پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد
21/06/2023
ئیرادەی ئازادیی و سەربەخۆیی لە سێدارەی داگیرکەر بەھێزترە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی جۆزەردان، دەوڵەتی داگیرکەری فارس، پاش یازدە ساڵ بەندکردن، سزای لەسێدارەدانی هێمن مستەفایی جێبەجێ کرد و هەر ئەمڕۆ تەرمی شەھیدی تازەی کوردستان، لە کانی دیناری مەریوان لە نێو ئاپۆڕەی خەڵکدا ئەسپەردەی خاک کرا. ئەم تاوانە جیا لەوەی لە درێژەی هەموو ئەو کارەساتانەیە کە ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە بە درێژایی تەمەنی بەسەر رۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە و نیشتمانەکەیدا هێناوە؛ بەشێکە لە خولێکی نوێ لە پەلاماردانی کوردستان و بزاڤە ڕزگارییخوازییەکەی. پارتی ئازادیی کوردستان لە سێدارەدانی هێمن مستەفایی بە نیشانەیەکی دیکە لە پێوەندیی نێوان دەوڵەتی داگیرکەر و نەتەوەیەکی بندەستی کۆڵۆنیکراو و ھاوکات بە خوێنبایی خۆڕاگری و خەباتی کورد لە پێناو ملنەدان، مانەوە و تێکۆشان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو پێوەندیی و سیستەمە دەبینێ. پارتی ئازادیی کوردستان پێداگریی لەسەر ئەو راستییە دەکاتەوە، تا سێبەری دەوڵەتی داگیرکەر بەهەر سیستەمێکەوە بەسەر کوردستانەوە بمێنێتەوە، پشکی کورد هەر کوشتن و بڕین و کاولکردنی نیشتمانەکەی دەبێت. جێی خۆیەتی لەم کاتەدا، وێڕای مەحکووم کردنی تاوانی دژی مرۆڤی تاران، سیاسەتی سەوداکارانەی ئەو دەوڵەتانەش مەحکووم و ڕیسوا بکرێت کە لە حاست کوشتاری مرۆڤی کورد چاویان دەنووقێنن. پارتی ئازادیی کوردستان PAK کۆمیتەی راگەیاندن ٣١ جۆزەردان ٢٧٢٣ ک ٢١ ژووئەن ٢٠٢٣ ز
تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان
پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان