دواین هەواڵ

2024-07-24 چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست‌دا 2024-07-24 کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز 2024-07-24 نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ 2024-07-18 سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی 2024-07-18 ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە پڕۆپاگەندەی تاقمەکانی بەرفەرمانی "قەرارگای رەمەزان" 2024-07-12 ​ ٩ ناوەندی بیری( تینک تانک) ئەمریکا دەڵێن: ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە 2024-07-09 بەهۆی ھێرشێکی ئیسراییلەوە، پێنج کەس کوژران 2024-06-25 کوردستان نابێتە کەرەستەی پڕۆژە و پلانەکانی بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی ئیستیعماریی ئێران ڕاگەیەندراوی PAK سەبارەت بە شانۆگەریی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران 2024-06-06 مامۆستا محەممەد خزرنژاد لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە بە لەسێدارەدان حوکم درا 2024-05-26 ژینا مودەڕس گورجی بە ٢١ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی هەمەدان سزادرا 2024-05-19 شەکاوەیە ئاڵای خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAKبە بۆنەی سیوسێهەمین ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی 2024-05-19 بەیاننامەی فەرماندەیی سپای میللیی کوردستانS.M.K بە بۆنەی چوارەمین ساڵی دامەزراندنییەوە 2024-05-19 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان 2024-05-19 پەیامی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی 33 هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان. 2024-05-18 ئەندامانیPAK، یادی ھەنگاوە مەزنەکەی ڕێگای دەوڵەت و سەربەخۆیی جەژن دەگرن:

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 85 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

17/11/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 85 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
"ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

ئەمڕۆ ٢٦ خەزەڵوەر لە ٦٢ یەمین رۆژی راپەڕینی رۆژهەڵاتی داگیرکراودا، رۆڵە ئازا و قارەمانەکانی ڕۆژهەڵات، ئەم راپەڕینە پڕشکۆیەیان پاراست و درێژەیان پێدا.
ئەمڕۆ لە بۆکان و سەقز لە رێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی شەهیدانی دوێنێ‌شەوی راپەڕین ‌دا سەدان کەس بەشدارییان کرد و لە سنە، چلەی شەهیدانی ئەو شارە بە بەشداریی هەزاران کەس بەرز راگیرا؛ خەڵکی راپەڕیو لەسەر گڵکۆی شەهیدان و لەسەر شەقامەکان بە دروشمی نەتەوەیی و بە ئیرادەیەکی بەرزەوە بەردەوام بوون لە راپەڕینی پڕشکۆیان.
ئەمڕۆ وێڕای مانگرتن و داخستنی دوکان و بازاڕەکان لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵات؛ کچ و کوڕانی بوێری نیشتمان لە سەقز، سنە، بۆکان، کامیاران، مەهاباد، پاوە، کرماشان، قوروە، بیجاڕ، بانە، لوڕستان، سەرابلە، ئیزە، ئابدانان، دێولان، سەرپێلی زەهاو و پیرانشار، یەک دەنگ و یەک هەڵوێست رژانە سەر شەقام و گۆڕەپانەکان و بە هەنگاوی پتەویان و بە هەڵکردن و شەکانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وتنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دڵی دوژمنی داگیرکەریان لەرزاند. هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر بۆ سەرکوت و بڵاوەپێکردنی خەڵکی راپەڕیو دەستیان لە هیچ جینایەتێک نەپاراست و بەتەقەی راستەوخۆ‌ ژمارەیەک لە خەڵکی بوێر و ئازای ئەم نەتەوەیان شەهید و بریندار کرد.
وێڕای ئەمانەش دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە دەسبەسەرکردن و بێسەروشوێنکردنی خەڵکی راپەڕیو لەسەر شەقامەکان و لە ماڵەکانی خۆیان غافڵ نەبووە و ژمارەیەک لە رۆڵەکانی ئەم نیشتمانە چارەنووسیان نادیارە. کچ و کوڕانی رۆژهەڵات لە بەرانبەر تاوانەکانی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر وەستاونەتەوە و بەرپەرچی پەلامارەکانیان داوەتەوە و دیفاعی رەوایان لە خۆیان و راپەڕین کردووە.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٢ک
١٧ نۆڤامبری ٢٠٢٢ز

سەرەوە