دواین هەواڵ

2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا 2024-03-08 به‌یاننامه‌ی تیپی ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان TAK به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-08 پەیامی سەرۆکی PAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-07 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی رۆژی جیهانی 8ی مارس 2024-03-06 بە بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان، مامۆستا پۆڵا نانەوازادە بە خاک سپێردرا 2024-03-06 پرسەنامەی سەرۆکی PAK بەبۆنەی مەرگی پۆلێک هونەرمەندی کوردستان 2024-03-01 ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە! راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان 2024-02-25 دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

سەرۆکایەتیی

پەیامی پرسەو سەرەخۆشیی سەرۆکیPAK بۆ کۆچی دوایی جەنابی کاک عەلی قازی

10/07/2022

پەیامی پرسەو سەرەخۆشیی سەرۆکیPAK بۆ کۆچی دوایی جەنابی کاک عەلی قازی

 

بۆ کۆچی تاقانەی باب و برا گەورەی ئێمە

    سەرەنجام ئەمڕۆ کاک عەلی کوڕی تاقانەی پێشەوا و برای گەورەی ئێمە، بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا و بەرەو جیهانی هەرمان چوو.
کە پێشەوا شەهید دەکرێت عەلی تاقانە کوڕ، ١٣ ساڵان دەبێت. شکستی کورد و نەمانی باوک و خەیانەت و هەڵگەڕانەوەی ناوخۆیی، ڕەشەبایەک بوون کە عەلی شلک و ساوایان بەملاولادا دەدا. عەجەم فێڵباز و کوردیش لەخۆنەگر!
    ژیانی پڕ لە هەوراز و نشێو بوو. گا لە سەر هەوران و گا لە کونجی زیندان. وا هەبووە کە هەم دوژمن وهەم دۆست ڕێگای گەڕانەوەی زێدی خۆیان لێ گرتووە. هەر لە بەر ئەوەی کوڕی پێشەوا بوو، هەم زیندانی داگیرکەری دیتووە و هەم حەپسی دەسەڵاتی خۆماڵیی. هەم لەبەر تۆمەتی دوژمناندا بوو، هەم زمانی ژەهراویی خۆماڵیی.   
  ٣٠ساڵ لەمەوبەر لە بۆنەیەکدا لە شاری هەولێر بە خزمەتی شاد بووم. ئێمە بۆ بنەماڵەی پێشەواو حەمەحوسەینخان و سەدری قازی ماڵە خاڵوانیین. دایکی ھەر سێ قازی شەھید لە بنەماڵەی ئێمە بوون. دڵپاک و سادە و بێ گرێ و گۆڵ بوو. لەو ساوە حەولم ئەوە بوو حەز و توانا و پوتانسیەلی لە بەستێنێکی نەتەوەییدا ئۆرگانیزە بکات.بەڵام لەو کاتەدا نالەباریی دۆخی خۆمان، ڕێگای ئەوەی نەدەدا خوڵکی هاوسەنگەریی بکەم.کاتێ پارتی ئازادیی کوردستان، لە ناو شەپۆلەکانی دەریای هەڵچووی ئەو ساڵانەدا پەڕییەوەو، لەنگەرێکی گرت، ئەوجار بە ئەرکم دەزانی کوڕی پێشەوا دەور و پێگەی شیاوی خۆی پێ بدرێت.
    لە ئۆکتۆبری ٢٠٠٦دا کۆنگرەی یەکەمی پارتی ئازادیی کورستان، پێکهات و کوڕی تاقانەی پێشەوا بە سەرۆک هەڵبژیردرا. لە هەموو ئەو ساڵانەدا پێوەندیی نێوانمان پێوەندییەکی ڕۆحیی لە سەر بنەمای بەها کۆمەڵایەتیی و نەتەوەییەکان بوو. بە مانای ڕاستەقینەی وشە لە خزمەتیدا بووم کە وەک کوڕی پێشەوا و سەرۆکی PAK، دەوری شیاوی خۆی بگێڕێت و لە پیلانی دوژمنان و خەنجەری خێڵی بەخێڵان لە ئەماندا بێت.داخەکەم هەڵکشانی تەمەن و دۆخی سیاسیی لەوە زیاتر ڕێگای دەورگێڕانی بە سەرۆکیPAK نەدا.
   بۆ دەست لە کار کێشانەوەکەی ڕێوڕەسمێکی شایان بە خۆی و پارتی ئازادیی کوردستانمان ڕێکخست. پاش وتەی ماڵاوایی سەرۆک، پێشمەرگەکان یەک بە یەک بە بەردەمیدا سڵاوی لەشکرییان پێشکەش کرد. ئێمە کاک عەلی/مان بە شانازی و سەری بەرز و قەدری گرانەوە بەڕێکرد. پاش دەست لە کارکێشانەوەش پێوەندیی و یەکتر ویستنمان لە جێی خۆی بوو. ئەو دەستانەی خەریکی لێک دوورخستنەوەمان دەبوون، دەستی بەهێزی ئێمەیان پێ با نەدەدرا. بەر لە تێکچوونی باری سڵامەتیی بە دەنگ و ڕەنگ پێکەوە دەدوایین، هەموو جارێ کەیف خۆش دەبوو بە بینینم. دوای ئەوەی حاڵی تێکچوو، کوڕەکان لە هەواڵ و بار و دۆخی ئاگاداریان دەکردم.
    ئەمڕۆ پەیامێک دڵی راچڵەکاندم: «کاک حوسەین بابم چوو»!
سەرەخۆشیی لە خۆمان، لە هاوسەر و کوڕەکانی، لە خوشکەکانی و لە بنەماڵەی بەڕێزی قازییان بە 
گشتیی و، لە هەموو کوردستانیان دەکەم.

حسەین یەزدانپەنا
١٩ی پووشپەڕی٢٧٢٢ک

سەرەوە