دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

بابەت

قارەمانەکانی میللەت

29/03/2024

 

ئاڤێستا سنەدژ
مێژووی کەونارای نەتەوەی کورد گەلێک قارەمانییەت و لە خۆبردوویی و ئازایەتیی و ڕووداوگەلی خوێناویی بە خۆیەوە دیتووە.
زۆرێک لەگەورە ژنان و پیاوانی کورد لە ڕێی ئارمانجی پیرۆزی خۆیان و میللەتیان گیانیان لە سەر دەست خست و لە کەماڵی سەربەرزییدا شەهید بوون.
زۆر جار مێژوو لەسەر ڕاستی و حەقیقەت ژیانی گەورە قارەمانەکان ڕاڤە دەکات بەڵام قارەمانگەلێک هەن کە لە کەتمانی حەقیقەتدا لە بیر دەکرێن و تەنانەت نێوهێنان و پەردە لە سەر شانازییەکانی خەباتیان لابردن تاوانێکی گەورە بە هەژمار دێت.
بێگومان پێشەوا قازی محەممەد یەکێک لەو گەورە قارەمانانەیە کە بە پەتی بوختان و تۆمەت و خیانەت لە مێژووی ئەم جیهانەدا لە بیریان بردووە.
ساڵی ‌‌2645ی کوردیی بوو،کوردستان ساڵانێکی دوور و درێژ دەبوو کە لە لایەن داگیرکەران دەستی بە سەر داگیرابوو.
میللەت ماندوو و بێ هیوا بوو بە دەست ئەو هەموو داگیرکاریی و هەڵاواردن و ئازار و ئەشکەنجە درانە و هەموو تێدەکۆشین بۆ وەرگرتنەوەی مافە فەوتاوەکانیان و بۆ چێ کردنی داهاتوویەکی ئازاد و سەربەخۆ.
ڕۆحێکی پیرۆز بە نێوی قازی محەممەد کە لە نێوان هەمان میللەتی ئەشکەنجەدراو لە داێک بووە ولەگەڵیان ژیاوە و دەردێکی هاوبەشیی لە گەڵیان ئەزموون کردووە،دەنگ هەڵدەهێنێت و دەفەرمێت ئێمە ئەو میللەتەین کە بە پێوە دەمرین بەڵام هیچ کات لە سەر ئەژنۆ ناژین‌‌!
میللەت دەنگی دەبیسێت و لە مەکتەبیدا فێری دەرسیی ئەڤینی نیشتمان دەبێت و ئەو مەعریفەیە هەڵدەگرێت کە هەر مرۆڤێک هەر کوردێک هەر ئازەرییەک،عەرەبێک،بەلووچێک و.. مافی خۆیەتیی بە بەختەوەری و و ئازادیی ژیوار بکات. 
ئاوای ئازادیی و سەربەخۆیی کۆڵان بە کۆڵان و شار بە شاری نیشتمان گەڕا و  داگیرکەران کەوتنە خۆیان چۆن قازی محەممەد بێدەنگ بکەن?
جارێکی تر پەتای داگیرکەریی و مەزنیخوازیی و بۆنی سەروەت و نەوتی کورد وبوختان و ئەنگیی تەجزیەتەڵەب و وەتەن فرۆش هەموو لایەکی گرتەوە و ئەڤینی و عاشقی قازی بە نیشتمان لە بازاڕی ڕەنگ فرۆشاندا ڕەنگی دۆڕاند.
پێشەوا قازی محەممەد بۆ ئەوەی ئەوانەی بە بۆنی خوێنی میللەتی کورد تینوو بوون گڕ لە جەستەی نیشتمان بەرنەدەن ،ڕازی بوو بەوەی خۆی و بنەماڵەکەی لە خاچی خەبات و ملنەدان بکێشن بەڵام ئاواتی دواڕۆژ نەفرۆشن.
قازی لە بێدادگای ئەواندا تاوانبار ناسرا بەڵام مێژووی کوردستان قازی محەممەد بە پێشەوای گەورەترین دەسکەوتی نیشتمان کۆماری جوانەمەرگی کوردستان دەناسێت.
ساڵی 2724ی کوردییە،پارتی ئازادیی کوردستان دەمێک ساڵە لە سەر ڕێڕەوی درووست و نەتەوەیی هەنگاو هەڵدەگرێت و میراتی فیکری و سیاسی پێشەوا و کۆماری کوردستانە.
پارتی ئازادیی کوردستان لە سێ دەیەی تێکۆشان و خەباتی بێوچانیدا بە هەڵگرتنی دیسکۆڕسی دەوڵەت و سەربەخۆیی و زیاترین توخم و بایەخەکانی بیر و فانتازیای پێشەوا و کۆمار،میراتگر و درێژەدەری ماندوونەناسیی ئەو ڕێگە پڕ شانازییە بووە و لە ڕیزەکانیی خۆیدا کۆ کەرەوە و ڕێکخەریی خەباتی ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراوە هەر لە ماکۆوە تادوایین بستی خاکی ڵۆڕستانات لە پێناو داماڵین و دەرکردنی دواسەربازی داگیرکەر لەسەر خاکی کوردستان و دامەزراندنەوەی سەر لە نوێ دەوڵەتی جمهوری کوردستان.

لە حەفتاوحەوتەمین ساڵوەگەڕیی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد سەڕی ڕێز وبەڵێن لە حاست ڕۆحی پیرۆز و پاکیدا نەوی دەکەین و سڵاوی بەئەمەگ و وەفا ئاراستەی ڕۆحی پاکی شەهیدانی کۆماری کوردستان دەکەین.
سڵاوی شۆڕشگێرانە ئاراستەی ڕۆڵەکانی ئەوڕۆی کوردستان بێت کە لە ئازار و ئەشکەنجەو برسییەتیدا خوێن دەخۆن و دەمرن بەڵام خاکی نیشتمان نافرۆشن چۆن پەروەردەی بیری ڕۆحی پیرۆزن.
کوردین و بە پێوە دەمرین بەڵام هیچ کات لە سەر ئەژنۆ ناژین!

سەرەوە