پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2022-07-01 بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانیی 2022-06-29 سڵاو لە سەرکردەی شەهیدی کوردایەتیی "شێخ سەعیدی پیران" لە 97 ساڵەی لە سێدارەدانیدا 2022-06-28 🔶کچان و کوڕانی پێشمەرگە لە سەنگەرەوە بۆ#علی_تولابی،گۆرانی دەستێننەوە. 2022-06-26 لە بەهاری ئەمساڵەوە زیاد لە چوار کەس رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە 2022-06-23 بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە حەولەکانی پاراستنی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران و سەروەریی سیاسیی فارس 2022-06-22 بەرپرساییەتێکی هەستیار لە خەباتێکی بێ وچان 2022-06-22 لە بری ئەوەی باسی شەری داهاتوو بکەین،لێم گەرێن با من باسی شەڕی رابردوو بکەم 2022-06-20 ڕاگەیەندراوی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی PAK 2022-06-10 وەڕێخستن یان داڕمان یان سەربەخۆیی؟ 2022-06-04 ناسیۆنالیزم 2022-06-01 ♦ لە ۳۱ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و ۲ ساڵەی دامەزراندنی سپای میللیی کوردستان، رۆڵەکانی نیشتمان بە دەنگێکی بەرزەوە هاوار دەکەن: شەهید سەعید پێشمەرگەتین 2022-06-01 🔶️ سپای میللیی کوردستان وانەی یەکڕیزی رۆڵەکانی رۆژهەڵاتە هەر لە ماکوو هەتا لۆڕستانات و بەختیاری، وانەی ئێرادەی نەتەوەیەکە دژی چەوساندنەوە و داگیرکاری. 2022-06-01 🔶 سپای میللیی کوردستان؛ بەرھەمی ئەو قوتابخانە فکری و سیاسییەی، بە رۆڵەی شۆڕشگێڕ و بیروھەستی نەتەوەیی، رۆژھەڵاتی داگیرکراوی لە ماکۆ تا لوڕستانان،یەکخستووە: 2022-06-01 ⭕️ سپای میللیی کوردستان،بازووی بەھێزی کوردایەتیی و کوردستانییەت: 2022-06-01 🔶 سپای میللیی کوردستان، لەشکری رزگاریی رۆژھەڵاتی داگیرکراو لە بندەستیی دەوڵەتی فارس دا :
17/12/2021
سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەم شێوەیە پێناسە و شرۆڤەی ئاڵا دەکات : « ئاڵا بۆ هەر نەتەوە و دەوڵەت و هەرێم و حزب و گرووپێک ، هێما و ناسنامە و شانازییەکی بەرجەستەیە » ئاڵای هەر وڵاتێک ڕۆڵ و دەورێکی گرنگ دەگێڕێ بۆ ناساندنی ئیرادە و ئامانج و هەزری سیاسی و فەلسەفەی هەر نەتەوەیەک ، هەروەها هاوکات شرۆڤەیەکە لە کلتوور و ژئۆپۆلێتیک و ڕووداوە گرنگەکانی مێژووی ئەو نەتەوەیە . ھەر بۆیە ئێمەی کوردیش ڕەنگی سووری ئاڵامان هێمای وزە و هێز و توانا و ئیرادەی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان شرۆڤە دەکات کە لە پێناو سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەمان گیانیان فیدا کردووە ، ڕەنگی سپی ئاڵامان هێمای دڵپاکی و بێگەردی و ئاشتەوای نەتەوەکەمانە کە هەموو کات لە ناوچەکەدا بۆ سەقامگیر بوونی ئاشتی و ئارامی تێکۆشاوە ، ڕەنگی سەوزی ئاڵامان شرۆڤەی ئاوەدانی و ئارامی و خۆشی و سرووشتێکی پڕسامانی کوردستانە ، هێمای خۆریش لە ناوەندی ئاڵاکەمان شرۆڤەی رووناکی و موژدەی داهاتوویێکی گەشی کوردە لە چوارچێوەی کوردستانی مەزن و هەروەها بیست و یەک تیشکی خۆرەکە نیشانەی ٢١ی ئادارە کە نەورۆز و یەکەم رۆژی وەرزی ساڵی نوێە . هەڵ کردنی ئاڵای کوردستان لە رۆژانی رێفراندۆمی سەربەخۆیی و بۆنە و سەرخۆشی کەسایەتی و مامۆستایان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دوژمنانی نەتەوەکەمانی دەرخست کە کورد یەک نەتەوەیە و ئاڵای کوردستان بەو جۆرەی کە ئەوان پێناسەی دەکەن بەتەنیا ئاڵای باشووری کوردستان نییە. بۆیە ئەرکێکە لەسەر هەموو حزب و رێکخراو و تاکێکی ئەم نیشتمانە کە لە هەر بەشێکی کوردستانی داگیرکراو دەژین ئاڵای کوردستان بەرز رابگرن و لە لایەن هەر تاکێکی کورد ئەم رۆژە پیرۆزە بایەخی تایبەتی پێ بدرێت . لەدوای لە سێدارەدان و شەھید بوونی پێشەوای نەمر و هەرس هێنانی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ هەتا هاتنە مەیدانی پارتی ئازادیی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بەفەرمی لە رێکەوتی ٢٢ی ژانوییەی ١٩٩٤ ، هیچ حزب و رێکخراو و لایەنێک توانای هەڵکردنەوەی ئاڵای کوردستانیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەبووە جگە لە « پاک» ، کە ئەمەش یەکێکە لە دەیان شانازییە تۆمار کراوەکانی « پاک» لە مێژووی پڕ لە سەروەریەکەیدا. بە مەبەستەی هەڵکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان کاروانێکی دوور و درێژ لە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران شەهید کراون . لەم رۆژە پیرۆزەدا پەیمان و بەڵێنمان نوێدەکەینەوە و سڵاو و ڕێز و سەری کڕنۆش دادەنوێنین بۆ سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان بەگشتی و شەهیدانی کاروانی ئاڵا بە تایبەتی . ھیوادارم ڕۆژێک لەم ڕۆژە مێژوویانەی نەتەوەکەمان ببێتە ڕۆژی تووڕدانی کینە و ڕەق و بەرژەوەندی حزبی و هەوێنێک بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی بۆ ڕاماڵینی داگیرکەر و داماڵینی ئاڵاکەیان و سەقامگیر کردنی سپای میللیی کوردستان و هەڵکردنەوە ئاڵای پیرۆزی نیشتمان لەهەموو پارچەکانی کوردستان بەگشتی و لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی کە ڕەمزی سەرکەوتوویی و سەروەریی و پاراستنی هەتاهەتایی ، دامەزراندنەوەی کۆماری کوردستانە . دووبارە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە مێژوویە لە هەموو گەلی کورد دەکەم و هەر شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان . جوانشێر ڕەفعەتی ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢١ کوردی ١٧ی دیسەمبری ٢٠٢١ زایینی
بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانیی
🔶کچان و کوڕانی پێشمەرگە لە سەنگەرەوە بۆ#علی_تولابی،گۆرانی دەستێننەوە.
سڵاو لە سەرکردەی شەهیدی کوردایەتیی "شێخ سەعیدی پیران" لە 97 ساڵەی لە سێدارەدانیدا
بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە حەولەکانی پاراستنی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران و سەروەریی سیاسیی فارس
ڕاگەیەندراوی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی PAK
وەڕێخستن یان داڕمان یان سەربەخۆیی؟