پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا
پێش 1 هەفتە
سەدیق دەروێشی
پرێنسیپەکان ١- پارتی ئازادیی کوردستان پێکدێ لە تێکۆشەرانی گۆڕەپانی هزری ، سیاسی ، کۆمەڵایەتی ، کولتووری ، وێژەیی و هونەری و ژینگەپارێزیی جووڵانەوەی ناسیونالیستیی کوردستان و ئاڵاهەڵگرانی بیر و هزری ناسیونالیزمی کورد و ، هەروەها ، پەناگە و پارتی ئازادیخوازانی کوردستانە. ٢- پارتی ئازادیی کوردستان کۆکەرەوەی تێکۆشەرانی گۆڕەپانی بزاڤی ناسیونالیستیی کوردستانە و تێدەکۆشێ لە ژێر یەک ئاڵا و وێژمانی نەتەوەیی و نیشتمانیدا ، هەموو چین و توێژەکانی کوردستان بە مەبەستی ڕزگار بوون لە پەتی کۆلۆنیالیزمی ئێرانی و دامەزراندنی سەروەریی نیشتمانی و دەوڵەتی نەتەوەیی ڕێکبخاتەوە. ٣- پارتی ئازادیی کوردستان پارێزەری مافی هەموو تاک و کۆمەڵێکی کوردی و کوردستانی بە بێ جیاوازییە و ؛ تایبەتمەندییە هزری ، سیاسی ، ئابووری ، کۆمەڵایەتی ، زاراوەیی ، ئایینی و ئۆلی و ئەتنیکی و کولتوورییەکان نابێ ببنە هۆکاری لێکدابڕان و لێکترازانی بنەماڵەی مەزنی نەتەوەی کورد و نیشتمانی کوردستان. کوردبوون و هاووڵاتیبوون کۆکەرەوەی تەواوی جیاوازییە ئاماژەپێکراوەکانی نێو کۆمەڵگای کوردستانە. ٤- پارتی ئازادیی کوردستان ئەو کوردانەی کە بە زۆرەملی لە خاکی کوردستان ڕاپێچ و کۆچێنراو و دوورەوڵات کراون و لە شوێنگەلی دیکەی "ئێران" نیشتەجێکراون ، هەروەها ئەو کوردانەی دیاسپۆرا کە بە هۆی ڕاوەدوونا و ژینوساید و زۆرداری و زەبر و زەنگی داگیرکەرە کۆلۆنیالیستییە تۆتالیتێر و فاشیستەکان ڕوویان لە هەندەران کردووە ، بە بەشێکی جیانەبووە لە نەتەوەی کورد دەزانێ و داکۆکی کردن لە مافە نەتەوەییەکانیان بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی و سیاسیی خۆی دەزانێ. ٥- پارتی ئازادیی کوردستان داگیرکردن و پارچەکردنی خاکی کوردستان لە لایەن داگیرکەرانی ناوچە و کۆلۆنیالیزمی جیهانی بۆ پێنج بەش ، بە ناڕەوا و بە دوور لە لۆژیکی مرۆڤتەوەرانە دەزانێ ؛ هەر بۆیە دان بە هیچ کام لەو رێککەوتننامانە نانێ کە خاکی نیشتمانیان و نەتەوەی کوردیان پارچە کردووە. هەروەها، هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەیان ، یان لە بار بردن و لە کار خستنی فەرمی و کردەییان بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی دەزانێ و ، بۆ خاشەبڕکردنی ئاسەوارە نگریسەکانی داگیرکاری بەشێوەی سیاسی و یاسایی لە هەموو ئاستەکاندا ، تێدەکۆشێ. ٦- پارتی ئازادیی کوردستان هەڵبژاردن و دیاریکردنی سیستەمی سیاسی و دەسەڵاتداری و مافەسیاسییەکان و چۆنییەتیی ژیان و جۆری دیاریکردنی پێوەندی گرتن لە گەڵ نەتەوە دراوسێکانی لە سەر بناغەی دەستوەرنەدان لە کار و باری یەکتر ، بە مافی ڕەوای یاسایی و سیاسیی نەتەوەی کورد دەزانێ. ٧- پارتی ئازادیی کوردستان، دامەزراندنی ئیمپراتۆریی ماد/کورد بە یەکەم سیستەمی دەسەڵاتداریی یەکگرتووی کورد و نیشتمانی کوردان دەزانێ و ، ئەزموونی دەسەڵاتداری ئیمپراتۆریی یەکگرتووی ماد/کورد ، هزر و ئەندیشە ، کولتوور و پێشکەوتنە ژیاری و کۆمەڵایەتییەکانی بەرز دەنرخێنێ . ئیمپراتۆریی ماد/کورد یەکخەرەوەی ژیاری ، شارستانییەت ، کولتوور و رۆح و هەست و نەستی ماد/کوردبوونە و پێشاندەری دیرۆکی کەڤناری سنوورە جوگرافییەکانی کوردستانە. ٨- پارتی ئازادیی کوردستان ، بزاڤە شوناسخوازانەکانی چاخەدێرینەکان و هاوچەرخ و مۆدێرنی کورد بە پایەکانی هرزی ناسیونالیزمی کورد دەزانێ و، رێککەوتننامەی سیڤێر ، دەسەڵاتداریی چەند ساڵەی شێخ عوبەیدولا نەهری و سمکۆی شکاک ، حوکمڕانیی شێخ مەحموود ، کۆماری کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە " ئورگانی سەرخستنی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەیی " کورد و ناسنامەی نەتەوەیی و ڕەوایەتیی مافی کورد بۆ گەییشتن بە دەسەڵاتی سیاسیی نەتەوەیی دادەنێ و لە پێناو وەدیهێنانیاندا خەبات دەکا. ٩- پارتی ئازادیی کورستان بۆ ڕامالینی سەر لە بەری داگیرکەران و هێز و دامودەزگای دەوڵەتی داگیرکەری ئێران و ڕاپێچکردنیان بۆ دەرەوەی سنوورەکانی کوردستان و ، داگرتنی ئاڵای کۆلۆنیالیزمی ئێرانی و بە چۆکداهێنانی لە هەمبەر ئیرادەی نەتەوەی کورد ، ڕاگەیاندن و پاراستن و بەرگری لە دەوڵەتی کۆماری کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ، کەڵک وەرگرتن لە هەموو کەرەسە و تەکنیکەکانی خەباتی چەکداری- بە مەرجێک کە دوور بێ لە تیرۆر و تۆقاندن و ڕەشەکوژی- بە مافی ڕەوای ڕۆڵەکانی کورد و کوردستان دەژمێرێ. ١٠- پارتی ئازادیی کوردستان ، سوپای میللی کوردستان بە هێزی بەرگیریکەر و پارێزەری کورد و بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی و یەکگرتوویی خاکی نیشتمان دەزانێ. بە باوەڕی پارتی ئازادیی کوردستان ، ئەرکی سەردەمی ئێستای سوپای میللی کوردستان و پێشمەرگە ، ڕادانی داگیرکەر و خەشەبڕ کردنی ئاسەوارەکانی ئاسیمیلاسیۆنی کۆلۆنیالیزمی تۆتالیتێر و شوڤێنیستیی ئێرانی و ڕزگارکردنی ئێجگارەکیی کوردستان لە ژێر نیر و کوت و بەندی دەگیرکەرە. ئامانجەکان ____________ ئامانجەگشتییەکان ١- پارتی ئازادیی کوردستان ، درێژەدەری ڕێچەکە و ڕێباز و بیری ناسیۆنالیستیی کۆماری کوردستانە و خۆی بە ئاڵاهەڵگری ڕاستەقینەی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان و کۆماری کوردستان وەک یەکەم سیستەمی مۆدێڕنی دەسەڵاتداریی کورد دەزانێ و، دامەزراندنی دووبارەی کۆماری کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەرکی سەرەکیی پارتی ئازادیی کوردستان دەزانێ. ٢- خاشەبڕکردن و سڕینەوەی هەموو شوێنەوار و ئاسەوارەکانی شێواندنی ناسنامە و کولتوور و کەسایەتیی تاکی کورد ، نەهێشتنی کاریگەرییە چەند ڕەهەندییە نیگەتیڤەکانی ئاسیمیلاسیۆنی شوڤێنیستانەی مێژوویی ، کۆمەڵایەتی و کولتووری و ، بووژاندنەوەی رۆح و هەست و نەستی نەتەوەیی کۆمەڵگەی کوردستان بە داڕشتنی پلەنگەلێکی چەند ڕەهەندی ، ئەرکی حکوومەتی کۆماری کوردستانە. ٣- سیستەمی فیدڕاڵی و کۆنفیدڕاڵی ، تەنیا دەتوانێ کاتی ، بۆ قۆناخێک و لە بەر پارسەنگی هێز ڕەچاو بکرێ. پارتی ئازادیی کوردستان لە ئێستادا ، پێکهێنانی " دەوڵەتی خۆرهەڵاتی کوردستان له دەرەوەی وڵات " وەک جێگرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بە پێویستییەکی بەجێی سیاسی و پرۆژەیەکی نەتەوەیی دادەنێ و بەو چەشنە ، ناسیونالیزمی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان لە پرش و بڵاوی و چەند گوتاری ڕزگار دەبێ و دەبێتەوە خاوەن یەک گوتار و وێژمان و ستراتیجییەکی ڕوون. ٤- پارتی ئازادیی کوردستان ، دابەش کردنی خاکی کوردستان و لکاندنی هەر پارچەیە بە بەژن و باڵای وڵاتێکی درووستکراوی کۆلۆنیالیزمی جیهانی ، بە دوور له ڕاستینەی ئیرادەی نەتەوەیی کورد و خاک و جوغرافیای کوردستان دەزانێ و ، هەر بۆیە لە سەر ئەو باوەڕەیە و هەوڵی بۆدەدا تا کورد بتوانێ دواجار و لە دوا قۆناخەکانی بزاڤی ناسیونالیستی و شوناسخوازیی خۆیدا بگاتە ڕاستینەی مێژوویی خاک و وڵاتی خۆی و پارچە لێکدابڕێنراوەکانی کوردستان وەسەر یەکبخرێ و کورد و کوردستان کەسایەتیی سیاسی و یاسایی خۆی لە ئاستی پێوەندییە نێودەوڵەتی و نێونەتەوەییەکاندا بەدەست بێنێ. ئامانجە تایبەتەکان ( سیاسی ، ئابووری ، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان ) ١- پارتی ئازادیی کوردستان ، تێدەکۆشێ تا کۆماری کوردستان لە سەر بناغەی سیستەمی پارلمانی ، پلۆڕالیستی ، فرەحیزبی ، حکوومەتی یاسا و یاسای بنەڕەتیی نووسراو ، جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەروەری وڵات له یەکتر و سیستەمی دادوەریی سەربەخۆ دابمەزرێ. بەگشتی ، پارتی ئازادیی کوردستان بۆ دێمۆکراتیزە کردنی دەوڵەت و دەسەڵاتی سیاسی کوردستان و ، بە پاڵپشتیکردنی NGO کان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ دێمۆکراتیزە کردنی کۆمەڵگە و پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان خەبات دەکا. ٢- پارتی ئازادیی کوردستان دژی لەتکردنی نەتەوەی کورد ، چین و توێژ و ڕەگەزی نەیار بە یەکترن. دەوڵەتی کۆماری کوردستان دەبێ بەرنامەیەکی توکمەی هەبێ بۆ لابردن و سڕینەوەی هەموو جۆرەکانی چەوسانەوەی مرۆڤ ، هەڵگرتنی هەڵاواردنی ڕەگەزی و دابینکردنی یەکسانی نێوان ژن و پیاو ، پێکهێنانی تەبایی و ئاشتی و ئاشتەوایی ، یەکێتی و دادپەوەروەری و دادگەریی و مرۆڤسالاری لە نێو کۆمەڵگای کوردستاندا. ٣- پارتی ئازادیی کوردستان ، بۆ دابین و دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤ لە سەر بناغەی جارنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ ، مافی هاووڵاتیبوون ، مافی دەنگدانی ئازاد ، نهێنی و گشتی ، و دابینکردنی ئازادییەکانی: ئایین و دین و ئۆل ، خاوەندارێتی ، هزر و ئەندێشە ، دەربڕینی بیروڕا و باوەڕ ، پێکهێنانی کۆڕ و کۆمەڵ و ئەنجومەن و رێکخراوی پیشەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و چاندی ،پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ، نیشتەجێبوون، چاپەمەنییەکان تێدەکۆشێ. چەسپانی سەروەریی و دەسەڵاتدارێتی خەڵکیی لەسیاسەتە نەگۆڕەکانی پارتی ئازادیی کوردستانە. ٤- پارتی ئازادیی کوردستان، ڕێز لە دین و ئۆل و ئایینە ئاسمانییەکان دەگرێ. دەستەبەرکردنی ئازادی و ئەولەهی بۆ پێڕەوانیان لە بەجێهێنانی رێوڕەسمەکانیان و پاراستنیان بۆ دامەزراندن و بەکارهێنانی دەستە و رێکخراو و دەمەزراوەی تایبەت بە خۆیان و رێگەنەدان بە دەستێوەردان و خۆتێهەلقوتاندنی دامودەزگاکانی دەوڵەتی و دین و ئۆل و ئایینەکان لە کار و باری یەکتردا، ئەرکی حکوومەتی کوردستانە. پارتی ئازادیی کوردستان تێدەکۆشێ ناسیونالیزمی کورد ببێتە ئاڵقەی پتەوی پێوەندی و یەکێتی گشت رۆڵەکانی نەتەوەی کورد بە هەموو ئایین و دین و ئۆل و تەریقەتێکەوە و ، هەر لەو کاتەدا پێیوایە دەبێ دین و دەوڵەت لێک جیا بکرێنەوە. ٥- پارتی ئازادیی کوردستان ، سیاسەتێکی بێلایەنانە لە هەمبەر بنەما ئابوورییەکانی کۆمەڵگای کوردستان دەگرێتە بەر ، دژی پێکهێنانی کارتێل و تراست و پاوان و قۆرخکردنە ، لە سەر بنەمای دادپەروەرییە کۆمەڵایەتییەکان پێدادەگرێ . لە روانگەی ئێمەوە ، دابەشکردنی دادپەروەرانەی دارایی نەتەوەیی و پەیڕەوکردنی سیستەمێکی ماڵیاتیی گونجاو بە رێگاکانی جێگیر کردنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و خاشەبڕ کردنی هەژاری و نەداری و دابینکردنی ژیانێکی ئاسوودە بۆ هاووڵاتیانی کوردستان لە ئەرکە گرینگەکانی دەوڵەتی کۆماری کوردستانە. ٦- پارتی ئازادیی کوردستان لە سەر ئەو باوەڕەیە سیاسەتی گشتگیری ئابووری کوردستان دەبێ لە لایەن دەوڵەتی کۆماری کوردستانەوە و لە سەر بنەمای دادگەریی کۆمەڵایەتی و تایبەتمەندییە ناوچەییەکانی کوردستان دابڕێژرێ. سیستەمی ئابووری کوردستان دەبێ کان و سەرچاوە خاوەکانی کانگاکانی کوردستان بە بنەما وەربگرێ و بەو گوێرەیان ، کارخانەکانە و بنکە پیشەیی و پیشەسازییەکان دابمەزرێنێ. هەروەها، پێویستە بەشێک بێ لەو سیستەمە جیهانییە سەردەمیانەیە کە نەزمی نوێ دابەشی دەکا و لە لایەکی دیکەوە تایبەتمەندییە ئابوورییەکانی کوردستان بپارێزێ و برەو پەرە و گەشەیان پێ بدا و کەرتی وەبەرهێنان ببووژێنێتەوە و ڕاندمانێکی ئاست بەرز و هەڵکشان بە خۆیەوە ببینێ. ٧- کوردستان بە کان و سەرچاوە سروشتییەکان و وزە و سەرچاوە ژێر زەوییەکان و نەوت دەوڵەمەندە و بنێشە و بناغەیەکی بە هێزی ئابووریی هەیە. حکوومەتی کۆماری کوردستان دەبێ بۆ پێشخستنی وڵات بە گشتی و بەرەو ژوور بردنی بژیوی ژیانی کۆمەڵگا و رەخساندنی دەرەتان و هەلی کار بۆ خوازیارانی کار ، لە سەر بناغەی هێزی ئابووریی وڵات ، هەستێ بە داڕشتنی بەرنامەڕێژییەکی درێژخایەنی سەردەمیانەی ئابووری بۆ کوردستان. ئابوورییەکی بە هێز ، یەکێک لە ئەلەمێنت و بناغە بنچیینەییەکانی هێزی وڵاتانە و پارسەنگی هێز لە ئاستی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتییدا بە قازانجی کورد ڕادەگرێ و هاوسەنگی درووست دەکا. ٨- کشتوکاڵ سەرچاوەی سەرەکیی بژیویی ژیانی مرۆڤ و دابینکەری خواردەمەنیی کۆمەڵگایە. حکوومەتی کۆماری کوردستان پێویستە لە رێگای مکانیزەکردنی کەرتی کشتوکاڵ بە ئامێر و تەکنیکی مودێڕن ، هەوڵ بدا کۆمەڵگای کوردستان لە ڕووی خواردەمەنییەوە بێ نیاز بکا. دانانی بەنداو و بەڕێوەبردنی درووستی سەرچاوەکانی ئاو و کانیاو و رووبارەکان و پاراستنیان لە فەوتان و داڕشتنی سیاسەتێکی ئاودێری درووست ، دەبێتە هۆی پاراستن و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و وزەی رووناکی و سەوز و زیندووڕاگرتنی ژینگەی سروشتیی کوردستان. ٩- دەوڵەتی کۆماری کوردستان بەرپرسی دابینکردنی بژیویی ژیانی بێکاران ، بێداهاتان ، کەمئەندامان و پەککەوتەوانە. هەموو تاکێکی کۆمەڵگای کوردستان دەبێ لە سیگۆرتەی دەرمانی ، سیگۆرتەی پیری و پەککەوتەیی و کەمئەندامی کەڵک وەربگرێ. کەس نابێ لە برسان بمرێ یان بێئەنوا و شوێنی حەوسانەوە بێ. هەبوونی کان و سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان و داهاتی نەوت و سیستەمێکی ماڵیاتیی گونجاو ، دەرەتانی تەرخانکردنی بوودجەی تایبەت بۆ هەژاران و بێداهات و کەمداهاتەکان پێکدێنێ و دەبێتە هۆی پێشگیری لە شێوانی بنەما و ڕەو ڕەوەی ژیانی خێزان و کۆمەڵگا و ، بشێوی و گەندەڵکاری لە نێو کۆمەڵگادا خاشەبڕ دەکا و ئاستی تەناهیی ژیان کۆمەڵگا دەباتە سەرێ. ١٠- پارتی ئازادیی کوردستان ، تاک بە بنەما و خێزان بە بناغەی کۆمەڵگا دەزانێ و مەرجی گەشە و پێشکەوتنی کۆمەڵگا ، لە گەشەی تاک و بنەماڵە و خێزانی ساخ و سڵامەتدا دەبینێ . بۆیە بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەکانی تاک ، دەرفەتدان بە پشکووتنی بێر و بەهرەکانی و رێکردنەوە بۆ داهێنانەکانی لە هەموو بوارەکاندا و مافی پێکەوەنانی خێزان و دابینکردنی پێداویستییەکانی گەشەسەندن و سڵامەتیان ، خەبات دەکا. ١١- پارتی ئازادیی کوردستان ، دەستەبەر کردنی یەکسانی و دابینکردن و چەسپاندنی ماف و ئازادییەکانی هەموو دانیشتوان و نەتەوە ناکوردەکان و کەمایەتییە ئایینی و ئۆلییەکانی کوردستان ، بە مەبەستی پتەوکردنی پێوەندیی نیشتمانی لە نێوان کورد و ئەواندا ، بە ئەرکی دەوڵەتی کۆماری کوردستان دەزانێ. نەتەوە ناکوردەکان دەبێ دەرەتانی برەودان بە کولتوور و گەشەسەندن لە هەموو بوارەکان ، بە بێ جیاوازیدانان ، بۆیان بڕەخسێندرێ. هەروەها ، لەو شار و گوندانەی زۆرایەتیی حەشیمەت پێکدێنن ، بە شێوەی کانتۆن مافی بەڕێوەبەراتیی خۆیانیان پێ بدرێ. ١٢- دەوڵەتی کۆماری کوردستان دەبێ خوێندن گشتگیر بکا و بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری بەرنامەیەکی چەند ساڵەی تۆکمە و کۆنکرێت داڕێژێ و خەبات دژی نەخوێندەواری بکاتە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی.هەموو منداڵێک دەبێ تا تەمەنی ١٨ ساڵە بخوێنێ. پارتی ئازادیی کوردستان لە سەر ئەو باوەڕەیە کە دەبێ دەوڵەتی کۆماری کوردستان خوێندن و ڕاهێنان و بارهێنان لە قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی و زانستگە ، بە لە بەرچاوگرتنی حەز و ویست و هۆگریی خوێندکار و دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی کۆمەڵگای کوردستان و بە کەڵک وەرگرتن لە ستانداردی نوێی خوێندن و تەکنیک و تێکنۆلۆژیی سەردەم ڕێکبخا و له هەموو ئاستەکانی خوێندندا، کەرەسە و پێداویستیی وەرزشی و ڕاهێنانی وەرزشی و تاقیگە و پەرتۆکخانە بۆ خوێنداگاکان دابین بکا. ١٣- زمانی کوردی ، زمانی فەرمیی دەوڵەتی کۆماری کوردستانە . زمان ئەلەمێنتێکی گرینگی شوناسی نەتەوەییە و گەشەپێدانی تا ئاستی دروستبوونی زمانێکی ستاندارد و یەکگرتوو بابەتێکی ژیاری و کولتووریی گرینگە. پەرەپێدانی کولتوور و ڕووناکبیریی نەتەوەیی لە ڕێی برەودان بە هونەرەکانی شانۆ و سینەما ، موسیقی و گۆرانی و هەڵپەڕکێ ، پەیکەرتاشی و شێوەکاری ، ئەوپرسە کولتووریانەن کە پارتی ئازادیی کوردستان بایەخیان پێدەدا و لە ڕێزی ئەرکە گرینگەکانی کۆماری کوردستان دادەنێ. ئەو مافە ، هەموو دانیشتوانی کوردستان و نەتەوە و ئەتنیک و کەمایەتییە ئۆلییەکانیش دەگرێتەوە. ١٤- پارتی ئازادیی کوردستان پاراستنی خاک و ژینگە و ڕاگرتن و پەرەپێدانی دارستانەکان و لێڕەوارەکان و سامانە سروشتییکان و سەرچاوە ئاوی و ژێرزەوییەکان کە سامان و داژدەی نەتەوەیین ، پەروەردە و برەودان بە ڕووناکبیریی ژینگەپارێزی و پاراستنی شوێنەوارە کەڤنار و مێژووییەکانی کورد و کوردستان وهەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی بەشە دزراوەکانی بە ئەرکی خۆی و حکوومەتی کوردستان و هەموو تاکێکی کورد دەزانێ. هەروەها، پێویستە حکوومەتی کوردستان بۆ پێشگیری لە دزران و تاڵانی زیاتری شوێنەوارە کۆنەکان لە لایەن کەسانی دڵبژۆک و چاونەزێرەوە ، ڕێکارگەلێگی تووند و تۆڵی یاسایی بگرێتە بەر و ڕاپێچی گرتووخانەیان بکا. شوێنەوارە کەڤنار و دیرۆکییەکان بەشێکی گرینگ و بنچینەیین لە مێژووی سڕدراو و دزراوی نەتەوەی کورد لە لایەن داگیرکەرانی کوردستان و کۆمەڵێک کەسی چاونەزێرەوە. ١٥- پاراستنی پاقژی و بنەبڕکردنی نەخۆشییە مەترسیدارەکان و قەلاچۆکردنی ماددە سڕکەرەکان و دانانی بەرنامەیەکی گشتگیری پەروەردەی لەشساخی بە پێی ستانداردە زانستییەکانی سەردەم و ناساندنی پێشکەوتنە زانستییەکان لە بواری لەشساخییەوە بە کۆمەڵگا و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی لەشساخ لە ڕووی جەستەیی و هزرییەوە ، ئەرکی حکوومەتی کوردستانە. حکوومەتی کۆماری کوردستان دەبێ بۆ دەستپێڕا گەییشتنی خەڵکی گوند و شارەکان و گەڕەکەکان بە نەخۆشخانە و بنکەتەندرووستییەکانی حکوومەتی ، هەنگاوی پێویست هەڵبگرێ و شوێنی گونجاو بۆ دانانی ئەو بنکانە ، ببینێتەوە و داودەرمانی پێویستیان بۆ دابین بکا. ١٦- چاوەدێریی خۆراک و پاراستن و ڕاگرتنی خۆراک و دەغڵودان و دانەوێڵە لەو کۆگایانەی کە لە باری تەندرووستییەوە ڕێگەپێدراون و ڕێگرتن لە هاوردەکردنی خۆراکی ناتەندرووست و ڕێنەدراو و ماوە بەسەرچوو بەشێوەی نایاسایی و پێشگیری لە بەکار هێنانی هۆرمۆنی قەڵەو کردنی ئاژەڵ و پەلەوەر و دابین کردنی داودەرمانی کیمیاویی لە نێوبردنی پەتای گیا و دەغڵودان ، پاراستن و پاک و خاوێن ڕاگرتنی سەرچاوە ئاوییەکان بەگشتی و ئاوی خواردنەوە بەتایبەتی و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی حەشیمەت و زاوزێ بە پێی بەرنامەیەکی زانستی و بەلەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی ، ئەرکی حکوومەتی کوردستانە. سیاسەت و پێوەندیی دەرەوە ١- بە باوەڕی پارتی ئازادیی کوردستان بنەماکانی سیاسەتی دەرەکیی حکوومەتی کۆماری کوردستان دەبێ لە سەر بناخەی پاراستنی بەڕژەوەندییە باڵاکانی نەتەوایەتی و نیشتمانی و لە ژێر ڕوشنایی ئەولەهیی نەتەوەیی دابڕێژرێ و ئیدئۆلۆژیی پارت و لایەنی سیاسیی دەسەڵاتدار لە حکوومەتی کوردستاندا، نابێ باڵ بە سەر سیاسەتی دەرەکیدا بکێشێ و ڕەنگدانەوەی لە سەر هەبێ. ئەولەهیی نەتەوەیی؛ مان و هەبوون و پاراستنی خاکی نیشتمان و بەڕژەوەندییە نیشتمانییەکان ، پێوەر و بنێشە و پێکهێنەری سیاسەتی دەرەکی حکوومەتی کوردستانن. ٢- پارتی ئازادیی کوردستان ،گرتنەبەری سیاسەتێکی بێلایەنانە لە پێوەندییە ناوچەیی و نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکاندا بە ئەرکی حکوومەتی کۆماری کوردستان دەزانێ. جەمسەر بەندی و بلووکبەندی و بەرە جۆراوجۆرە سیاسی و ئابووری و بازرگانییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەرەتانگەلێک دەڕەخسێنن و ، دەبێ حکوومەتی کۆماری کوردستان بە گرتنەبەری سیاسەتێکی لۆژیکانە و زیرەکانە و بەلەبەر چاوگرتنی ئەولەهیی نەتەوەیی و بەڕژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بیانقۆزێتەوە و کەڵکی بەجێ و پێویستیان لێ وەرگرێ. قۆستنەوەی هەل و دەرەتان و دەرفەتەکان و کەم کردنەوەی گەف و هەڕەشەکان لە ئاستی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ، لە ئەرکە سەرەکییەکانی دەزگای سیاسەتی دەرەکیی و پێوەندییەکانی حکوومەتی کۆماری کوردستانە. ٣- حکوومەتی کۆماری کوردستان پێویستە پێوەندییە کی دۆستانەی چەندە ڕەهەندی لە گەڵ نەتەوە و حکوومەتە دراوسێکانی دامەزرێنێ. دوورکەوتنەوە لە ئاریشە و کێشە و ململانێ و درووست کردنی پێوەندیی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و کولتووری لە گەڵ حکوومەتە دراوسێکان ، ئارامی و ئاسایش و ئەولەهیی ناوخۆیی و ناوچەیی و تەنانەت نێودەوڵەتیش بەهێز دەکا. لە لایەکی دیکەوە ، دەبێ حکوومەتی کوردستان پەرە بە ئەلەمێنتە پێکهێنەرەکانی هێزی نەتەوەیی خۆی بدا و هاوئاهەنگی و هاوسەنگی لە نێو توخمەکانیدا پێک بێنێ و سیاسەتی دەرەکیی خۆی لە گەڵیدا هاوتەریب بکا. ئاست و ڕادەی هێزی نەتەوەیی حکوومەتی کۆماری کوردستان چەندە لە سەرێ بێ ، کاریگەری و باندۆری ناوچەیی و نێودەوڵەتیشی بەو ڕادەیە دەردەکەوێ. پەرەپێدان و گەشەپێدانی تۆخم و ئەلەمێنتە پێکهێنەرەکانی هێزی نەتەوەیی ، ئەرکی بەردەوام و بێ بڕانەوەی حکوومەتی کۆماری کوردستانە. هێزە چەکدارەکانی کوردستان ١- سپای میللیی کوردستان درێژەدەری ڕێچکە و ڕێبازی سپای میللیی سەردەمی کۆماری کوردستان لە ساڵی( ١٩٤٦) ە و ئەرکی سەرەکیی ئەو سپایە ، پاراستنی خەڵک و یەکگرتوویی و تەواوییەتی خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سنوورەکان و دەسکەوتە نەتەوەییەکان و سەروەریی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردستانە. سپای میللیی کوردستان لە ژێر بڕیاری حکوومەتی کوردستاندا ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی بەڕێوە دەبا و یەکێک لە تۆخم و ئەلەمێنتە سەرەکییەکانی پێکهێنەری هێزییەتی و پێویستە لە ڕووی کەرەسە و کەلوپەل و پێداویستی و تەکنیکە چەکدارییەکانی سەردەمەوە تەیار و پۆشتە بکرێ . سپای میللیی کوردستان لە هێزی پێشمەرگە پێکدێ ، ناوی پیرۆزی پێشمەرگە و بوێری و گیانفیداییەکانی و خۆڕاگریی هەمبەر داگیرکەرانی کوردستان و حەماسە ئەفسانەییەکانی دەبێ وەک یادەوەرییەکی هەرمانی مێژوویی و نەتەوەیی و نیشتمانی بپارێزرێ. ٢- هێزە زیرەڤانەکانی وەک ئاسایش و پۆلیسە جۆراوجۆرەکان ، لە ژێر چاوەدێریی حکوومەتی کۆماری کوردستاندا ئەرکە ژێرەڤانییەکانیان، کە بریتین لە پاراستنی یاسا و ڕێساگەلی جیا جیا و ئارامی و ئاسایش و ئەولەهیی گیانی ، ماڵی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستان، بەڕێوە دەبەن. بەگشتی هێزە زێرەڤانەکان یارمەتیدەری خەڵکی کوردستانن و لە کاتە پێویستەکاندا دەبی بە هانایانەوە بچن، هەروەها دەبێ ئاسەوارە خراپەکان و یادەوەرییە نگریسەکانی هێزە سەرکووتکەرەکانی دەوڵەتی کۆلۆنیالیستیی ئێرانی ساختە لە بیر و هۆش و هزر و هەست و نەستی تاکی کورد دا بسڕنەوە و ڕووی ڕاستینەی خزمەتگوزارییەکانی هێزە زێرەڤانەکان و ڕاستینەی فەلسەفەی بوونیان پێشانی خەلکی کوردستان بدەن. ٣- پارتی ئازادیی کوردستان پێیوایە نابێ هیچ پارت و ڕێکخراو و هۆزێک و لایەن و تاقمێک هێزی چەکداری تایبەت بە خۆی هەبێ . پاراستنی ئاسایش و ئەولەهیی ناوخۆیی کوردستان له ئەستۆی هێزە زێرەڤانەکانە و سنوورەکانیش لە لایەن سپای میللی کوردستانەوە دەپارێزرێ و ، پێویست ناکا هیچ هێزێکی میلیشیا و بە دەر لە بازنەی یاسا و ڕێسا دەوڵەتی و حکوومەتییەکان لە کوردستاندا بوونیان هەبێ. هێزی میلیشیایی لە یاسا بەدەرە و ، بۆیە لە یاسا دەردەچێ و دەبێتە هۆی پێکهاتنی کەشێکی نالەبار و ناسەقامگرتوو و ناجێگیر له کۆمەڵگای کوردستاندا. یاسای بنەڕەتی کوردستان نابێ ڕێگا بە بوون و مانی هێزی میلیشیایی بدا ، چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هێزی یاسایی دەوڵەتی کۆماری کوردستان.
ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر
کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران