پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)
19/05/2024
شەکاوەیە ئاڵای خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAKبە بۆنەی سیوسێهەمین ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی ڕۆڵەکانی نەتەوەی مەزنی کورد! کوردستانیانی خاک و نیشتمان داگیرکراو ! خەباتگێڕانی ڕیزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان؛ پێشمەرگە قارەمانەکانی ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان! پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبی پرسی کوردستان ؛ خەباتگێڕی ڕێگای دەوڵەت و سەربەخۆیی؛ هەڵگری ئاواتی یەکگرتنەوەی نەتەوە و نیشتمانی دابەشکراو؛ مەکۆی بیری سیاسیی و وێژەی نەتەوەیی لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو و شکێنەری تابۆکان؛ حیزبی خەبات لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی کۆلۆنیالیزمی ئێرانی و کۆتاییهێنان بە سەروەریی دەوڵەتی فارس لەسەر کوردستان؛ حیزبی هەڵکەرەوەی ئاڵای کوردستان و حیزبی یەکبوونی نەتەوەیی کورد و لوڕ؛ پارتی پێشەنگی ناسیۆنالیزمی ڕزگارییبەخشی کوردستانیی؛ شکێنەری شەقڵی ناسنامەی ساختەی ئێرانیی لە سەر کورد و شییکەرەوەی خەیاڵی ڕستووی ١٠٠ ساڵەی میللەتی وەهمیی ئێران و بەهێند نەگرتنی مەزنخوازیی تاقمەکانی ئۆپۆزیسیۆنی فارس،٣٣ ساڵی تێپەڕ کرد. بەمجۆرە هێزی نەچەمین و خۆڕاگریی لە تەنگانە و ناهەموارییەکان و ژیانەوەی قەقنەسئاسا؛ پارتی شەڕی پارتیزانیی لە ڕۆژھەڵاتی داگیرکراو؛ پارتی سنوور نەناسی کوردستانی و ھێزی داعش شکێنی گوێکجەلی و مەخموور و چیای باشیک و دەشتی نەینەوا و کەرکووکی غەدرلێکراو؛ پارتی شانازیخولقێنی حەشد و پاسدار بەزێنی نەبەردی مێژوویی پردێ؛ حیزبی سەرکردە و فەرماندەی سەر زین و ژێر گڵ، پێ دەنێتە ساڵێکی دیکە لەو تێکۆشانە پڕ سەروەریی و شانازییەی خۆی! پارتی ئازادیی کوردستان وەدییهاتنی بەها بەرزەکانی شکۆ و ئاسایش و ئۆقرە و هێمنی،بەرژەوەندیی گشتیی و ئازادیی و دیمۆکراسی و دادگەریی, نەهێشتنی چەوسانەوە، یەکسانیی ژن و پیاو، پێکەوە ژیانی نەتەوەکان و دین و مەزەبە جیاوازەکان، ژینگە پارێزیی و پەرەپێدانی سیاسیی، ئابووریی، کەلتووریی و مرۆڤیی و کۆمەڵایەتیی بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگای کوردستان، تەنیا بە هەبوونی سەروەریی و دەوڵەتی نەتەوەیی دەبینێ.بۆیە خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستاندا بە ئەرکناسیی و ئەخلاق و فەزیلەت دەزانێ و بوون و مان و توانای لەو پێناوەدا دادەنێ . سڵاو و ڕێز و وەفا بۆ ڕێبەر و رچەشکێنی ئەم ڕێبازە، شەهید سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی کاروانی خەباتی ٣٣ ساڵەیPAK. سڵاوی کۆڵنەدان و خۆڕاگریی و نەسرەوتن تا سەرکەوتن لە خەباتگێڕانی ڕیزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان. سڵاوی ئەمەگ و خۆشەویستیی لە بنەماڵەی شەهیدانی سەربەرزی پارتی ئازادیی کوردستان. ھەر شەکاوە بێ ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان پارتی ئازادیی کوردستانPAK مەجلیسی گشتیی ٣٠گوڵانی ٢٧٢٤ک ١٩مای ٢٠٢٤ ز
ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا
کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد