دواین هەواڵ

2024-07-24 چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست‌دا 2024-07-24 کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز 2024-07-24 نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ 2024-07-18 سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی 2024-07-18 ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە پڕۆپاگەندەی تاقمەکانی بەرفەرمانی "قەرارگای رەمەزان" 2024-07-12 ​ ٩ ناوەندی بیری( تینک تانک) ئەمریکا دەڵێن: ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە 2024-07-09 بەهۆی ھێرشێکی ئیسراییلەوە، پێنج کەس کوژران 2024-06-25 کوردستان نابێتە کەرەستەی پڕۆژە و پلانەکانی بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی ئیستیعماریی ئێران ڕاگەیەندراوی PAK سەبارەت بە شانۆگەریی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران 2024-06-06 مامۆستا محەممەد خزرنژاد لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە بە لەسێدارەدان حوکم درا 2024-05-26 ژینا مودەڕس گورجی بە ٢١ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی هەمەدان سزادرا 2024-05-19 شەکاوەیە ئاڵای خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAKبە بۆنەی سیوسێهەمین ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی 2024-05-19 بەیاننامەی فەرماندەیی سپای میللیی کوردستانS.M.K بە بۆنەی چوارەمین ساڵی دامەزراندنییەوە 2024-05-19 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان 2024-05-19 پەیامی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی 33 هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان. 2024-05-18 ئەندامانیPAK، یادی ھەنگاوە مەزنەکەی ڕێگای دەوڵەت و سەربەخۆیی جەژن دەگرن:

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 84 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "مانگرتن و ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

15/11/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 84 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
"مانگرتن و ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

ئەمڕۆ ٢٤ خەزەڵور لە 60 ـەمین رۆژی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان‌دا؛ رۆڵە ئازا و بەجەرگەکانی رۆژهەڵات بە مانگرتن و رژانەسەر شەقامەکان، درێژەیان بە راپەڕینی دوو مانگەیان دا.
ئەمڕۆ خەڵکی بە هەڵوێستی رۆژهەڵات لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە مەریوان، سەقز، بانە، دیواندەرە،  ڕەوانسەر، جوانڕۆ، کامیاران، دێولان، تیکاب، ئیلام، شنۆ، بۆکان، مەهاباد، سنە و پیرانشار و ... هتد بەپیر بانگەوازەکەی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستانەوە هاتن، کە دوێنێ داوای لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، ئەمڕۆ بۆ وەڵامدانەوە بە ھێرشەکانی سپای پاسداران مان‌بگرن و درێژە بە راپەڕین بدەن. خەڵکی تێکۆشەری رۆژهەڵات سەرەتا بە مانگرتن و داخستنی دوکان و بازاڕەکان و پاشنیوەڕۆ بە رژانە سەر شەقام و کۆڵانەکان درێژەیان بە راپەڕین‌دا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لوڕستان، سنە، سەقز، قوروە، بۆکان، ورمێ، ئیلام، جوانڕۆ، مەهاباد، کامیاران، بجنورد، بەختیاری و کرماشان و ...هتد خەڵکی راپەڕیو هاتنەوە سەر شەقامەکان و بە دروشم‌دان و دروشم نووسین لەسەر دیوارەکان بەردەوام بوون لە راپەڕین؛ هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر بۆ سەرکوتی راپەڕین کەوتنە پەلاماردان و تەقەی راستەوخۆیان لە خەڵکی راپەڕیو کرد و  لە ئەنجامدا چەند کەسێک لە خەڵکی راپەڕیو شەهید و برینداربوون ؛ لەبەرانبەر هێرش و پەلامار و تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەردا، خەڵک بەرگریی رەوایان لە خۆیان کرد و بەرپەرچی هێزەکانیان دایەوە.
رۆڵە ئازا و بوێرەکانی بۆکان لە دیفاعی رەوا لە خۆیان‌دا توانییان یەکێ لە بەکرێگیراوانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بەسزای خۆی بگەیێنن.
شایانی باس و جێگای شانازی و سپاسە کە ڕێکخستنەکانیPAKو یەکینەکانی سپای میللیی کوردستان دەورێکی چالاکیان لە وەڕێخستنی مانگرتنەکە و گوڕ و تیندان بە ڕاپەڕین دەگێڕن.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٢ک
١٥ نۆڤامبری ٢٠٢٢ز

سەرەوە