پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
19/05/2024
پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان پیرۆزبێت ٣٠ گوڵان، ٣٣ ساڵەی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبی لاو و سەرسەختی کوردستان لاوانی تێکۆشەری نیشتمان! کوردستانیانی خۆڕاگر! ئەمڕۆ ٣٠ گوڵان، ٣٣ ساڵ تێپەڕدەبێ بەسەر ئەو هەنگاوە مەزنەی لەلایان پۆلێک لاوی تێکۆشەر و نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ دامەزراندنی پارتێکی کوردستانی نرا. ٣٣ ساڵ لەمەوبەر، کۆمەڵێک لاو کە تەمەنی هیچیان نەگەیشتبووە ٣٠ ساڵ، بە دامەزراندنی پارتێکی کوردستانی، بە بیر و دیسکۆرسی کوردستانییەوە، کەلێنێکی گەورەی بزووتنەوەی نەتەوەی کوردیان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان پڕ کردەوە. ئەو کەلێنەی کە لە دوای رووخانی دەوڵەتی جمهووریی کوردستانەوە بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵات و خەڵکی کوردستان بەدەستیەوە دەیانناڵاند. دامەزراندنی PAK دەسپێکی قۆناغێکی نوێی خەباتی نەتەوەکەمان و خاڵی وەرچەرخان بوو بۆ تێگەیشتن لە پرسی راستەقینەی کورد و خوێندنەوەی دروست بۆ واقعی داگیر و دابەشکراویی کوردستان و تەسلیم نەبوون بەو واقعە تاڵە و هەوڵ دان بۆ کۆتاییپێهێنانی. پارتی ئازادیی کوردستان ئەو حیزبە لاوەی کە پێچەوانەی شەپۆلە باوەکان مەلەی دەکرد و لەسەردەمێکدا لەدایک بوو کە سەرجەم بزووتنەوەکانی رۆژهەڵات، پرسی کوردیان بەبەشێک لە ئێران پێناسە دەکرد و ئامانجیان مانەوە بوو لەو چوارچێوەیەدا و بیری سەربەخۆییخوازیی پارتی ئازادیی کوردستانیان بە ناواقعبینانە، نەکردە، ئەستەم و بە کەف و کوڵی جەوانانە لێکدەدایەوە. PAK پێداگرانەتر لەسەر رێباز و رەوتی خۆی بەردەوام بوو و توانی ببێتە مەکۆی کوردایەتی و کوردستانیبوون، و قوتابخانەی پێگەیاندنی خەڵکی تێکۆشەر و سەربەخۆیی خوازی کوردستان. پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبی لاوان و قوتابییان، بە داهێنانە فیکرییەکانی، بە ئەدبیاتی سیاسیی کوردستانی و کوردستانتەوەریی، بە گرتنەبەری رێگا و رێبازی سەرکردە شەهیدەکانی رێگای سەربەخۆیی کوردستان، بە هەڵکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی نیشتمان، بە رەتکردنەوەی واقعی تاڵی داگیرکراویی کوردستان و بە ئامانج و دیسکۆرسی شەفافەوە، ئەوڕۆکە جێگای هومێد و هیوای هەموو خەڵکی کوردستانە. سڵاوی رێز و وەفا بۆ رێبەری شەهید کاک سەعیدی یەزدانپەنا دامەزرێنەری PAK و سەرجەم شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی ٣٣ ساڵ تێکۆشانی بێوچانی پارتی ئازادیی کوردستان. بەرز و پیرۆز بێت ٣٠ گوڵان، ٣٣ ساڵ خەبات، تێکۆشان و رچەشکێنیی پارتی ئازادیی کوردستان. رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK ٣٠ گوڵانی ٢٧٢٤ ک ١٩ مای ٢٠٢٤ ز
سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت
حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە
ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە
دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان)
شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.