پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2022-07-01 بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانیی 2022-06-29 سڵاو لە سەرکردەی شەهیدی کوردایەتیی "شێخ سەعیدی پیران" لە 97 ساڵەی لە سێدارەدانیدا 2022-06-28 🔶کچان و کوڕانی پێشمەرگە لە سەنگەرەوە بۆ#علی_تولابی،گۆرانی دەستێننەوە. 2022-06-26 لە بەهاری ئەمساڵەوە زیاد لە چوار کەس رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە 2022-06-23 بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە حەولەکانی پاراستنی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران و سەروەریی سیاسیی فارس 2022-06-22 بەرپرساییەتێکی هەستیار لە خەباتێکی بێ وچان 2022-06-22 لە بری ئەوەی باسی شەری داهاتوو بکەین،لێم گەرێن با من باسی شەڕی رابردوو بکەم 2022-06-20 ڕاگەیەندراوی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی PAK 2022-06-10 وەڕێخستن یان داڕمان یان سەربەخۆیی؟ 2022-06-04 ناسیۆنالیزم 2022-06-01 ♦ لە ۳۱ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و ۲ ساڵەی دامەزراندنی سپای میللیی کوردستان، رۆڵەکانی نیشتمان بە دەنگێکی بەرزەوە هاوار دەکەن: شەهید سەعید پێشمەرگەتین 2022-06-01 🔶️ سپای میللیی کوردستان وانەی یەکڕیزی رۆڵەکانی رۆژهەڵاتە هەر لە ماکوو هەتا لۆڕستانات و بەختیاری، وانەی ئێرادەی نەتەوەیەکە دژی چەوساندنەوە و داگیرکاری. 2022-06-01 🔶 سپای میللیی کوردستان؛ بەرھەمی ئەو قوتابخانە فکری و سیاسییەی، بە رۆڵەی شۆڕشگێڕ و بیروھەستی نەتەوەیی، رۆژھەڵاتی داگیرکراوی لە ماکۆ تا لوڕستانان،یەکخستووە: 2022-06-01 ⭕️ سپای میللیی کوردستان،بازووی بەھێزی کوردایەتیی و کوردستانییەت: 2022-06-01 🔶 سپای میللیی کوردستان، لەشکری رزگاریی رۆژھەڵاتی داگیرکراو لە بندەستیی دەوڵەتی فارس دا :
20/05/2022
ڕۆڵەکانی نەتەوەی گەورەی کورد! کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان! خەبات و تێکۆشانی پارتی ئازادیی کوردستان پێی نایە ٣١هەمین ساڵی خۆیەوە.PAK لەو خاڵەوە دەستی پێکرد کە کوردستان نیشتمانێکی داگیر و دابەش کراوە؛ کورد خاوەنی راستەقینەیەتی و دەبێ ڕزگار بکرێت و وەسەریەک بکەوێتەوە. لە بیری سیاسیی پارتی ئازادیی کوردستاندا نەتەوەی کورد لە چوارچێوەی سەروەریی و سنوورە سیاسییەکانی دەوڵەتی داگیرکەردا لە هیچ فۆرمێکی وەک: مافی شارۆمەندیی، خودموختاری،سۆسیالیزمی دێموکراتیک، فیدڕالیسم و کۆنفیدرالیسمی دێموکراتیک، بە ئازادیی و بەختەوەریی و ئۆقرە ناگات. هەروەها بەستنەوەی پرسی کورد بەو ستراتیژییانەوە کە ئایدۆلۆژیاکانی مارکسیزم، لیبڕالیزم، ئیسلامی سیاسیی و دێموکراسیی بۆ پرسی نەتەوایەتیی دەیانخەنە ڕوو، بە ڕێکار و ستراتیژی سەرکەوتوو بۆ کورد نابینێت. بەڵکوو لە فەلسەفە و بیری سیاسیی PAKدا هەموو بەها بەرز و پیرۆزەکانی ئازادیی، ئاسایش، دێموکڕاسی، ئاوەدانی، دادپەروەریی، یەکسانی، مافەکانی مرۆڤ، ژینگەپارێزیی، گەشەی زمان و پەرەسەندنی مرۆڤی، کۆمەڵایەتیی، ئابووری و کەلتووریی و دڵنیایی ڕۆحی و دەروونیی نەتەوەو ئەندامانی نەتەوە، لە ناو دەوڵەتی نەتەوەیی خاوەن سەروەرییدا، دەتوانن وەدیی بێن. بۆیە فەلسەفەی بوون و تێکۆشانی پارتی ئازادیی کوردستان بریتییە لە: خەبات لە پێناو ڕاماڵینی داگیرکەران؛ ڕزگاریی خاک و وەدەستێهنانی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی .PAK حەولدان و هەڵسووڕان، فیداکاریی و گیانبەختکردن لە پێناو ئەم بەها بەرزانەدا، بە ئەرکناسیی، ئەخلاق و فەزیلەت دادەنێت. سڵاو لە ڕۆحی پاکی ڕێبەری شەهید کاک سەعید یەزدانپەناو هەموو شەهیدانی کاروانی ٣١ی ساڵەی خەباتی PAK. پارتی ئازادیی کوردستان بۆ وەدیهێنانی دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان، پشت بە ڕەوایەتی ماف و، هێز و ئیرادەی تاک و کۆی نەتەوەکەمان بۆ ڕێکخستن و بەکارهێنانی هەموو شێوازەکانی خەبات، دەبەستێت.هاوکات لە پێناو ئەو ئامانجە پیرۆزەدا حەولدەدا کەڵک لە دەرفەتە سیاسییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان وەربگرێت و لە ناو دەوڵەتان و دامەزراوە جیهانییەکاندا دۆست و پشتیوان بۆ دۆزی کورد وەدۆزێت.هەروەها لە گەڵ نەتەوە بندەستەکانی ئێراندا بۆهەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریی فارس، سیاسەتی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی دەگرێتەبەر . پارتی ئازادیی کوردستان بانگهێشتی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، بە خۆ ساخکردنەوەی ڕوون لە سەر ناسنامەی کوردستانیی و ڕەتکردنەوەی ڕاشکاوی ناسنامەی ئێرانیی و، دەستهەڵگرتن لە خۆبەستنەوە بە ئەجنداکانی گرووپ و تاقمەکانی ئۆپۆزیسیۆنی فارس ؛ لە پێناو ڕێکخستن و سەرکردایەتیی کردنی بزاڤی ڕاماڵینی دەوڵەتی داگیرکەری فارس لە وڵاتەکەمان و گەڕاندنەوەی مافی دیارییکردنی چارەنووس بۆ نەتەوەکەمان لە ڕێگای ڕێفراندۆمێکی ئازاد و گشتییەوە ؛ بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی هەنگاو هەڵگرنەوە. پارتی ئازادیی کوردستان داوا لە هەموو ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو لە ماکۆوە هەتا یاسووج دەکات، وەک پێکهاتەکانی ناسنامە و نەتەوەیەکی یەکگرتوو، بۆ کۆتاییهێنان بە تەوقی سەروەریی دەوڵەتی داگیرکەری فارس لە سەر خاک و نیشتمانەکەمان و گەیشتن بە دەوڵەت و سەربەخۆیی نەتەوەیی، یەکگرن. پارتی ئازادیی کوردستانPAK مەجلیسی گشتیی ٣٠گوڵانی ٢٧٢٢ک ٢٠مای ٢٠٢٢ ز
بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانیی
🔶کچان و کوڕانی پێشمەرگە لە سەنگەرەوە بۆ#علی_تولابی،گۆرانی دەستێننەوە.
سڵاو لە سەرکردەی شەهیدی کوردایەتیی "شێخ سەعیدی پیران" لە 97 ساڵەی لە سێدارەدانیدا
بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە حەولەکانی پاراستنی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران و سەروەریی سیاسیی فارس
ڕاگەیەندراوی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی PAK
وەڕێخستن یان داڕمان یان سەربەخۆیی؟