دواین هەواڵ

2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا

کوردستانی

درێژەی تاوان و هێرشی بیۆتیرۆریستیی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە رۆژهەڵات

06/03/2023


لە درێژەی تاوان و جینایەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران و تاوان و هێرشی زنجیرەیی و بیۆتیرۆریستیی بۆ سەر قوتابخانەکان و ژەهراویکردنی قوتابییان. دوێنێ ١٤ی رەشەمە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانەکانی شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەر ئەم هێرشە.
ئەو قوتابخانانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە دوێنێ کەوتوونەتەبەر هێرشی بیۆتیرۆریستیی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران:
قوتابخانەی کچانەی " بەرەکەت " لە سەراوڵە
 قوتابخانەی کوڕانەی " ئەمیرکەبیر" و قوتابخانەی کچانەی "زەهرای سادق" و "مونتەزیری قائیم" لە ئەیوان
 قوتابخانەی "خەیبەر" و "قودسییە" لە ئیلام
قوتابخانەی "عەلیزادە" لە سنە
قوتابخانەی کچانەی "مەعریفەت" لە پیرانشار
 قوتابخانەی کچانەی "شمشادیان" و " بەعسەت" لە کرماشان
 قوتابخانەی کچانەی  "١٧ی شەهریوەر" و " حەدیس" لەسەرپێلی زەهاو
قوتابخانەی کچانەی " ئامینە" و "عیسمەت" و قوتابخانەی کوڕانەی " خومەینی" لە بۆکان
قوتابخانەی " مەعسومیە شاهد" و "عیسمەت" و " زەینەبییە" و " خەدیجە کوبرا" لە گەیلان
قوتابخانەی "رەزوان" و "سومەیە" لە کەنگاوەر.
لە ئاکامی هێرشە بیۆتیرۆریستییەکانی رۆژانی رابردوو، کچە قوتابییەکی حەوت ساڵان بە ناوی روهام شاهوەیسی کە پۆلی یەکی سەرەتایی بوو لە کرماشان بەهۆی ژەهراویبوونەوە بووە قوربانی و گیانی سپارد.
هەروەها تا ئێستا بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون، ئەمڕۆ ١٥ رەشەمە تا ئێستا قوتابخانەی کچانەی " روقیە" لە دێهلوڕان و  قوتابخانەی کچانەی " نساء " لە مەریوان و قوتابخانەی کوڕانەی " ٢٢ی بەهمەن" لە مێهران کەوتوونەتەبەر هێرشی بیۆ تیرۆریستیی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران.
پاراستنی ژیان، کەرامەت، ماف و ئازادییەکانی هەموو تاکێکی کورد تەنیا بە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی وەدی دێت؛ مانەوەی دەوڵەت_نەتەوەی ئێران رێخۆشکەری درێژەکێشانی ئەو تاوان و جینایەتانەیە کە سەد ساڵە لەبەرانبەر نەتەوەی کورد و نەتەوەنافارسەکانی دیکە گیراوەتەبەر.

سەرەوە