پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا.
25/06/2024
کوردستان نابێتە کەرەستەی پڕۆژە و پلانەکانی بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی ئیستیعماریی ئێران ڕاگەیەندراوی PAK سەبارەت بە شانۆگەریی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران تاران هەموو تواناکانی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری خەڵک ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕ، ڕکێشی سەر سنووقەکان و بەشداریی شانۆگەریی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی بکات. دەوڵەتی ئێران قەوارەیەکی سیاسیی ئیستیعمارییە کە لەسەر بنەمای داگیرکردنی لەشکریی خاکی کوردستان و نیشتمانی نەتەوە نافارسەکانی دیکە و ژێنۆساید و زمانکوژیی و ئاسمیلاسیۆن و فارسیفیکاسیۆن و داسەپاندنی ناسنامەی ساختە و تاڵانی سامانی نیشتمانی و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتیی کوردستان و ئەوانی دیکە، بنیاتنراوە. بۆیە کوردستان بەشداریی لەو یارییە لەبەرچاو کەوتووەی دەوڵەتی داگیرکەر و ئیستیعمارگەری ئێران ناکات. کۆماری ئیسلامی حکوومەتی بەڕێوەبەری ٤٥ ساڵی ئەو دەوڵەتەیە بە هێرش و داگیرکاری و تێرۆر و کوشتاری تاک و بەکۆمەڵی ڕۆڵەکانی کوردستان . بۆیە کوردستان لە پلان و ستراتیژیی خۆڕێکخستنەوەکانی ئەو قەوارەیەدا بەشداریی ناکات. ئەوانەی دەستچن کراون بۆ ئەوەی بۆ گەیشتن بە کورسیی سەرکۆماریی ڕکەبەریی بکەن و یەکتر لە قاو بدەن، پۆلێک کارگوزاری جەنایەتکاری دەوڵەتی داگیرکەرن کە نەک شایانی ئەوە نیین دەنگی خەڵکیان بە نسیب بێت، بەڵکوو ڕەوای ئەوەن لە دادگایەکی دادپەروەردا لە سەر دەوریان لە تاوان و جەنایەتدا، بهێندرێنە گاز و گیر. ڕکەبەریی و یەکتر لەقاودانەکانی ئەم پۆلە تاوانبارە کاریکاتۆرێکە لە ڕکەبەریی دێموکراتیک کە بەیتی خامنەیی بە ئامانج و ستراتیژی تایبەت، چوارچێوەکەی داڕشتووە و ئاراستە و ئیدارەی دەکات. خەڵکی کوردستان بەو فریوکاریی و عۆینبازییە، لە سەر خوانی خوێناوی بکوژانی ژینا و ڕاپەڕینی ژینا دانانیشن. خامنەیی و کوڕ و دارودەستەکەی وەک کاکڵی حکوومەت و دەسەڵاتی سیاسیی ئێران ، کورسیی سەرکۆماریی لە دەست خۆیاندایە و پاش بەڕێوەچوونی شانۆگەرییەکە، کێ بە باشتر بزانن بەوی دەبەخشن، بەڵام بۆ سەرکەوتنی پلان و ستراتیژیی ئەم قۆناغەیان پێویستیان بە ڕیز بەستنی هەرچی زۆرتری خەڵکە لە سەر سنووقەکانی دەنگدان و پیشاندان و نواندنەوەی دیمەنەکانی. کوردستان، مەکۆی ١٠٠ساڵ ملنەدان بە دەوڵەتی داگیرکەری فارس و ٤٥ ساڵ بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامیی، نابێتە کەرستەی پلان و ئامانجەکانی خامنەیی و دەست و پێوەندەکانی. کوردستان شانۆگەریی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی بایکۆت دەکات و بەمجۆرە دامەزراوەی هەڵبژاردنی داگیرکەر ریسوا و پەک دەخات. پارتی ئازادیی کوردستانPAK ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ک ٢٥ی ژووئەنی ٢٠٢٤ز
ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان