پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا
18/11/2024
ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن دام و دەزگا دۆڕاوە ئیتلاعاتییەکانی دوژمنی داگیرکەر، دەورێکی تازەیان دژی پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان دەستپێکردووە. هەرکام لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و رێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کە هەست بە دۆڕان و ناکامیی لە پیلانگێڕییەکانی دژ بە پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان دەکەن؛ داخی ئەو دانان و ناکامیانە بە بنەماڵە و کەس و کاری هەڤاڵانی پێشمەرگە و پەنا بردن ئەڕا سناریوی داماوانە و بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسەی سووک و چەواشەکاریی مەڕێژنن. ئەوان کە پێیانوابوو خەباتگێڕان و جەنگاوەرانی رێگای سەربەخۆیی کوردستان بە درۆن و هاژەکەکانیان لە پا دەکەون و خۆیان ڕادەستی چارەنووسێ دەکەن کە ئەوان دایان ڕشتووە؛ بە دیتنی پێچەوانەی ئەو خەون و خەیاڵە وشتریانە، هیستریا دایگرتوون و روویان لە خولێکی دیکەی ڕاپێچکردنی کەس و کاری هەڤاڵانی پێشمەرگە بۆ «ستاد خەبەریی»وبنکەکانیان کردووە. دەرچووانی مەکتەبی درۆ و ڕیا و تەزویر، بە هەڕەشە و گوڕەشە، یان بە کەڵکوەرگرتن لە دەستکورتیی ژمارەیەک لەو خێزانانە و تەماح وەبەرنان و وەعدە و بەڵێنی درۆی پاسپۆرت و ناردنە ئوروپای منداڵەکانیان، هانیان دەدەن کوڕ و کچە پێشمەرگەکانیان لە خەباتی شەرافەتمەندانەی رێگای سەربەخۆیی کوردستان دڵسارد بکەنەوە و دەستیان پێهەڵگرن.گوشار خستنە سەر ئەو کەسانەیش کە پێشتر پێشمەرگەبوون، بۆ پێوەندیی کردن بە هەڤاڵانی پێشمەرگە و حەولدان بۆ لادانیان لە ڕێگای خەبات، تەواوکەری ئەو گوشارانەیە کە لەو پێناوەدا دەیدەن. هاوکات لەگەڵ ئەو ڕەفتارە فاشیستییە، دام و دەزگا دۆڕاوەکەی دوژمن کە 45 ساڵە بەناوی دین و ئایینەوە،فەساد و فسق و فجوور و درۆ و گەندەڵفێڵی بەرهەم دەهێنن، "پەرەستوو”یەل دەسپەروەردەی وەلایەت، لە پلاتفۆرمەکانی سوشیەڵمیدیا کلەمەکەن سەر هێڵی پێوەندی وەگەرد کوڕیەل پێشمەرگە و حەولی خەڵەتاندن و بەڵگەسازیی ئەخلاقیی لە پێشمەرگەکان دەدەن. دیارە لە میراتگرانی«ئەشرەفی پەهلەوی»و وەچەکانی«دەروازە قەزوێن» و «شهر نو»ی تاران و «خانەهای مسافر»ی مەشھەد و شاگردەکانی «سەعید تووسی» هەرئەوە دەوەشێتەوە. لە کەش ئەو ڕەفتار و ئەتوارە سووکانەدا، گاڵتەجارتر لە هەمووی، پێکهێنانی رێکخراوی مافی مرۆڤ و ئەو پیلانگێڕییانەیە کە ڕواڵەتی مافی مرۆڤیی پێدەدەن و لەناو بڕێک وشە و ڕەستەی مرۆڤدۆستانەدا دەیپێچنەوە. ئەو جەردە و جەنایەتکارانەی کە هەبوون و مانەوەیان لەسەر پاڵدانەوە بە کوشتاری تاک و کۆمەڵی خەڵک و گرتن و ئەشکەنجە و زیندان و سێدارەیە، ئێستا«رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان»یان هەیە و ئاخ و داخ بۆ چارەنووسی لاوانی ڕیزەکانی سپای میللیی کوردستان هەڵدەکێشن. هەزار ڕەحمەت لە گۆڕی شێخ ڕەزا کە فەرموویەتی:«چەرمی ڕووی هێند قایمە شمشێری میسری نایبڕێ،گەر بە کەوشی کەی تا قیامەت نادڕێ». گشت ئەم چەواشەکارییەش ئەڕا ئەوە دەکەن کە لە بەستێنی گشتیی دا بە کەڵکوەرگرتن لە میدیا و سۆشیەڵمیدیا، کەش و هەوایەکی وا بخوڵقێنن کە پلان و پڕۆژە تێرۆریستیی و سیخوڕییەکانیان بە بێ بەربەرست وەڕێوە بچوو و پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان ڕێوشوێنە ئاساییشییەکان ڕەچاو نەکەن و دەست بۆ سیخوڕ و بەکرێگیراوان و تێرۆریستەکانی بەرفەرمانیان و پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانیان نەبەن. دام و دەزگا دۆڕاوەکەی وەلایەتی خامنەیی لەتاو تای بە مراد نەگەیشتن لە دژی PAK و S.M.K ، هەر بەو کارانە ئۆقرەیان نەگرتووە و پەنایان بردووەتە بەر دیکۆمێنتارییەک کە لە ڤیدۆ بڵاوکراوەکانی خودی پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان قرتاندوویانە. لەم دیکۆمێنتارییەدا ژمارەیەک پێشمەرگەی پێشووی تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستانیان بەزۆر ڕکێشی بەر کامێرا کردووە و بڕێک قسەیان ناوەتە دەمیان و چەند کەسی بێدەرەتانی دیکەیان کە هەرگیز لە ڕیزەکانی TAKدا نەبوون هەر بەو تەرزە هێناوەتە گۆ. لەو لاشەوە یەک دوو سیخوڕی سووتاوی سووکیان بۆ هەڵڕشتنی بڕێک خڵتەی دەروونی نەخۆشیان هێناوەتە سەر هێڵ. دام ودەزگای ڕیا و دەهۆی تاران، رۆژانە لە دەیان ماڵپەڕ و پلاتفۆڕمی سوشیەلمیدیاوە،بێشەرمانە بە بڵاو کردنەوەی درۆ و قسەی پڕ و پووچی ئاخۆندانە دژی ڕێبواران و جەنگاوەرانی رێگای سەربەخۆیی کوردستانەوە خەریکن.درۆ و دەلەسەی وەک درۆی ئەو ئاخوندەیان کە دەڵێ: «پۆلە مریشکێک بە دەم جووتە خستنەوە بە فارسی و عەرەبیی هاواریان دەکرد: وای حسین کشتە شد، وای حسین قد قتل». بەداخەوە بڕێک جاریش قرێ بوودەڵەی هەڵەوەڕ و تەنانەت تاقمی بە ناو سیاسیی لە باشووری کوردستان، بە فیت و هاندانی قەرارگای ڕەمەزان ، بەشداریی دەکەن لە سیناریۆ و پیلانگێڕییەکانی تاران دژ بە پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان. هەموو ئەم ڕەفتارە فاشیستییەی مەکینەی تاوان و جەنایەتی دەوڵەتی عەجەم، بەو ئامانجەیە کە سەرکردە و پارت و لەشکری تێکشکێنەری درۆ و تابۆی ئیرانییەت و ڕچەشکێنی ڕێبازی کوردستانیی و گوتاری نەتەوەیی و تێکۆشانی سەربەخۆیی کوردستان، لەگەشە و هەڵدانی فرەتر و کاریگەریی دانانی پتر لە سەر هەست و بیری ڕۆڵەکانی نیشتمانی داگیرکراومان ڕابگرن.بەڵام خەیاڵیان خاو بووە و خەونیان وشترەخەون؛کۆی پیلانگێڕیی و تەگبیر و تەقەلاکانیان بە جوامێریی هەڤاڵانی پێشمەرگە و تێکۆشەران پاکڕەوشتیPAKو هیممەتی بنەماڵەکانیان و ڕۆڵە ستەملێکراوەکانی نیشتمانە داگیرکراوەکەمان، جار لە گەڵ جار ئێبار برانە و تێکشکێندراون. پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان دوو دامەزراوەی نەتەوەیی کوردستانیی و ناوجکی بیر و ڕچەشکێنی و داهێنانی سیاسیی و لەشکریین؛ شاخی بەرز و گەردنکەشی خۆڕاگریی و کۆڵنەدانن؛بەرهەمی دۆخی داگیرکراویی و بێدەوڵەتیی کوردستان و هەڵقوڵیاوی ناسنامە و ڕەوایەتیی پرسی کورد و کوردستانن؛ هێزی یەکگرتووی ژنان و پیاوانی تۆڵەئەستێن و ئازادیی ئەستێن و ماف ئەستێنی کورستانن؛ بە هاژەک و درۆن و مەکینەی تێرۆر و درۆ و چەواشەی تاران نە لە پا دەکەون و نە کۆنتڕۆڵ دەکرێن! سپای میللیی کوردستانS.M.K یەکەی ھەواڵگریی و ئاسایش ٢٨ی خەزەڵوەری٢٧٢٤ک ١٨ی نوامبری٢٠٢٤ز
ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا
ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا
بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین"