پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-09-16 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2023-09-16 فەردین جەعفەری خەڵکی شاری سەقز ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٣ ک لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا؛ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەرەوە بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کرا و دۆخی ناجێگیرە 2023-09-16 پەیامی سپاس و پێزانینی شەش حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانگرتنی شکۆدار و گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-14 بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان 2023-09-14 سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2023-09-13 پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران 2023-09-08 ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان 2023-09-06 بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-02 دیسان گڕی باباگوڕگوڕ بڵێسەی سەند. 2023-09-01 وتەی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکیPAK ٣٠ساڵ لەمەوبەر: 2023-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2023-08-08 ژینگەی نیشتمان، گۆڕەپانی هێرش و بەرەنگاریی نێوان ئێران و کوردستان 2023-07-31 هێرشی هێزەکانی بەرفەرمانی تاران بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاقدەرە لە تیکاب 2023-07-31 ڕاپەڕینی خەڵکی دیواندەرە لە داگیرکەر 2023-07-29 لە ئیزە کوڕێکی بەختیاری لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە کوژرا
29/10/2021
بۆ ئەم هەڵویستە لە رێگا جۆراجۆرەکان و شێوازەکانی جیاواز کەڵکی وەرگرتووە. یەکێک لەوکەرەستانە کە زۆرترین کاری لەسەر کراوە، سینما و هونەر و ئەکتهرە هۆنەرییەکان بووە، کە هەموو کاتێ لە پەیڕەو کردن و پەرە پێدانی و خزمەتی پان ئیرانیسم بووە بۆ بە لاڕێ بردنی تاکی کورد و دورخەستنەوەی لە راستییەکان. لێرەدا من تیشک دەخەمە سەر کۆمەڵێک باس بۆ ئەوەی خۆێنەرانی بەڕێز کەڵکی لێوەربگرن. لە ماوهی ئەم چەند دەیە کە کۆماری ئێسلامی دەسەڵاتی گرتووەته دەست، شێواز و ئەدەبیاتی جیاوازی بە نسبەتی رژیم پاشایەتی بەکار هێناوە و بە سیاسەتێکی نەرم و نیان ئەم چەمکەی بەڕێوەبردووە. لە یەکەم قۆناخدا دوای کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق لە رێگای دراما و فیلمەکان هەوڵی زۆری دا بۆ وروژاندنەوەی هەستی "ئێرانچێتی" له ناو کوردەکان و بە روونی کوردهکانی لە دوو قاڵبی جیاواز لە یەک دەس بژێر کرد؛ یەکهم ئەو کوردانە کە نەیاری ئێرانن و دژایەتی دەسەڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن. دووهەم ئەو کوردانە کە لە خەزمەتی بیری ئێرانچێتی و پان فارسەکان و حاکمییەت کۆماری ئیسلامی دان. هەوڵی زۆری دا کە هێمای کوردە ئازادییخوازەکان و دژبەرەکانی ناشیرین کات لەناو خەڵک و هەموو جوانی و جوامێری وەک کەوا بیکاتە بەر ئەو کوردانە کە لە خزمەتی ئەو دا بوون (جاشەکان). دواتر هەر لە پاڵی ئەم کارە هەموو کات کوردی وەک لقێک لە نەتەوەی فارس نیشان ئەدا و لە نەتەوە بوونی کورد خۆی لائەدا و حاشای لێ دەکرد کە هەتا ئەم چەند ساڵەی رابردوو درێژەی پێ دابوو. بەڵام ئەوکەسانە کە بیردەکەن و رەوەندی هۆنەری و ئەدەبییەکان دەبینن بە باشی دەزانن لەم چەند ساڵەی رابردوو چەند گۆڕانکاری سەرەکی تێداکراوە بە تایبەت ئەم یەک ساڵە، ئەم ئاڵۆگۆرە چی بووە؟ و چۆن دەستی پێ کرد؟ ئەگهر لە بیرتان بێت ساڵی رابردوو لە پرۆگڕامی تەلڤیزیونی کاناڵی (من و تو ) پێشکەش کار بە بەکار هێنانەوەی ووشەی 《کورد پلاستیکی》شەڕ و هەراییەکی میدیایی ساز کرد. کە تووڕەیی خەڵکی کرماشان و سنە و باقی کوردەکانی بە دوای خویدا هێنا و تەنانەت لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دژایەتی خۆیانیان دەربڕی. دوای ئەم رووداوە ئەم جارە لە پڕۆگرامی کانای ناوخۆی ئێران، پیشکەش کار ئەهانە بە جلی کوردی کرد و وتی:(جلی شوان). ئەم دوو رووداوە و چەند رووادوێکی تر کە رویان دا خۆیندنەوەی سیاسیەکانی ئێرانی گۆڕی. کاتێک بۆی دەرکەوت کە ئەو هەموو حەوڵ و تێکۆشانە هێشتا کاریگەریان لە سەر هەستی نەتەوایەتی و ئەرزشەکانی شۆناسی کورد نەبووە .(تاقی کردنەوەی هەڵمەتەکان) بۆیە رێگای نوێ گرتە بەر. ئەمجارە بە شێوازی بە وتەی خۆیان (نرمش قهرمانانە )بو گەیشتن بە ئامانجە دێرینەکان و بەکار هێنان کورد وەک کەرەستە و ئەمڕاز. ئەم شیوازە چییە و چۆن جێبەجێ دەبێت؟ بەر لە وڵام دانەوەی ئەم پرسیارە با سەرنج بدەین بەو کەسانەی کە لە ماوەی ساڵ و دوو ساڵی رابردوو بە نێوی چالاکوانی کۆمەڵایەتی و هۆنەری لە بەندکراون .بە باشی دەزانن شەپۆلی گرتن و دەستبەسەر کردنیان یەکجار زۆر بووە و رۆژانە هونەرمەندە کوردکان دەستبەسەر دەکرن. بەڵام لە پاڵ دەستبەسەرکردنی کۆمەڵێک هونەرمەندی بە ناوبانگی کورد، کۆمەڵێک دیکەیان زۆر بە ئاسایی کاریان بۆ دەکرێت و رێگەیان پێ دەدرێت کە بە ئاسانی شیعر و کاری هۆنەری بکەن کە لە بەشێک لە کارەکانیان بە روونی باسی :نەتەوە،فەرهەنگ ، زمان و ...هتد و خاڵەکانی دەکەن کە هەتا ماوەیەک لەمەوپێش هێڵی سوور بوون و زۆرن ئەو هۆنەرمەندانە کە بەم بیانوو دەستبەسەر کراون و سزای بەندیخانەیان بۆ بڕیوە. ئەی ئەمانە چۆن ئازادن و حکوومەت کاری بەسەریاندا نییە؟ ناکەونە بەر چاو یان ئاگایان لێیان نییە؟وڵامەکە روونە، لێردا بە باشی چاوەدێری دەکرێن و بە وردی خەرێکە پیلانەکەی بەڕێوە دەبات. دوای پەرە سەندنەوەی ئەو کەسانە و بوون بە کەسایەتی بە ناوبانگ یان هەمان کە پێ دەوترێت (سلبریتی)، کاتێک لایەنگریان زۆر بوو، ئەو کات پیلانەکە دەست پێ دەکات ،چۆن ئەو کاتە کۆمەڵێک خەڵک چاو لە وتارەکانی ئەو کەسە دکەن کە لایەنگری زۆرە و بووە بە هێمای کەسایەتی دڵسۆزی نەتەوەیی و نیشتمان پەروەر . بۆیە خەڵک و لایەنە سیاسییەکان دەبێت زۆر وریای ئەم پیلان تازە بن و رێگا نەدەن خەڵک و تەنانەت خۆشیان لەم داوە گیرۆدە بن . چۆن کاتێک لە سەرەتای هەبوونی کەسایەتی هونەری پاڵپشتی دەکەیت و چەپڵەی لێ ئەدەی لە کۆتایی کە لە ئاستی سەروەری هۆنەری جێگا و پێگەی تەرخان کرد و وتارەکەی دژی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی و لە خەزمەتی پان ئێرانیست بوو ئەوکات رەتکردەنەوەی زۆر ئەستم دەبێت. چۆن کەسانێک زۆر وەک سەمبۆلی نەتەوەیی بە کەسێکی رووناک بیری دەزانن و پەیڕەوی وەتارەکانی دەکەن و زۆر بەشێوازی بەر بڵاو تەبلیغی بۆ دکرێت و وتارەکانی دەبن بە درووشمی دەستی نەیاران . هیوادارم خەڵک و لایەنە سیاسییەکان وریای ئەم چەوارشەکاریانە بن و ئەم پیلانەش وەک پیلانەکانی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر پووچەڵ بکەن. وتەی کۆتایی؛ هەڤاڵان و خوێنەرانی بەڕێز و رۆڵە سەربەرزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم هەموو حەوڵ و تێکۆشانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بۆ ئەوەیە کە پرسی کورد لە چەند خاڵێک بچووک و پەرتەوازەی کۆمەڵایەتی دەست نیشان بکات کە بە لای ئێمە ئەمانە "بۆرە ماف" ن و رۆڵەکانی کورد لە پرسی سەرەکی نەتەوەکەیان کە پرسی خاکی داگیرکراوە و بێبەش بوون لە حاکمییەتی سیاسی و سەروەریە دوور بکات. راستە کە ئەم دیاردەیانە پێناسە نەتەوەیی ئێمەێ کوردە وەک نەتەوە بەڵام کێشە و پرسی سەرەکی ئێمە ئازادیی جل و بەرگ ، زمان ، فەرهنگ و هەڵپەڕین نییە. بابەتەکە زۆر روون و ئاشکرایە، پرسی ئێمە کورد نەبوونی دەوڵەت و حاکمییەتی سیاسی سەربەخۆیە. بۆیە هیوادارم کە ئەم چەمک و پیلان گێریانەی دەوڵەتی تاران کاریگەری نەبێت لە سەر مێشک و باوەڕی تاکی کورد و بزاڤی کوردستان و رێگای رووناکی سەربەخۆیی و بە دەوڵەت بوونی کورد لە بەر چاوی تاکی کورد کاڵ نکات. شیروان جامی 25.10.2021
بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان
بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان
سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK
پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران