دواین هەواڵ

2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)

دیدار

لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا.

19/07/2025

 

ئەمڕۆ شەممە 28ی پووشپەڕی 2725ی کوردی، دوو شاندی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان، کۆبوونەوە.
 کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆ و دیالۆگ و گۆڕینەوەی بیروڕا لە مەڕ دوا بارودۆخ و پێشھاتە سیاسییەکان و ڕێکخستنی ھاوکاریی و ھەماھەنگیی زیاتری نێوانیان، بەڕێوەچوو.
باسکردن لە دۆخی ژنان و رۆڵیان لە گەشەی ناسیۆنالیزمی کوردستانی و بەشدارییان لە خەباتی پێشمەرگەیی و پێشەنگایەتی لە راپەڕینی ژینا و چالاکییە فرەچەشنەکانیان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوانیان بوو.
 ھەروەھا لە تەوەرێکی دیکە ئەو کۆبوونەوەیەدا، بەھێزکردنی پێوەندی لە گەڵ ژنانی تێکۆشەری ناو رۆژھەڵاتی داگیرکراو و ڕێکخراوەکانیان و پاڵپشتیی لێیان، تاوتۆی کرا.

سەرەوە