دواین هەواڵ

2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا 2024-07-30 بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئەحمەد حەسەنزادە و سۆلماز حەسەنزادە بنەماڵەی شەهید محەممەد حەسەنزادە 2024-07-24 چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست‌دا 2024-07-24 کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز 2024-07-24 نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ 2024-07-18 سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە پڕۆپاگەندەی تاقمەکانی بەرفەرمانی "قەرارگای رەمەزان"

18/07/2024

 

ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە پڕۆپاگەندەی تاقمەکانی بەرفەرمانی "قەرارگای رەمەزان"

لە ساڵی ٢٠١٧ بەملاوە، لە پاش ئەوەی ھێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستانPAK دەورێکی یەکلاکەرەوەیان لە نەبەردی مێژوویی «پردێ»دا گێڕا؛ تارانی پێتەختی پشیلە،بۆ ساڕێژ کردنەوەی ئەو برینەی سەردڵی سپا دۆڕاوەکەی و هەڵڕشتنی داخ و حەسرەتی شکستی داگیر کردنی هەولێر، هەرجارێ بە بابەت و سووژەیەکەوە، کەس و تاقم و گرووپە سیخوڕ و بەرفەرمانەکانی خۆی لە عێراق و باشووری کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان، بەر دەدا. 
گەڕی ئەمجاری پڕۆپاگەندە و بڵاو کردنەوەی درۆ و دەلەسە و چەواشەکاریی دژی پارتی ئازادیی کوردستان ژەندنەوەی قەوانی «مووچە» و« بوودجە»و شایی لۆغانی بڕینییەتی لە لایان بەغداوە.
ماوەی چەند رۆژە ئەو کەس و تاقمانە لە پلاتفۆرمەکانی سۆسیالمیدیادا یەک بە دوای یەک بۆ یەکی دەستێننەوە کە بەشێک لە کێشەی مووچە و بووجە لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بوودجە و مووچەی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بووە و گۆیا بەغدا ئەو مووچەیەی بڕیوە.
بڵاو کردنەوەی ئەم درۆ و دەلەسە و چەواشەکارییە لە کاتێکدایە کە سپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمی ڕایگەیاند بوو کە «هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان خۆ بەخشانە بەشداریی جەنگی بەرەنگاربوونەوەی داعش بوون و هیچ بووجە و مووچەیەکیان نییە». 
ئێمە جارێکی دیکە نەک ڕوو لەو کەس و تاقمانەی ئەرکی بەرفەرمانیی بۆ  قەرارگای ڕەمەزان و « حاجی»و« ئاغا» ئەربابەکانیان بە جێ دێنن؛ بەڵکوو بۆ پێداگریی لەسەر پڕێنسیپەکانی خۆمان و گیانی نەتەوەیی و کوردستانییەتی پارتی ئازادیی کوردستان و گەیاندنی زانیاریی ڕاست و ڕوون بە کوردستانیان، ڕادەگەیەنینەوە کە: پارتی ئازادیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی کوردستانیی ھەر لە بەھاری ١٩٩١ەوە ھاوکاریی خەڵک و شانەچەکدارەکان و ھێزەکانی پێشمەرگەی باشووری کوردستانی بۆ سەرکەوتنی ڕاپەڕینە مەزنەکەی کردووە و لە گەڵ پاراستنی سەربەخۆیی سیاسیی خۆی، ھەرگیز لە پشتیوانیی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتەکەی دوو دڵ نەبووە. 
لە گەڵ دەسپێکی ھێرشی داعش بۆ کوردستان و خوڵقاندنی کارەساتی شنگال، بە چەک و چۆڵ و تفاقی خۆیەوە سەر و ماڵی خۆی بۆ بەشداریی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و پاراستنی خەلک و خاک و کیانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان تەرخان کرد. دوای ئەوەش کە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی و گەلەکۆمەی ھەرێمیی بە سەرکردایەتیی ئێران بۆ داگیرکردنی ھەولێر و کۆتاییھێنان بە ھەرێمی کوردستان کەوتە گەڕ، ھێزەکانیPAKسەنگەرەکانیان گوێزایەوە« پردێ» و ڕۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە تێکشکاندنی ھێرشی ھاوبەشی سپاکانی تاران و بەغدا ئەو دەورە مێژووییەیان گێڕا کە کوردستانیانی شەرافەتمەند بە شانازییەوە شایەتیی بۆ دەدەن و ھەرچی تاران و دەستوپێوەندە خائینەکانییشیەتی قینی ڕەشیان لێ ھەڵگرتووە. 

لەتەواوی ساڵانی شەڕی داعش لە مەحوەرەکانی خازر و مەخموور و ڕۆژاوای کەرکووک و باشیک و دواتریش پردێ و شەونخوونییەکانی دواتری پێگە و  سەنگەرەکانی، بە شاھیدی بەرپرسانی ئەو مەحوەرانە و وەزیر و جێگری وەزیر و سپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەکانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، ھێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان ھەرگیز نەکرانە خاوەن بوودجە و مووچە و تەنانەت بۆ یەکجاریش مووچەیان پێنەدراوە. ھەر بۆیەش ئێستاشی لەگەڵدا بێ ئەو لەشکرە قارەمانەی کوردستان زۆر جاران بۆ دابین کردنی پێویستیە سەرەتاییەکانی خۆی، لە تەنگ و چەڵەمەدا بووە.
بۆیە پارتی ئازادیی کوردستان هەموو ئەو پڕۆپاگەندە و چەواشەکارییانەی دەست و پێوەندەکانی ئێران و سیخۆڕ و بەرفەرمانەکانی «قەرارگای رەمەزان»، سەبارەت بە « بوودجە» و «مووچە»بە سپای میللیی کوردستان ڕەت دەکاتەوە. بەڵام خۆ ئەگەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوودجە و مووچەی تایبەتی بۆ دیاریی کردبان، نەک جێگای شەرم نەبوو بەڵکوو بۆ پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان جێگای شانازیی و بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش سەروەریی دەبوو.
هەر لێرەوە ھەموو کەس و گرووپ و تاقمەکانی بەرفەرمانی«قەرارگای رەمەزان» دادەچڵەکێنین کە تەمەن و  دەوری خائینانەیان لە دژایەتی کیانەکەی خۆیان و لە دژایەتی بزاڤی رزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی و سپای میللیی کوردستان، بەسراوەتەوە بە تەمەنی کۆماری ئیسلامی یان بڕینی دەستی تێکدەرانەی لە عێراق و لە باشووری کوردستان.بە ڕادانی ھێزەکانی ئێران لە ڕۆژھەڵاتی داگیرکراو یان بڕینی دەستی تێکدەرانەی لە عێراق، هەر وەک جاش و سیخوڕ و بە کرێگیراوەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە حیسابیان بۆ دەکرێت و ڕۆژی لێپرسینەوە و سزایان دەگات. 
پارتی ئازادیی کوردستان ئەو داغ و داخە لە سەر دڵی سەرانی تاران و دەست و پێوەندەکانی بەر فەرمانی لە عێراق و باشووری کوردستان ھەر دێڵێتەوە کە نە لە نەبەردی پردێ دا شکا و نە بە هاژەکباران و ھێرشی درۆنی بەزی و نە گوشار و شەڕی دەروونی و پیلانگێڕییەکانی لە ڕێگای پیرۆزی سەربەخۆیی لای دەدا . 

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کومیتەی ڕاگەیاندن

29ی پووشپەڕی 2724 ک
19ی ژوولای 2024 ز

 

 

سەرەوە