پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-01-22 پەیامی حسەین یەزدانپەنا، پێشمەرگەی ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان. بە بۆنەی ٧٧ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی جمهووریی کوردستان: 2023-01-13 لە بۆکان، لەئاکامی تەقینەوەیەک بەهۆی لێچوونی گازەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا. 2023-01-07 ڕاگەیاندراویPAK سهبارهت به ئێعدامی «محەممەد مەهدی کەرەمی» و «محەممەد حوسەینی» 2023-01-06 ئاگاداریی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان لە مەڕ خولێکی دیکەی حەول و تەقەلاکانی دامودەزگا تێرۆریستیەکانی ئێران 2023-01-02 ئۆکڕاین؛ لەدەسپێکی ساڵی نوێی زایینییەوە 45 درۆنی ئێرانی تێکشکێنراون. 2022-12-31 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 97 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان) 2022-12-26 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 96 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان) 2022-12-25 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 95 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان) 2022-12-20 لێدوانی پانخوازانه، خزمهتی یهکڕیزیی و تهبایی پارته سیاسییهکان ناکات! 2022-12-13 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 94 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان" 2022-12-08 ڕاگەیاندراویPAK سهبارهت به ئێعدامی موحسین شکاری و شەهیدکردنی شادمان ئەحمەدی لەژێر ئەشکەنجە لەلایان دەوڵەتی داگیرکەر 2022-12-07 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 93 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان" 2022-12-06 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 92 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان" 2022-12-05 بە مانگرتن و خۆپیشاندان؛ پێکەوە بۆ بەردەوامیی ڕاپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەر 2022-12-05 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 91 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"
08/12/2022
ڕاگەیاندراویPAK سهبارهت به ئێعدامی موحسین شکاری و شەهیدکردنی شادمان ئەحمەدی لەژێر ئەشکەنجە لەلایان دەوڵەتی داگیرکەر رۆڵهكانی نهتهوهی گهورهی كورد! كوردستانیانی نیشتمانپهروهر! خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان! هاوكات لهگەڵ کوشتاری بێ بەزەییانەی هاووڵاتیانی سڤیل و ڕۆڵە ڕاپەڕیوەکانی نەتەوەکەمان لە سەر شەقامەکان و هێرشی دڕندانە بۆسەر خەڵک لەلایان ڕێژیمی داگیرکەری تاران، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ۱۷ی سەرماوەز تاران، بە ئامانجی چاوترسێنی ڕۆڵەکانی نیشتمان، تاوان و جینایهتێکی دیکە دژ بە ڕۆڵەیەکی بێتاوانی نەتەوەکەمان دهخوڵقێنێ و “ موحسین شکاری” کە له نێو خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەردا ڕفێندرابوو ، به سێداره سپارد. هەروەها هەر ئەمڕۆ شادمان ئەحمەدی یەکێکی دیکە لە گیراوانی ڕیزەکانی خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵات لەژێر ئازار و ئەشکەنجەی قورسی دوژمندا گیانی لەدەستدا. پارتی ئازادیی كوردستان ، داخ و پهژارهی خۆی لە ئێعدامی" موحسین شکاری" و ڕۆح ئەستاندنی" شادمان ئەحمەدی " دهردهبڕێ و هاوبەشی خەمی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێ و هەڤاڵەکانیانە و سەرەخۆشی لە گشت خەڵکی کوردستان دەکا. هەروەها ڕایدەگەیەنێ کە نەتەوەکەمان بە تاوان و کوشتاری بێبەزەییانەی ڕۆڵەکانی ، ناچەمێن و نەک شەقامەکان چۆڵ ناکەن و ڕاپەڕین کۆتایی نایە ، بەڵکو خهمی هەموو ئهو غهدر و تاوانانه دهخاته سهر رقی پیرۆز و بڕیاری لێبڕاوی كه دهبێ هێزهداگیركهرهكانی بهرفهرمانی تاران له كوردستان رابماڵرێن و كۆتایی بهسهروهریی ئێران به سهر نیشتمانی داگیركراومان بێ. هاوکات ڕوو لە گشت رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای جیھانی و ناوەندە بڕیاربەدەستەکان دەکەین کە گیانی هەزاران مرۆڤی کورد کە لەم دواییانەدا لە زیندان ئاخێدراون لەمەترسی مەرگدایە و پێویستە بە بڕیاری ئازایانە و مرۆڤ دۆستانە، رێگری لە کوشتاری بەکۆمەڵی بەندکراوانی کورد بگرن. پارتی ئازادیی كوردستانPAK ١٧ سەرماوەز ٢٧٢٢ ک ٨ دیسامبری ٢٠٢٢ ز
لە بۆکان، لەئاکامی تەقینەوەیەک بەهۆی لێچوونی گازەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا.
ئۆکڕاین؛ لەدەسپێکی ساڵی نوێی زایینییەوە 45 درۆنی ئێرانی تێکشکێنراون.
ڕاگەیەندراوی ژمارە( 97 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان)
ڕاگەیاندراویPAK سهبارهت به ئێعدامی «محەممەد مەهدی کەرەمی» و «محەممەد حوسەینی»