پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێ‌کرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران
15/03/2022
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی 34 هەمین ساڵوەگەڕی کیمیا بارانی هەڵەبجە 34 ساڵ لەمەوبەر دەوڵەتی داگیرکەری عێڕاق، لە 16 ی مارسی 1988دا، تاوانێکی بێوێنەی دژی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە هەڵەبجەی باشووری کوردستان خۆلقاند کە تێیدا زیاتر لە 5000 مرۆڤی بێ‌تاوان و سڤیلی کورد بوونە قوربانیی و 10000 کەسیش بریندار و ئیفلیجی لێکەوتەوە. کارەساتی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە تراژیدیایەکی مرۆڤی و یەکێ لە تاوانە هەرە گەورەکانی پڕۆسەی کوردقڕان و ژێنۆسایدی کوردی دابەش و خاک داگیرکراو بوو. ئەو تاوانە درێژە و بەردەوامیی هەزاران تاوانی پێشتر بوو کە سەدان ساڵ بوو لە پێناو تواندنەوەی کورد و تاڵانی کوردستان لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە بەڕێوە چوو بوون. لەلایەکی دیکەوە ، ئەگەرچی ئەو تاوانە لە لایان دەسەڵاتی فاشیستیی بەعسییەکانەوە خوڵقا، بەڵام لەهەمانکاتدا پەڵەیەکی رەش بوو بە ناوچاوانی زلهێزەکان و کۆمەڵگای جیهانیی بە گشتیی و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تایبەتی. بەرژەوەندیی وڵاتانی بڕیاربەدەستی ئەو سەردەمە ئەگەر لە لایەک بواری بۆ دەوڵەتی عێراق رەخساند کە تاوانی وەها جەرگبڕ بخوڵقێنێت، لە لایەکی دیکەوە هۆکاری ئەوەش بوو کە چاو و گوێی جیهان لە حاند ئەو کۆمەڵکوژییە کوێر و کەڕ بێت. ئێستاش سەرەڕای هەموو درووشم و بڕیارنامە بریقەدارەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پێکەوە ژیان و ڕێز گرتن لە ماف و ناسنامە و کەلتوورە جیاوازەکان، جێی داخە کە بەرژەوەندییە سیاسیی و ئابوورییەکانی دەوڵەتە گەورەکان، بەردەوام دەرفەتی بەکارهێنانی سەرکوت و زەبر و زەنگ و پێشێل کردنی پرێنسیپەکانی یەکسانیی گەلان و مرۆڤسالاریی و دادپەروەریی بۆ دەوڵەتە داگیرکەرو دیکتاتۆر و تووتالیتێرەکان دەخوڵقێنێت. رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستانیانی نیشتمانپارێز له هه‌موو پارچه‌كانی وڵاته دابه‌شكراوه‌كه‌مان، پێویسته له‌و راستییه دڵنیا بن كه ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی بۆ به‌غدا ره‌خساند ئه‌و تاوانه بخوڵقێنی و به‌هه‌مان شێوه رێگای بۆ تاران و ئانكارا و دیمه‌شق ته‌خت كردووه كۆمه‌ڵكووژی دژی كورد ئه‌نجام بده‌ن، نه‌بوونی سه‌روه‌ریی سیاسیی و بێده‌وڵه‌تیی كوردە. پاش 34 ساڵ له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، برینی ئه‌و كاره‌ساته ئه‌وه‌نده قووڵه كه تێپه‌ڕینی وه‌رز و ساڵه‌كان، ساڕێژی ناكەن. نه‌ساڵوه‌گه‌ڕگرتن،نه قه‌ره‌بوو‌ی مادی، نه‌گریان و مه‌زڵووم نومایی و نه تراویلكه‌ی دێموكراسیی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان، چاری ئه‌م برینه ناكه‌ن و ده‌سته‌به‌ری دووپات نه‌بوونه‌ی نیین. ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان، دەتوانێ ده‌سته‌به‌ری روونه‌دانه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌وجۆره بێت. هه‌تا هه‌ر داگیركه‌رێكی فارس و تورك و عاره‌ب، له سه‌ر كوردستان و نه‌ته‌وی كورد خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وسه‌روه‌ریی بن، هه‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتار و ماڵوێرانکردنی كورد له ئارادایە. بۆیه تێكۆشانی هه‌ر تاك و گرووپ و پارت و پێكهاته‌یه‌كی سیاسیی كوردستان، كاتێ ده‌توانێ پیرۆز و پێویست و به‌به‌رهه‌م بێت كه له پێناو هه‌ڵگرتنی سه‌روه‌ریی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌سه‌ر كوردستان و گه‌یشتن به ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت. لە 34 هەمین ساڵوەگەڕی کیمیا بارانی هەڵەبجەدا هەزاران سڵاو دەنیرین بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان. پارتی ئازادیی کوردستان PAK 25 رەشەمەی 2721 کوردی 16ی مارسی 2022 زاینیی
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران
بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان
🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێ‌کرد:
لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە»