پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان
21/02/2023
١٠٠ ساڵ ململانێ له سه‌ر سڕینه‌وه و به‌رده‌وامیی زمانی کوردیی له نێوان تاران و كوردستاندا به‌یاننامه‌یPAKبه بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكیی زمان به‌ردی بناغه‌ی ناسنامه‌ی تاكه‌كه‌سیی و نه‌ته‌وه‌ییه. ئامرازی بەرهەمهێنانەوە و گوێزانەوەی ناسنامەی نەتەوەییە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەکانی دیکە. هاوکات کەرەستەی گواستنەوەی هەموو توخمە ناسنامەییەکانی دیکەشە. زمان له مێژوودا فاكته‌رێكی گرینگ بووه له‌دیاری کردنی تخووب و سنوورە جوغرافییەکان و تا رادەیەکیش سنوورە سیاسییەکان و پێکهاتنی دەوڵەتە نەتەوەییەکان. زمان ئاوێنه‌ی ناسین و ناسینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و كه‌لتوور و داب و نه‌ریتییانه. زمان ئامرازی پێوەندیی نێوان تاکەکان و به‌ستنه‌وه‌ی ڕابردوو به هه‌نووكه و داهاتووی نەتەوەیە. زمان ئامرازی دەربڕینی بیر و هەست و سۆز و نیاز و هه‌ڵچوون و داچوونی مرۆڤه. ئامرازی پەروەردە و فێر بوون و ده‌ربڕینی بیر‌و تێگه‌یشتنه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ده‌ور و پێگه‌یه‌ی كه له زماندا نووستوون ، كاتێ ده‌پشكوێ كه زمانی ئاخێوه‌ر یان نووسه‌ر، زمانی دایكیی بێت. زمانی كوردیی هەر وەک نەتەوەی کورد خۆی، به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كانی فارس و ترك و عاره‌ب له ١٠٠ ساڵی پێشوودا لە بەر پەلامار و گوشاری سیسته‌ماتیكی تواندنه‌وه وپه‌ڕاوێز خراندا بووه . کورد کە لە پێکهێنانی دەوڵەتی ناسیۆنالی خۆی دواکەوتووە و کراوەتە کۆڵۆنییەکی نێودەوڵەتیی، له ناو ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا زمانی داگیرکەرەکەی لێکراوەتە "فەرمی" و له سیسته‌می كه‌لتووری و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا بەسەریدا سەپێندراوە. دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بە سیاسەتی قەدەغەکردنی زمانی دایکیی، یان رێگریی لە خوێندن و پەروەردەی کوردستانیان بە زمانی دایکییان، زەبری گەورەیان لە سایكۆلۆژیای تاک و لە نەتەوەی کورد داوە. له ئێران ڕۆشنبیرانی فارس به گشتی و ئاڵقه‌ی«به‌ڕلینییه‌كان» به تایبه‌تی له توێی لاپه‌ڕه‌كانی «كاوه» و «ایرانشھر»دا، تیۆریی یه‌ك نه‌ته‌وه ویه‌ك زمانیان داڕشت وزمانی فارسییان كرده ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی وه‌كیه‌ك كردنی كه‌لتووریی. بۆیه پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه: هه‌موو زمانه نافارسییه‌كان له ناو به‌رن وگشت ئێرانییه‌كان بكه‌نه خاوه‌ن یه‌ك زمان و نافارسه‌كان ناچار بكه‌ن زمانی خۆیان له بیر بچێتەوە و هه‌ر لایه‌كیش سه‌ربزێوی كرد، له‌شكری بكه‌نه سه‌ر. به هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی به‌ناو مۆدێڕنی په‌هله‌وی، فارسیفیکاسیۆن و له‌ناو بردنی هه‌موو زمانه نافارسییه‌كان له پێناو به«ئێرانیی كردنی هه‌موو» گرووپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته بووه سیاسه‌تی فه‌رمیی. ده‌وڵه‌ت بەو سیاسەتە و له‌و پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا، ڕووی له په‌ره‌پێدانی قوتابخانه و دامه‌زراوه كه‌لتوورییه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی زمانه نافارسییه‌كان و دامه‌زراندنی مامۆستای فارس و دوور خستنه‌وه‌ی هه‌ر مامۆستایه‌كی فارسیی نه‌خێو، كرد. بۆ چه‌ساپه‌ندنی ئه‌م ستراتیژییەش پشتی به ئه‌ڕته‌ش و زه‌بر و زنگ له حاست هه‌ر به‌رهه‌ڵستكارییه‌ك، به‌ست. ئه‌و بناغه‌یه‌ی كه ڕۆشنبیران و ده‌وڵه‌تمه‌دارانی فارس له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی به ناو مۆدێڕنی ئێران‌دا سه‌باره‌ت به زمان دایانڕشت و په‌یڕه‌ویان كرد، ئاڵوگۆڕه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیی له‌قیان نه‌كرد. هه‌نووكه‌ش گوتار و ڕوانگه و ڕێكاری زاڵی ئه‌وانه. ڕۆشنبیرانی فارس، چ ئه‌وانه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات و چ ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن حه‌ولیان ئه‌وه بووه كه زمانه‌كانی دیكه بده‌نه به‌رحاشا و په‌ڕاوێز خستن وسه‌روه‌ری و سه‌رداریی به زمانی فارسی ببه‌خشن. دام و ده‌زگا پێوه‌ندییداره‌كانی ده‌وڵه‌تیش له ڕه‌هه‌ندی جۆراوجۆره‌وه ئه‌م بنه‌مایه‌یان كردووه‌ته سیاسه‌تی زمانیی ده‌وڵه‌ت. ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می په‌هله‌ویدا «ئه‌حمه‌د كه‌سره‌ویی» به پانه‌وه ئاره‌زووی له ناو بردنی هه‌موو زمانه نافارسییه‌كانی ده‌رده‌بڕی وحكوومه‌ت ڕووی له به‌ئێرانیكردنی هه‌موو دانیشتوانی ناو ده‌وڵه‌ت كرد بوو، ئێستا له كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌نجوومه‌نی دیاریی كردنی سیاسه‌تی زمانی فارسی(شورای سیاست گذاری زبان فارسی) به ئاشكرا دژایه‌تی هه‌موو زمانه نافارسییه‌كان ده‌كات و به‌كارهێنانی زمانه نافارسییه‌كان بۆ ناو دانان لەسەر دامه‌زراوه و كۆمپانیا و شوێن و پیشه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری ئێران، ڕێگا نادات، دایك وباوكانی كورد بێجگه له‌و ناوانه‌ی كه خۆیان دیاری‌یان كردوون، ناوێكی دیكه له مناڵه‌كانیان بنێین. هه‌ر بۆیه ژینای كوردستان به مهسای ئێران تۆمار ده‌كرێت. نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو، هەر لە سەردەمی بنیاتنانی دەوڵەت – نەتەوەی رەزاخانییەوە لە ئێران، هەتا ئەمڕۆ، وێڕای ئەوەی لە هەر دەرفەتێک بۆ پچڕاندنی کۆت و بەندی نەتەوەیی و هەڵگرتنی سەروەریی ئێران لە سەر کوردستان خەباتی کردووە؛ بە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە بەستێنەکانی ئاخاوتن لە ناو خێزان و کۆمەڵ و خوله‌كانی فێركاریی له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه،ئافراندنی شێعر و چیرۆک و مۆسیقا‌و گۆرانی و لاوک و حەیران و هۆرە و موور و چەمەری، زمانەکەی لە فەوتان پاراستووە. هەروەها لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا سەرەڕای زەبر و زەنگی دوژمنی داگیرکەر، کەسایەتییە ئەدەبییەکانی كورد بە تێکۆشانی تاکەکەسیی خۆیان و ئەنجوومەنە ئەدەبییەکان بە چالاکیی و بەرهەمەکانیان ، دەورێکی گرینگ‌یان لە پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیی گێڕاوە.پارتی ئازادیی کوردستان، بە ڕێز و بایەخەوە دەڕوانێتە ئەو دەور و تێکۆشانە و سڵاو دەنێرێت بۆ سەربازانی پارێزەری وشە و پەیڤی کوردیی. ئەم بۆنەیە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پێناو ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستن ومانەوەی زمانه‌كه‌مان ، خه‌بات بۆ كۆتاییهێنان به ڕێژیمی كوماری ئیسلامی بكەینه ڕه‌هه‌ندی تێكۆشان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بناعه‌كانی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی فارس. هاوكات له‌م كاته‌دا كه ئاسۆی ئاڵوگۆڕی سیاسیی و كۆتاییهاتنی كۆماری ئیسلامی ڕوونتر له هه‌ر كاتێك ده‌ركه‌وتووه، مافی دیارییكردنی چاره‌نووسیی سیاسیی كوردستان بكه‌ینه ته‌وه‌ری یه‌كگرتوویی ناوخۆیی و داننان به نه‌ته‌وه بوونی كورد و ئه‌و مافه بكه‌ینه مه‌رجی هاوكاری و هاوپه‌یمانیی له گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێكی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی. لەم بۆنەیەدا، پارتی ئازادیی کوردستان لەسەر ئەو راستییە پێدادەگرێتەوە کە گەشەو دەستەبەر کردنی پاراستنی زمانی كوردیی و پەرسەندنی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و ئابووری و مرۆڤیی لە کوردستان ، لە گرەوی دابین کردنی سەروەریی سیاسیی و گەیشتن بە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستاندایه. پارتی ئازادیی کوردستانPAK ٢ی رەشەمەی ٢٧٢٢ ٢١ی فێورییەی ٢٠٢٣
هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد
تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان
پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان