پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا
2 رۆژ پێش ئێستا نوسەر
سەدیق دەروێشی
جوغرافیای خۆرهەڵاتی نێوەڕاست هەڵگری کۆمەڵێک کێشەی بنچینەییە و سەرچاوەیان دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازییە مەزهەبییەکان و شوناسە نەتەوەیی و ئەتنیکی و کۆمەڵایەتی و کولتووری و سیاسییە جۆراوجۆرەکانی ناوچە. بێ شک هەر کام لەو شوناسانە ، بە گوێرەی جیهانبینی و نۆرم و بەها و باوەڕ و پارادیمەکان و خولیاکانیان دەڕواننە پرسەکان و لێکدانەوە و ڕەڤەیان بۆ دەکەن و بە مێتۆدی خۆیان بەرەنگاریی مەترسییەکان دەبنەوە. لە لایەکی دیکەوە ، بە هۆی ئەوەی کە بەشێک لەو قەومە کۆچەرانەی کە ئێستا بوونەتە خاوەن سەروەریی سیاسی یان باشترە بڵێین ، کراون بە خاوەن سەروەری سیاسی و خاوەن وڵات و وێژمانی دەستکردی نەتەوەیی- کە هیچ بەکگراوەندێکی مێژوویی و دێرینیان نیە- لە دێر زەمەنەوە تا کوو ئێستێ ، پێکدادانی سەرچاوەگرتوو لە چڵێسی بۆ خاک و سامان و هێژموونی و باڵادەستی سیاسی و ئابووری ڕووی کردۆتە ئەو ناوچەیە و بەداخەوە ، تاکوو ئەو چرکەساتە دەرئەنجامێکی یەکلاییکەرەوەی پۆزەتیڤیان لێنەکەوتووتەوە و بگرە ، بووتە هۆی سەرهەڵدانی ڕادیکالیزم ، سێکتاریزم ، فاناتیسم ، دوگماتیزم ، تیرۆریزمی تۆقێنەر و درووستبوونی ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسیی نا تەندرووست لە ناوچەدا. شوناسە جیاکانی نەتەوەیی ، ئەتنیکی ، سیاسی وکۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان لە چوارچێوەی پارادایم و وێژمانی سیاسی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی دیکتاتۆر و میلیتاریست و توتالیتێر و پاتریمونیال و مونارشییەکانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا بە مەترسی بۆ ئەمنییەت و "تەواوییەتی ئەرزیان" ئەژمار دەکرێن. هەر بۆیە ، بۆ سڕینەوەیان ، لە شێوازەکانی نەرم و تووندی وەک ئاسیمیلاسیۆنی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و سیاسی و...زەبر و زەنگ کەڵک وەردەگرن. ئەمەش پەرچەکرداری نەتەوە ژێرچەپۆکەکان و هەڵگرانی شوناسە جیاوازە زوڵملێکراوەکانی دیکەی لێکەوتۆتەوە . هەوڵ و تەقەلا و تێکۆشان بۆ پاراستنی شوناس و تێپەڕین لە قەیرانی شوناس ، هەلگری مێژوویەکی دوور و درێژی ئەو ناوچەیەیە و دەتوانین بڵێین ، مێژووی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست دیرۆکی پێکدادانی شوناسە پێکناکۆکەکان و تێکهەڵچوونەکانە. پێکدادان و تێکهەڵچوون و گرژییەکانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست تا ئەو کاتەی نەتەوە و ئەتنیکە شوناسخوازەکان لە چوارچێوەی جوغرافیای نەتەوەیی و ئەتنیکی خۆیاندا دەبنە خاوەن سەروەری سیاسی و نەتەوەیی خۆیان ،درێژە دەکێشێ و ، ژینگەی کۆمەڵگاکانیش تا تۆلێرانس و ئاشتی و تەبایی و دادپەروەرییەکی مرۆڤتەوەرانە بە خۆیەوە نەبینێ و، نۆرم و بەها ئینسانییەکان نەبنە پاردایمی هرزی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکان ، ئوقرەیی و سەقامگیری لە باوەش ناگرێ. لەو سۆنگەیەوە کە ئێمەی کورد و وڵاتەکەمان کوردستان بووتە کۆلۆنیی نێوخۆیی چوار دەوڵەتی درووستکراوەی کۆلۆنیالیزمی جیهانی و ، نەتەوە ، کۆمەڵگا و تاکی کوردیش لە لایەن کۆلۆنیالیزمی نێوخۆیی بە کۆلۆنی کراوە و مێژوو ، کولتوور و ڕەسەنایەتی کورد کەوتۆتە بەر شەپۆلەکانی ئاسیمیلاسیۆنی وێژمانی بێ بناغە و بێ مێژووی پان تورانیزم و پان پارسیزم و پان عەرەبیسم ، پرسی شوناسخوازیی نەتەوەیی کورد و ڕزگار بوون لە کۆلۆنیالیزمی نێوخۆیی یەکێک لە پرسە گرینگەکانی ناوچەیە کە پێویستە چارەسەرێکی گونجاوی بۆ ببیندرێتەوە . هەڵبەت ، ئەمەش بە بێ هەڵوەشاندنەوەی ئاکامە نگریسەکانی پەیماننامە و ڕیککەوتنەکانی زەها( ١٦٣٩) ، سایکس-پیکۆ(١٩١٦) و لۆزان(١٩٢٣) و ، دیزاینکردنی سەر لەنوێی خەریتەی سیاسی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست بە دینایە.
ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا
ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا
بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین"