دواین هەواڵ

2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا

بابەت

داڕمانێک وەک بەھای«تومان»(١)

02/08/2024 نوسەر

رێباز شەریفی

بەھای تومانی ئێرانی وەھا داڕماوە و داشکاوە کە ژمارەی ھەزارەکان و سەتھەزارەکان و میلیۆنەکانی وەک پووش و کایان لێھاتووە و کەس پێیان قایل نییە.
دیواری ئاسایشیی ئێران بە ھەمان دەرد و چارەنووسی تومانەکەیان گرفتار بووە. ئەو دیوارەی ھەر کاربەدەست و بێکارێکی نیزام ھەموو ڕۆژێ لافی قایم و ئەستوور و پتەوی پێوە لێ دەدەن، بە «کوژرانی سمایل »ھەنیە، وەک تومەنەکەیان ھاڕەی کردوە و داڕماوە.
پێشتریش ئەو دیوارە وەھمیەی ئێران، کەلەبەری زۆری تێ ببوو. لەو کون و کەلەبەرانەوە دیمەنیەلی:
- ڕاوی زانا ئەتۆمییەکانی ئێران: «مەجید شەھریاری»«مستەفا ئەحمەدی ڕەوشەن»« مەسعوود عەلیمحەمەدی»«داریوش ڕەزایینەژاد»و بریندار کردنی «فەریدوون عەباسی دەوانی »سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ تا٢٠١١. 
- ڕاوی باوکی ھاژەکیی
ئێران«حسن تھرانی مقدم »ساڵی ٢٠١١،
- زنجیرە ئاگرکەوتنەوەکانی ناو دامەزراوەکانی پیشەسازیی پێترۆکیمیای« بو علی» ماھشەھر ٢٠١٦،
- ⁠ھێرشە ڤایرۆسییەکانی « ستاکس نێت»دژی ژێرخانی دامەزراوە ناوکییەکان لە ٢٠١٨،
- ⁠زنجیرە تەقینەوەکان و ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە دامەزراوەی نەتەنز و دامەزراوەکانی پێترۆکیمیای ڕۆخی خەلیج و پێگەی ھاژەکیی « خجیر» لە رۆژھەڵاتی تاران و پێگەی بەرقی شیراز و ھتد..،
- ڕاوی باوکی پرۆگرامی ناوکی ئێران «موحسین فەخریزاد »ساڵی٢٠٢٠
- ⁠بار کردن و گوێزانەوەی ٥٠٠ کیلۆ بەڵگەی نھێنی لە توونێلەکانی بەرھەمھێنانی چەکی ناوکی ساڵی٢٠١٨،
- فڕینی وردە باڵندەکان لە ئاسمانی ئیسفەھان ساڵی ٢٠٢٣،
- لێدان و لەکار خستنی سیستەمی بەرگریی لە پێگەی ھەشتەمی ئاسمانیی ئیسفەھان لە ئاۆریلی ٢٠٢٤؛ بە زەقی دەبینران. بەڵام ئەمجارەیان، بە کوژرانی «سمایل ھەنیە »لە ژووری خەوتنەکەی لە باڵەخانەی تایبەتی و نھێنی سپای قودس لە تاران ،دیوارە وەھمیە ئاسایشییەکەی« ام القرای ئیسلام» و « خانە امن»ی مەحوەری مقاوەمەت، ھاوکات بە شێوەی فیزیکی و مەعنەوی تێکڕماوە.
⁠درێژەی ھەیە
⁠1_8_2024


سەرەوە