دواین هەواڵ

2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە

ڕاگەیەندراو

راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان

01/11/2024

 

 

راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان
( دەوڵەتە ڕۆژاواییەکان لە هاربوونی ئێران بەرپرسیارن)

   حکومەتی ئاڵمان وەک دژکردەوەیەک بەرانبەر ئێعدامی«جەمشید شارمەهد» بڕیاری داخستنی سەرجەم کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان و وەدەرنانی کارمەندەکانیانی دەرکردووە.
راستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە دەوڵەتە رۆژاواییەکان (ئەمریکا و ئوروپا و بەریتانیا) بە پاڵپشتیی، یان هەڵوێستی کاسبکارانە و سازشکارانەیان لەهەمبەر تاران، فاکتەرێکی سەرەکیی بوون لە پێکهاتن، مانەوە و قایم‌بوونی بناغەکانی ئەو قەوارەیە هەم وەک دەوڵەتێکی کۆڵۆنیال و هەم وەک سیستەمێکی سیاسیی تووتالیتێر کە نەک هەر هیچ رێز و بایەخێکی بۆ بەها مرۆڤییەکان نەبووە، بەڵکوو نموونەیەک لە فاشیزمی سەردەم  و مەکینەی تێرۆریزمی نێودەوڵەتییە.خۆ ئەگەر لەسەر بابەت و پرسێکیش وەدەنگ هاتبن، لە دەرکردنی بەیاننامەیەک یان مەحکوومکردنی رەفتارێک یان تەحریمکردنی ژمارەیەک کەس و ناوەندی دەوڵەتیی، ئەویش بۆ گوشار و گۆڕینی ڕەفتار، نەک بۆ گۆرینی قەوارە و سیستەم، تێپەڕ نەبووە و هەرگیز پشتوانییەکی بەکردەوەیان لە تێکۆشان و راپەڕینی خەڵک بۆ رووخاندنی کۆماری ئیسلامیی نەکردووە. ئەولاتر لەوەش راست لە کاتێکدا کە خەڵک راپەڕیون، ئەوان گفتوگۆ و سات‌وسەودایان لەگەڵ دابەستووە و پارەی بلووک کراویان بۆ ئازاد کردووە.
سیاسەتی چاوپۆشیی و خۆ نەبان کردنی ئەو دەوڵەتانە لە جەنایەت و تاوانەکانی تاران، تەنیا لە بازنەی ناوخۆیی دەوڵەتی ئێراندا نەبووە، بەڵکوو ئەوان چاوپۆشییان لە فراوانخوازیی و دەست‌تێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کردوە و خۆیان لە حاند دامەزراندنی یەکەکانی سپای قودس لە وڵاتان و سەرخستنی رێکخراوە تێرۆریستییەکان لە هێندێ لەو وڵاتانە نەبان کردوە. تەنیا کاتێ سووکە لایەکی کاتییان کردووەتەوە کە ڕاستەوخۆ ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەر مەترسیی کەوتبن.لە ئۆکتۆبری ٢٠١٧دا سپای پاسداران و میلیشیاکانی لە عێراق بەبەرچاوی هەموو ئەو دەوڵەتانەوە، پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگەیان‌دا  و بەسەر لاشەی پێشمەرگە و دانیشتووانی سڤیل دا، کەرکووکیان داگیرکرد و رۆژانی 20 و 26 ی ئۆکتۆبریش بەهەمان دەستوور و بەنیازی داگیرکردنی هەولێر و کۆتاییهێنان بە قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، بە چەکوچۆڵی ئەمریکی، پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان‌دا.هەروەها تاران بە بەرچاوی ئەوانەوە ڕاپەڕینی ژینای نوقمی خوێن کرد و پۆل پۆل لاوانی کوردستان و بەلووچستان و عەرەبی ئەحواز بە تاوانی بەشداریی لەو ڕاپەڕینە لە سێدارە دەدا. هاوکات ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣بنکە و بارەگاکانی پارتەکان و پێشمەرگە و ژن ومنداڵی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی بە درۆن و چەکی بالستیی بەر پەلامار دا.
   سەرەنجام کەڵکوەڕگرتنی ئێران لە سیاسەتی پاڵپشتیی، چاوپۆشیی و لابۆشلکردن و سات‌وسەودای ئاشکرا و نهێنیی ئوروپا و ئەمریکا وەگەردی، تارانی وەها هار کرد کە بە ناردنی هاژەک و درۆن ئڕا شەڕی ئۆکراین و هاژەک و درۆنبارانی هەرێمی کوردستان دانەکەوت و بە رێکخستنی پەلاماری خوێناویی 7ی ئۆکتۆبری 2023 لە دژی ئیسراییل، چەخماخەی ئاگری شەڕێکی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لێدا. ئێستاش وا بێ سڵکردنەوە هاووڵاتیی، وڵاتێکی ئوروپایی لە سێدارە دەدا.
  پارتی ئازادیی کوردستان وەک هەمیشە لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی کوردستان بەرهەمی دۆخی داگیرکراویی کوردستان و زەوتکرانی مافی پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیەتی و لە کەلێنی هیچ ناکۆکییەکیی نێودەوڵەتییدا لە دایکنەبووە و ناژی. هەر لەبەر ئەوەش وێڕای کەڵکوەرگرتن لە هەر ناکۆکییەکی نێوان تاران و دەوڵەتانی دیکە، ستراتیژی و پراکتیکی خۆی هەر لەسەر ئەو بنەما سەرەکییە و ڕەوایی پرسی کوردستان ڕادەگرێ. بۆیە هاوکات لەگەڵ ئەوەدا کە ئەمریکا و ئوروپا و بەریتانیا لە هەوسارپسێنییەکانی ئێران لە ناوخۆ و لە ناوچەکەدا بەرپرسیار دەبینێ؛ بڕیاری حکومەتی ئاڵمان بۆ داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لەو وڵاتە بە هەنگاوێکی باش دادەنێ و پشتیوانیی لێدەکا. پارتی ئازادیی کوردستان خوازیاری هەڵگرتنەوەی هەنگاوی زیاتر لە حکومەتی ئاڵمان و بڕیاراتی هاوشێوە لە وڵاتانی یەکێتیی ئوروپا و ڕۆژاوا بە گشتیی و پشتیوانییان لە خەباتی رزگارییخوازیی کورد و نەتەوەکانی دیکەی جوگرافیای ئێرانە لە پێناو ئازادیی، مافی دیارییکردنی چارەنووس، ئاشتی و ئاسایش و دادپەروەریی و دێموکراسی و مافەکانی مرۆڤە .

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
11ی خەزەڵوەری 2724 ک
1ی نۆڤامبری 2024 ز

 

 

سەرەوە