پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-09-15 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا 2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە
19/05/2024
بەیاننامەی فەرماندەیی سپای میللیی کوردستانS.M.K بە بۆنەی چوارەمین ساڵی دامەزراندنییەوە ڕۆڵەکانی کوردستانی داگیرکراو! پێشمەرگەکانی سپای میللیی کورستان! ئەمڕۆ 30 گوڵانی 2724 کوردیی، چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی سپای میللیی کوردستاندا ڕادەبرێ. هێزە بنەڕەتییەکەی پێکهێنەری سپای میللیی کوردستان ئەو یەکینە پێشمەرگانەی پارتی ئازادیی کوردستان بوون کە لە سێ دەیەی ڕابوردوودا لە شەڕی پارتیزانی دژی هێزە داگیرکەرەکانی ئێران لە سەر خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەوری چالاکانەیان گێڕا بوو. هەروەها ئەو هێزانە بوون کە لە بەرەنگاربوونەوە و تێکشکاندنی دەوڵەتی خەلافەی داعش لە باشووری کوردستان دەوری پڕ شانازیی و دەسکەوتیان خوڵقاند؛ دواتریش لە نەبەردەکانی ئۆکتۆبری ٢٠١٧دا لە تێکشکاندنی پەلاماری هێزەکانی سپای قودس و حەشدی شەعبی بۆ داگیرکردنی هەولێر و لە ناو بردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان؛ دەوری قارەمانانە و مێژووییان تۆمار کرد. دامەزراندنی لەشکرێکی کوردستانیی خاوەن دیسیپلین لە کچان و کوڕانی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان لە خۆراسان و ئاگرییەوە هەتا مەڵبەندەکانی لوڕستانات و بەختیاریی وەک دەستپێکێک بۆ جیا کردنەوەی پێکهاتە و کارکردی لەشکریی لە تێکۆشان و قەوارەی حیزبیی و ڕوانین بۆ ئاسۆی نەهێشتنی فرەلەشکریی و یەک خستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەنگاوێکی گرینگ بوو. سپای میللیی کوردستان نەوە و وەچەی ئەو هێز و پێکهاتە و سەرکردانەیە کە لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا لە دەڤەرەکانی بەختیاری و لوڕستانات و ئیلام و کرماشان و ئەردەڵان و هەورامان و موکریان و سەرووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە گژ هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری فارس دا چوونەتەوە. درێژەی مەعنەویی و ڕۆحیی هەمان سپای میللیی کوردستانی دەوڵەتی جمهووریی کوردستانە. سپای میللیی کوردستان چاوی لەوەیە و تێدەکۆشێ لە کات و دەرفەتی خۆیدا، هێزی لێهاتووی رادانی دواسەربازی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران و کۆتاییهێنان بە سەروەریی کۆڵۆنیالیستیی فارس بێت لە سەر خاک و نیشتمانەکەمان. سپای میللیی کوردستان لە کوردستانی ڕزگار کراودا پارێزەری سەر و ماڵی دانیشتوان و خاک و سنوورەکانی کوردستان دەبێت. هەبوونی تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستانTAKوەک تیپێکی سەربەخۆی تایبەت بە ژنانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە ڕیزەکانی سپای میللیی کوردستاندا، یەکێ لە دەسکەوتە پڕ بایەخەکانی سپای میللیی کوردستانە.TAK هەر لەو کاتەدا کە ئەرکی گشتیی نەتەوەیی لە ئەستۆیە، ئەرکی تایبەتی بۆ خوڵقاندنی دەرفەتی یەکسان بۆ ژنانی کوردستان لە بەستێنی لەشکریی و هاوکات پاراستنی ناسنامە و شکۆ و ماف و ئازادیی ژنی لە ئێستا و پاشەڕۆژی نیشتماندا، هەڵگرتووە. سپای میللیی کوردستان بەم ناسنامە و قەوارەیەوە، هەر دەبوو تاران تووشی هیستریا و ڕق و ترس بکات. بۆیە دام ودەزگا سیخوڕی و تێرۆریستییەکانی دوژمن لە ناوخۆی وڵات لە گەڕان و سووڕاندان بۆ هەر کەسێک بۆنی هۆگریی ئەم سپایەی لێ بێت.لە پیلانە تێرۆریستییەکان و پەلامارە هاژەکیی و درۆنییەکانیشیاندا، بەشی شێریان بۆ سپای میللیی کوردستان داناوە.بەڵام سپای میللیی کوردستان هەڵقوڵاوی زامی ١٠٠ ساڵەی نیشتمان و ئامرازی پێویستی ڕەوت و پڕۆسەی بەرەنگاریی و ڕزگارییە. بۆیە خۆڕاگرانە و کۆڵنەدەرانە لەو هەڕەشانە تێدەپەڕێ و دەیانکاتە دەرفەتی وەدەستهێنانی متمانەی زیاتری کوردستانیان و بەهێز کردنی قەوارە و تانو پۆی خۆی. 30 گوڵانی 2724، چوارەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی سپای میللیی کوردستان پیرۆز بێ لە نەتەوە و نیشتمانی خۆڕاگر و فەرماندە و پێشمەرگە فیداکارەکانی. سڵاو و رێز و وەفا پێشکەشی گیانی پاکی شەهیدانی سەربەرزی سپای میللیی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی رێگای سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان. سپای میللیی کوردستانS.M.K فەرماندەیی گشتیی 30 گوڵانی 2724کوردیی 19 مای 2024عیسایی
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد
پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد