دواین هەواڵ

2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی PAK سەبارەت بە ڕووداوەکانی شاخی کۆساڵان

19/06/2023

ڕاگەیەندراوی PAK سەبارەت بە ڕووداوەکانی شاخی کۆساڵان

لە رۆژی ٢٢ی جۆزەردانەوە(١٢ی ژووئەن)هێزەکانی سپای پاسداران، شاخی کۆساڵانیان داوەتە بەر ڕهێڵەی تۆپ و خۆمپارە و دۆشکە. هەروەها هالیکوپتەر و درۆن بە سەر ئاسمانی کۆساڵاندا دەسووڕێننەوە. میدیاکانی ئێران بەگشتی و سوپای پاسداران بە تایبەتی، هەموو توانایان خستووەتەگەڕ وێنەی شەڕ و تێکهەڵچوونێکی توند و گەورە لەگەڵ«ضد انقلاب»، وێنا بکەن. لەم حەولەدا وێنەی سێ ساڵ لەمەوبەر و  ڤیدۆی لێڵی هێندێک تێکهەڵچوونی کات و شوێن نادیاری بەرزاییەکی بێ دار و شینایی، وەک دیمەنیەلی «ئەو شەڕە قورسە» بڵاو دەکەنەوە.
    ئەم چەواشەکارییانەی دەوڵەتی داگیرکەر لە ئاست و بەستێن و بۆنەی جوراوجۆردا، شتێک نیین کە زۆر لێڵ بن و بۆ ناسینەوە نەبن. تۆپبارانی تاشە بەردەکانی کۆساڵان و سووتاندنی دار و درەختە بێ گیانەکانی لە لایان سوپای پاسدارانەوە لە چوارچێوەی چەند پرس و هاوکێشەی پێکەوە بەستراودان؛ لەوانە: میلیتاریزەکردنی زیاتری رۆژهەڵاتی داگیرکراو، دروست کردنی بیانوو و بەڵگە بۆ گوشاری زیاتری تاران لەسەر بەغدا بۆ کۆت و بەند دانان لە سەر تێکۆشانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و سپای میللیی کوردستان، پیلانگیڕی زیاتر دژی هەرێمی کوردستان و زیاتر ئەمنیەتی پیشاندانی پرسی کوردستان. دەنا هیچ رادەیەک لە لۆژیکی تێدا نییە لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە نێوان پژاک و سوپای پاسداران ئاگربڕ لە گۆڕێدایە و هەر ئێستا بنکە و بارەگای ئاشکرای پژاک لە ژمارەیەک گوندی بناری کۆساڵان و سەرجەم ئەو ناوچەیە هەن، کتوپڕ شەڕیک بقەومێ.
   هەر چەند پژاک لە هەموو ئەم ماوەیەدا دانی بە هەبوونی شەڕێکی قورسی لەو جۆرەی میدیاکانی سپای پاسداران دەهۆڵی بۆ دەکوتن، نەناوە؛ بەڵام جێی داخە کە بە گوێرەی خۆیان لە جیاتی لە قاودانی ئەو شانۆگەرییە پیلاناوییە، یان لانیکەم بێدەنگە کردن لەسەری، باس لە «بەرخۆدانی کۆساڵان» و «تێکهەڵچوونی پەراکەندە و بەرگریی رەوا» دەکەن.
  دیارە هەر پارت و هێزێکی سیاسی سەربەستە لە هەڵوێست و هەڵسووڕانی سیاسیی خۆی ، بەڵام بە هیچ شێوەیەک بۆ هیچ لایەنێک رەوا نییە ، تێکەڵ بە پیلانگێڕی دەوڵەتێکی داگیرکەر ببێت؛ یان ڕکێش بکرێتە ناو پیلان و داوێک کە ئاکامەکەی لە قازانجی داگیرکەران و زیانی کوردستان و نەتەوەکەمان تەواو دەبێت. پژاک دەبوو بە ڕاستگۆییەوە ڕاشکاوانە بە خەڵکی کوردستانی گوتبا کە: هیچ پەلامارێک لە سەر ئێمە و هیچ شەڕ و پێکدادانێک لە گۆڕێدا نییە؛ بەڵکوو ئەوەی هەیە مانۆڕێکی پیلانگێڕانەی ئامانجداری سوپای پاسدارانە و ئەوەی دەسووتێ ژینگەی ناوچەکەیە.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٣ ک
٢٠ ژووئەن ٢٠٢٣ ز

سەرەوە