هاوکات ٢٦ی خەرمانان دووهەمین ساڵهاتی چەخماخەی ئەو راپەڕینە مێژووییە بەڕێوەیە کە لە رۆژی ناشتنی ژینا دا لە سەقزەوە لێدرا و هەموو نیشتمانی داگیرکراوی گرتەوە و بڵێسەکانی گەیشتە لای نەتەوەکانی دیکەی جوغرافیای ئێران. راپەڕینی ژینا ئاڵقەیەکی دیکە لە زنجیرەی ڕاپەڕینەکانی کوردستان بوو لە پێناو رزگاریی لە تەوقی سەروەریی دەوڵەتی ئێران کە قەڵای چاریە و دمدمی بە بنارەکانی داڵاهۆ و سنبران و دێنا و زەردکێوی لوڕستانات و بەختیاریی بەستەوە. ڕاپەڕینی ژینا ئەگەر چی بە کۆمەڵێک هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکیی نەگەیشتە ئامانج، بەڵام نەک هەر سیستەمی سیاسیی کۆماری ئیسلامیی لە گەڵ گەورەترین قەیرانی مێژوویی بەرەوڕوو کرد، بەڵکوو بناغەکانی دەوڵەتی کۆڵۆنیالیستیی ئێرانی هێنایە لەرزین. ئێستا کە لە بەرەبەری دووهەمین ساڵوەگەری ئەو تاوانە دەوڵەتییە و ئەو ڕاپەڕینە نەتەوەییەی کوردستانداین، دەبا ڕۆڵەکانی نیشتمانی داگیرکراومان چاکی مەردایەتیی بە لادا بکەن و ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان لە هەر کوێ بۆیان دەلوێ بە مانگرتنی گشتیی و چوونە سەر مەزاری ژینا و شەهیدەکانی دیکەی ڕاپەرین و سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و ھەڵکردنی ئالای کوردستان و داگرتنی ئاڵای داگیرکەر، جارێکی دیکە ڕۆحی ڕاپەڕین دەمەزەرد بکەنەوە و بەردەوامیی کوردستانی کۆڵنەدەر لە خەبات لە پێناو ڕاماڵینی داگیرکەران لە کوردستان و گەیشتن بە سەروەریی و سەربەخۆیی نەتەوەیی و هەڵتەکاندنی بناغەکانی دەوڵەت نەتەوەی کڵۆنیالیستیی ئێران پیشان بدەنەوە. هەروەها یاد و ناوی ئەو ڕۆڵە جوامێرانەی بە خوێنی خۆیان ئیرادەی هەڵگرتنی تەوقی سەروەریی ئێران لە سەر کوردستانیان دەربڕی، بەرز ڕابگرن. پارتی ئازادیی کوردستانPAK ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٤ ک ١٠ی سێپتامبری ٢٠٢٤ز
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد
پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد