پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)
27/10/2024
راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان رۆژی شەممە رێکەوتی 26 ئوکتۆبەری 2024 بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردی چارەنووس-ئێران کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی لە شاری بوخوومی ئاڵمان بەڕێوەبرد. کۆنفرانسەکە بە بەشداریی بەرپرس و ئەندامانی ئەنجومەنی رێبەریی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران و ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی هێز و لایەنە کوردستانییەکان و هەروەها نوێنەرانی ژمارەیەک لە هێزە سیاسییەکانی نەتەوە ژێر دەستەکانی ئێران لە شاری بوخوومی ئاڵمان بەڕێوەچوو. سەرەتای کۆنفرانسەکە بە وتەکانی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان کاک حسەین یەزدانپەنا دەستیپێکرد. بەڕێزیان لە وتەکانیاندا جگە لەوەی پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانی لە بەرەی نەتەوەکان راگەیاند؛ هاوکات وتارێکی تێر و تەسەلی لە پێوەندیی لەگەڵ مێژووی سیاسیی و دۆخی خەباتی نەتەوەکان لە ئێران لە پێناو مافی دیارییکردنی چارەنووسی سیاسی و وەدیهێنانی ئامانجی سەربەخۆیی و هەروەها ئەرک و مافە سیاسیی و رێکخراوەییەکانی بەرەی نەتەوەکان و رۆڵی نەتەوە ژێردەستەکانی ئێران پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە کرد. دواتر هەڤاڵ شەماڵ پیران سەرۆکی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس وتارێکی پێشکەش کرد. لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکەدا سەرۆکی رێکخراوی سالووکس یۆهانێس دێ یونگ وتەیەکی پێشکەشکرد؛ ناوبراو جگە لەوەی پشتیوانیی خۆی و رێکخراوەکەی بۆ بەرەی نەتەوەکان راگەیاند، هاوکات لە چوارچێوەی وتەکانیدا داوای لە هێزە سیاسییەکانی نەتەوە ژێردەستەکانی ئێران کرد بە یەکگرتوویی بەرەوڕووی ئەم دۆخە ببنەوە. پاشان سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان گراهام وێڵیام سون وتەیەکی پێشکەش کرد. ناوبراو لە وتەکانیدا وێرای پشتگیریی خۆی و رێکخراوەکەی لە بەرەی نەتەوەکان هاوکات خەباتی نەتەوەکانی لە ئێران لە پێناو مافی دیارییکردنی چارەنووسی سیاسیی و پێکهێنانی هەل و مەرجێک بو بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات و سەروەریی سیاسیی ئەو نەتەوانە بە خەباتێکی رەوا و ئینسانیی ناوبرد. پاشان هەڤاڵ ابوشریف سەرۆکی بەرەی دیموکراتیکی خەڵکیی ئەحواز و هەروەها ئەندامی شۆرای رێبەریی بەرەی نەتەوەکان راپۆرتێکی تێر و تەسەلی لە خەبات و دەسکەوت و چالاکییەکانی بەرەی نەتەوەکان لە دوو دەیەی رابردوودا پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە کرد. پاشان خاتوو ئایگون قەرەداغلی ئەندامی رێبەریی حیزبی سەربەخۆیی ئازربایجانی باشوور وتەیەکیان سەبارەت بە دەور و پێگەی ژن لە خەباتی نەتەوەکان پێشکەش کرد. هەروەها هەڤاڵ ئایاز خورشید وەک نوێنەری سەرۆکی حیزبی سەربەخۆیی ئازربایجان وتارێکی پێشکەش بە بەشداربووانی کۆنفرانس کرد. پاشان دوکتور شاهسەوار وەک نوێنەری بەلووچستان بە وتەیەک بەشداریی لە باسەکانی کونفرانسی بەرەی نەتەوەکان کرد. لە پشوویەکی کورت و نانخوادنی نیوەڕۆ نوێنەرانی هێز و لایەنی کوردستانییەکان و نوێنەرانی هێز و لایەنەکانی نەتەوەکانی ئێران و هەروەها ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسیی و رۆشنبیری و ئاکادیمی لە سەرجەم نەتەوە ژێردەستەکانی ئێران بە پەیام و پێشنیار و سەرنج و بۆچوونەکانیان بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد. سەر لە ئێوارەی هەمان رۆژ کۆنفرانسی نەتەوەکان بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووس کە بە درووشمی کۆنفرانسی پێویستیی هاوپشتیی و یەکریزیی نێوان نەتەوە ژێر دەستەکانی ئێران دەستی بە کارەکانی کرد، بڕیارنامەی کۆتایی کۆنفرانسەکە پێشکەشی ئامادەبووان و بەشدارانی کۆنفرانسەکە کرد. شایانی باسە بڕیارنامەی کۆتایی کۆنفرانس لە لایان هەڤاڵ شەماڵ پیران سەرۆکی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران پێشکەش کرا. پارتی ئازادیی کوردستان PAK کۆمیتەی راگەیاندن ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ ک ٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤ ز
ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان
کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا
ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا
پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان