پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 پهیامی سهرۆكیPAKو فهرماندهی گشتیی سپای میللیی كوردستان به بۆنهی 45ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كورد و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا
15/07/2024
چەمکەکانی دێمۆکراسی و سۆسیالیزم بەشێک لە هاوپەیمانی شکست خواردوو لەگەڵ فاشیزمی فارس لە ئێران و بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان :
ئازاد محەممەدی
دوای بڵێسەی ئاگری شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1357ی هەتاوی کورد بە دوو دروشم چووە گۆڕەپانی ململانێی سیاسی لە ئێران ، یەکەم بە بیرۆکەی دێمۆکراسی بۆ ئێران و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان و دووهەم بیرۆکەی چەپ و داڕشتنی حکومەتی کۆمۆنیستی بوو کە هەردوکیان هێز و وزەیان دەدا بە داگیر کەری فارس کە بەردەوام بێ لە داگیرکاری و ئاسیمیلاسیونی کوردستان و لە کۆتایش دا ئەنجامی نەبوو ... ئەمەی لە مێژووی سیاسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەم هەموو شەهید و زیندانی سیاسی و ئاوارەبوونی هەزاران کەس بۆمان دەرکەوت هاوکاری لەگەڵ فارس بە هەموو پێ وەرەکانیانەوە هەڵەیەکی مێژوویی و سیاسی کورد بوو لە کاتی خۆی دا یان دەتوانین وای باس لێ بکەین ئەو سەردەمە ئەم پۆلۆتیکە دەستی دەدا بەڵام لە یاد نەکەین بیرۆکەی ئێران شاری تەنیا یەک خاڵ لەبەر چاو ئەگرن ئەمیش فیدا کردنی هێز و وزەی کوردستان بۆ مانەوەی خۆیان و زەوت کردنی هەموو مافەکانی گەلی کوردە... بەڵام ئەمە ئێستا ئێمە بە روونی لە زمانی ئەندامان و پێشمەرگەکانی هەموو حیزبە رۆژهەڵاتیە کان دەی بیستین داواکاریە سەرەکیەکەی گەلی کوردە بە ناوی دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستانە تەنانەت لەوانەیە لەگەڵ ئامانجی حیزبەکەشیاندا نەگوونجێ... ئەمەی سەرنجمان را دەکێشی شۆڕشێکی ئایدیالۆژیکە کە لە روح و رەوانی هەر تاکێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دا بە روونی دەبیندرێ ئەویش رەخنە گرانی حیزبین کە حیزبەکانیان گرینگی ئەوتۆیان نەداوە بە ناسیونالیزم و بەربەرەکانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی فاشیستی ئێرانی چەکی بە هێزی نەتەوەپەرەستی دەوێ نەک ئێرانی بوون و هاوکاربوونی بێ بنەما لەگەڵ دووژمن بچوک بوونەوەی عیزەتی نەفسی تاکی کورد لە جوگرافیای جەعلی ئێران و هێرش کردنە سەر پیرۆزیەکانی کوردستان وەکوو رێبەرانی شەهید و ئاڵای پیرۆزی کوردستان و مێژووی پڕ لە شانازی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەدی دێنێ و دەرسێکی گرینگی دا بە تێکۆشەرانی رێگای ئازادیی کوردستان ئەویش نەتەوەیی بوون و دور بوون لە ژێردەستەبوونی فاشیستی ئێرانی و خەبات لە پێناو نیشتمانی داگیر کراو هەموو کوردێکی ئازادیی خواز حەزی لە وڵاتێکی دێمۆکراتیک و حکومەتێکی سوسیال دێمۆکراتە بەڵام ئەم بیرۆکەیە چەکێکی بەهێز نیە بۆ بەربەرەکانی داگیر کەر و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی و دورمان دەکاتەوە لە نەتەوەپەرەستی و ناراستەوخۆ دەمانکاتە دژبەری ناسیونالیزم و سەر لێ شێواویەک لە دیالۆگی سیاسیمان دا ساز دەکا و دەبێتە پەروەردەیەکی سەقەت بۆ خەباتی بێ وچانی گەلی کورد... هاوکات بیرۆکەی چەپ کە ساڵیانێکی زۆرە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستیەوە دەناڵێ و خەباتێکی پڕ لە ئازار و خوێنێشی بۆ کراوە مافەکانی گەلی کوردی تێدا بەدی ناکرێ و فاشیزمی فارس قبوڵی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم دەکا وەک ژێردەستە و دەفعی ناسیونالیزم بۆ بەدەوڵەت بوون بە دەستی برایانی کوردستانی بە خاڵێکی گرینگی دژایەتی کەسانێک دەزانێ کە بە تەمای دانانی وڵاتی سەر بەخۆی کوردستانن... لە کۆتایی دا دەستی هەموو تێکۆشەرانی رێگایی ئازادیی کوردستان دەکووشم و هیوا دارم بڵێسەی ئاگری نەتەوە پەرەستی پەر و باڵی نەیارانی گەلی کورد بسووتێنێ و کۆشکی وڵات ئاوەدان کاتەوە...
ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران
راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان