دواین هەواڵ

2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا

ڕاگەیەندراو

با بە ڕاماڵینی داگیرکەر لە خاکی نیشتمان،ئاسایشی ڕۆڵەکانی کوردستان دابین بکەین ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان

09/04/2023

با بە ڕاماڵینی داگیرکەر لە خاکی نیشتمان،ئاسایشی ڕۆڵەکانی کوردستان دابین بکەین
ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK

دەوڵەتی داگیرکەری فارس، بەردەوامە لە خوڵقاندنی تاوان دژی ڕۆڵەکانی کوردستان. جارێکی دیکە،تاران بە دەرمانداو کردنی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان تاوانی بیۆتێرۆریستیی خوڵقاندووەتەوە.
لە دوێنێ شەممە ١٩ی خاکەلێوەوە، ژمارەیەکی دیکە لە قوتابخانەکانی ورمێ، نەغەدە، دیواندەرە، سەقز و سنە، کەوتوونەتە بەر پەلاماری بیۆتێرۆریستییی دوژمنی داگیرکەر.
بۆ دەنگھەڵبڕین و بەرپەرچدانەوەی ئەو تاوانە دژی مرۆڤییە، ئەمڕۆ خەڵکی کۆڵنەدەری سەقز، هاتوونەتە سەرشەقامەکان و لە خۆپیشانداندان.
ھەتا داڕشتنی ئەم ڕاگەیەندراوە، خۆپیشاندەران لە ھەنگاوێکی پڕ واتادا بە دەم خۆپیشاندانەوە ئاڵای ئێرانیان وەک ھێمای حاکمییەتی داگیرکەر لە سەر کوردستان، لە چەند قوتابخانە کێشاوەتە خوارەوە و بە گڕی قینی پیرۆزیان کردوویانەتە خۆڵەمێش. دەبا ھەڵمەتی داگرتنی ئاڵای داگیرکەر ھەموو نیشتمانی زامدارمان بگرێتەوە!
پارتی ئازادیی کوردستان وەک ھەمیشە لە پێناو دابین کردنی ماف و ئاسایش و بەختەوەریی کوردستانیان، لەسەر درێژەدان بە خەبات بۆ ڕاماڵینی ھێز و دامەزراوەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و کۆتاییھێنان بە سەروەریی ئێران لەسەر نیشتمانەکەمان و گەیشتن بە سەروەریی و سەربەخۆیی پێدادەگرێتەوە.
سڵاو لە خەڵکی ڕاپەڕیوی سەقز. سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریی وڵات و گەڕاندنەوەی مافی زەوتکراوی چارەنووسیی سیاسیی کوردستان.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
٢٠ خاکەلێوەی ٢٧٢٣ کوردی
٩ ئاپرێلی ٢٠٢٣ زایینی

سەرەوە