دواین هەواڵ

2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا

بابەت

ئێران؛ دەوڵەتێکی سەرکز و زەلیل لەحاست ئیسراییل؛ بە گەڤ لە حاند کوردستانی بێ دەوڵەت!

02/04/2024

ئەدیب خالدیان

مێژووی ئێران پڕاوپڕە لە دۆڕان، سەرکزکردن و داماویی لە شەڕ و ململانێیە نێودەوڵەتییەکان. تاکە شەڕێکیش نییە ئێران بەشداریی تێداکردبێ و سەرکەوتوو تیایدا هاتبێتە دەرێ؛ شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی و شەڕی عێراق × ئێران بۆ نموونە.
ئێران بۆجارێکیش ناوێری زاتی ئەوە بکا لەگەڵ ئەو دوژمنانەی ساڵانێکە خۆی بۆ خۆی داتاشیون و هووتافی سڕینەوەیان لەسەر نەخشەی جیهان دەکێشێ بڕواتە شەڕەوە و تەنانەت ناتوانێ لە مانۆڕێکی بچووکیش‌دا بێت رووبەڕوویان ببێتەوە. ئەمەش ریشەی لە فەرهەنگی مل‌کزی و دۆڕاویی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرەدایە.
تارانی پێتەختی پشیلە، ئەو دەوڵەتەی کە پەیتا پەیتا سەردار و فەرماندە و گەورە لەشکریی و تێرۆریستەکانی لەلایان ئامریکا و ئیسراییلەوە دەکوژرێن و متەقی لێوەنایە؛ کەچی بە بیانووی پێکان و لێدان لەو دەوڵەتانە خۆی لێ دەبێتە شێر و پەلاماری کوردستانی بێ‌دەوڵەت دەدا و ژن و منداڵ و سڤیلی کورد دەکاتە نیشانە و تۆڵەی خۆی ئاوا زەلیلانە دەکاتەوە.

سەبارت بە هێرشەکانی دوێنێی ئیسراییل و کوژرانی ژمارەیەک فەرماندەی هێزی قودس و دیپلۆمات - تێرۆریستەکانی بەهەمان شێوە، هەمان سیاسەتی سەردانەواندن و مل‌کزکردن دەگرێتە بەر و جیا لە هاتوهاواری بێ کردار و بیانووگرتن بە کوردستان هیچی دیکەی پێ ناکرێ.

ئەدیب خالدیان

 

سەرەوە