دواین هەواڵ

2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد

ڕاگەیەندراو

راگەیەندراوێک لە پارتی ئازادیی کوردستانەوە سەبارەت بە پرسی بەخاکسپاردنی جەنابی عەلی قازی محەممەد

16/07/2022

راگەیەندراوێک لە پارتی ئازادیی کوردستانەوە سەبارەت بە پرسی بەخاکسپاردنی جەنابی عەلی قازی محەممەد

   جەنابی عەلی قازی محەممەد هەتا لەژیان‌دا بوو، دەوڵەتی داگیرکەری فارس ئەوەی پێی‌کرا لە دژی کردی،هەر لە داگیرکردنی ماڵ و موڵکیەوە بگرە، هەتا حەولی لەناوبردن و ناوزڕاندن و تێرۆری ئەندامانی بنەماڵەکەی.
    ئێستا کە لەسەر ئەرکی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێداویستییەکانی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی لە ئاڵمانیاوە بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێزەوە ‌دابین کراوە و کاربەدەستان و دانیشتوانی وڵات ئامادەی پێشوازیی و سپاردنی بە خاکی باشووری کوردستانن؛ کاربەدەستانی دەوڵەتی داگیرکەر بە چاوساخیی دەستیەلێکی گوماناویی، هەموو توانای خۆیان خستووەتەگەڕ تا تەرمی خوالێخۆشبوو کاک عەلی قازی لە باشووری کوردستان ئەسپەردە نەکرێت و بگەڕێندرێتەوە بەردەستی ئەوان و لەژێر حوکمی هێز و دامەزراوە داگیرکەرەکانیان، لە مەهاباد بەخاک بسپێردرێت.
   تاران دەیهەوێ بەو هەنگاوە زەبری سایکۆلۆژیی لە کورد و بزاڤە سیاسییەکەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بسرەوێنێت و ناو و پێگەی مێژوویی پێشەوا قازی محەممەد و شکۆی کوڕە تاقانەکەی و بنەماڵەی بەڕێزی قازی خەوشدار بکات.
   بۆیە پارتی ئازادیی کوردستان ھەموو توانای وەگەڕ خستووەو لە نزیکەوە پێداگرانە داوا لە خێزان و میراتگرانی جەنابی کوڕی رەش کردووە، رێ لە پیلانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بگرن و هەتا رزگاریی خاکی رۆژهەڵات و شادبوونەوە بە گڵکۆی پێشەوای شەهید؛ بە ئەمانەت لە باشووری کوردستان بەخاکی بسپێرن.
سڵاو لە پێشەوای شەھید و
بەڕێز بێت یادی کوڕە تاقانەکەی


پارتی ئازادیی کوردستان
25 پووشپەڕی 2722 کوردی
16 ژوولای 2022  زایینی

 

سەرەوە