دواین هەواڵ

2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)

کوردستانی

مامۆستا محەممەد خزرنژاد لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە بە لەسێدارەدان حوکم درا

06/06/2024

 

مامۆستا محەممەد خزرنژاد لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە بە لەسێدارەدان حوکم درا
بەگوێرەی راپۆرتی هەنگاو، مامۆستا محەممەد خزرنژاد، تەمەن ٤٥ ساڵان و مامۆستای ئایینیی شاری بۆکان و یەکێ لە دەسبەسەرکراوانی راپەڕینی ژینا، بەتۆمەتی "فساد في الارض" و  زیان گەیاندن بە یەکپارچەیی ئێران و پڕوپاگەندە دژی رژێم بە ١٦ ساڵ بەندکردن و لەسێدارەدان حوکم درا.
لە رێکەوتی ٢٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ ک، لە رەوتی راپەڕینی ژینادا، هێزەکانی بەرفەرمانی تاران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مامۆستا محەممەد، و خۆی و کوڕەکەی لەژێر ئەشکەنجە و توندوتیژییدا دەسبەسەرکران.
مامۆستا محەممەد، زیاتر لە ساڵ و نیوێکە لە بەندیخانەی ورمێ بەبێ رەچاوکردنی مافەکانی، وێڕای ناچارکردنی بە دانپێدانانی زۆرەملێ؛ لە مافی مۆڵەتی سەردان کردنی ماڵەوەی بێبەش کراوە.
دەوڵەتی ساختەی ئێران، دەوڵەتێکی داگیرکەرە و بۆ درێژەدانی دەسەڵات و سەروەریی خۆی بەسەر کوردستانەوە، لە خولقاندنی هیچ تاوانێک ناپرینگێتەوە و لە پێشێلکردن و کۆت و بەندکردنی ماف و ئازادییەکان درێغیی ناکا.
شکۆ و کەرامەت و مافەکانی کوردستانیان تەنیا لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆدا  و بە دواییهێنان بە کۆلۆنیالیستی فارس دەستەبەردەکرێ.

سەرەوە