دواین هەواڵ

2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد

ڕاگەیەندراو

راگەیەندراویPAKبۆ مەحکووم کردنی پەلاماردانی فڕۆکەخانەی سلێمانی

08/04/2023

راگەیەندراویPAKبۆ مەحکووم کردنی پەلاماردانی فڕۆکەخانەی سلێمانی

پاشنیوەڕۆی دوێنێ 18 ی خاکەلێوەی 2723 کوردیی، رێکەوتی 7ی ئاپریلی 2023ز، فڕۆکەخانەی مەدەنیی سلێمانی، کەوتەبەر پەلامارێکی درۆنیی و لە سووچێکی سنووری فڕۆکەخانەکەوە ئاگرێکی خستەوە.ئەم هێرشە لە کاتێکدا بوو کە 48 سەعات پێشتر حکوومەتی ترکیا ، هەموو گەشتەکانی نێوان ترکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرتبوو.    بۆیە هەرچەندە هەتاکوو ئێستا وردەکارییەکانی ئەو هێرشە رانەگەیەندراوە،بەڵام زیاترین ئاماژەکان روو لە دەوڵەتی ترکیان.
لە 32 ساڵی پێشوودا، دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان ھەرکات دەرفەتیان گونجاو دیتبێ، لە رێگای زەوی و ئاسمانەوە ، سنوورەکان یان قووڵایی باشووری کوردستانیان بەرپەلامارداوە یان گەلەکۆمەیان دژی هەرێمی کوردستان رێکخستووە؛ بەڵام هەرکاتێ ناکۆکیی نێوان پارتە سیاسییەکان تەشەنەی سەندووە، ئاستی پەلامار و پیلانگێڕییەکانیان بەرزتر و بەرفراوانتر کردووە.
ساڵی رابردوو هێرشە هاژەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەرخاکی هەرێمی کوردستان، قەبارەیەکی بەرفراوانی تۆمارکرد.
پارتی ئازادیی کوردستان،هێرش بۆسەر فڕۆکەخانەی مەدەنیی سلێمانی مەحکووم دەکات. PAK هەرجۆرە هێرشێکی داگیرکەرانی کوردستان دژی خەڵک و خاکی باشووری کوردستان، مەحکووم دەکات و داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دەکات لە حاست ئەو دەسدرێژییانە و بەزاندنی سنوور و شکاندنی سەروەریی هەرێمی کوردستان، رێکاری پێشگیرانە بگرنەبەر و رێگە لە درێژەکێشانیان بگرن.
هاوکات داوا لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتیی و لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی هەرێم بە تایبەتی دەکات بە گەڕاندنەوەی تەبایی نێوانیان، سنوور و ئاستی پیلانگێڕی و دەسدرێژییەکانی داگیرکەرانی کوردستان، بەرتەسک بکەنەوە.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
19 خاکەلێوەی 2723 کوردی
8 ئاپرێلی 2023 زایینی

سەرەوە