پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد
19/05/2024
پەیامی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی 33 هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان. رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا خۆی بە بەختەوەر دەزانێ لە 33هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستاندا پیرۆزباییەکی گەرم لە رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان و گشت خەباتگێڕان و تێکۆشەرانی 33 ساڵ خەبات و کۆڵنەدان و قوربانی لە پێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا بکات. لەدایکبوون و دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان وەچەرخانێکی مەزن و مێژوویی بوو لە خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا، هەنگاوێکی گرینگی نەتەوەیی و ستراتیژی بەجێ بوو لە گۆڕەپانی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستاندا؛ هەنگاو و بڕیارێک کە ئاکام و دەرەنجامەکانی بۆ هەمیشە وەک شانازی بۆ رێبەران و خەباتگێڕانی پارتی ئازادیی کوردستان لە لاپەڕکانی مێژوودا تۆمار دەکرێ. پارتی ئازادیی کوردستان لە دەمێکدا یادی 33 هەمین ساڵرۆژی لە دایکبوونی دەکاتەوە کە نەک هەر لەو خەباتەدا خۆی رەنج بەخەسار نازانێ بەڵکوو ئەمرۆ لە پاش زیاتر لە سێ دەیە بەریی هەرە زۆری ئەو رەنج و خەبات و فیداکارییانەی ئەو رێگە دژوار و ئەستەم و پڕهەوراز و نشێوەی هەڵگرتووەتەوە. ئەگەر 33 ساڵ لەمەبەر درووشم و سیاسەت و ستراتیژی دەوڵەت و سەربەخۆیی تەنها لەسەر زاری تێکۆشەرانی پارتی ئازادیی کوردستان بوو، ئەمڕۆ لە سایەی خەباتی تێکۆشەران و خوێنی گەشی شەهیدانی ئەو رێبازە مەزنە، ماڵ و ماڵباتی کورد نییە خەون بە دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان و ڕادانی داگیرکەر لە سەر خاکی نیشتمان و تووڕهەڵدانی ئاڵای داگیرکەر و هەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە نەبینێ. هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا کە رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا خۆی بەشێکە لە کاروانی ئەو خەباتە و بەشدارە لە دەسکەوت و داهێنان و شانازییەکانی ئەو رێبازە مەزنە، تا دەرکردنی دوا سەربازی داگیرکەر و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، خۆی بە پاڵپشت و هاوڕێ و هاوسەنگەری تێکۆشەران و خەباتگێڕانی پارتی ئازادیی کوردستان دەزانێ. رێکخراوەکەمان لەم بۆنەیەدا هەزاران سڵاو پێشکەشی رۆحی بەرزە فڕی شەهید سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی 33 ساڵ خەباتی نەپساوە و پڕ لە دەسکەوت و داهێنان و ڕچەشکێنی پارتی ئازادیی کوردستان دەکات و هەزاران سڵاوی ئەمەگ و کۆڵنەدان و ئازایەتیش پێشکەشی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی دەکات. بژی کورد بژی کوردستان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا
30 گوڵانی 2724 ک
19 مەی 2024 ز
تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان
پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK