دواین هەواڵ

2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا 2024-07-30 بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئەحمەد حەسەنزادە و سۆلماز حەسەنزادە بنەماڵەی شەهید محەممەد حەسەنزادە 2024-07-24 چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست‌دا 2024-07-24 کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز 2024-07-24 نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ 2024-07-18 سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی

ڕاگەیەندراو

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوە دڵتەزێنەکانی ڕیزەکانی کۆمەڵە

23/06/2023

 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
سەبارەت بە رووداوە دڵتەزێنەکانی ڕیزەکانی کۆمەڵە
   بەرەبەیانی دوێنێ یەکی پووشپەڕ،دوا بە دوای دەرچوونی راگەیەندراوێک کە«کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان درێژە پێدانی ژیانی سیاسیی خۆی»،راگەیاند، ئاڵۆزیی لە نێوان دوو لایەندا، سەریهەڵدا و گەیشتە تەقە و پێکدادان.
  بە داخەوە لەو ئاڵۆزیی و تێکهەڵچوونەدا، لانیکەم ٣پێشمەرگە لە لایەنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان جێگیر لە مقەڕی«بانەگەورە»،لەژێر ئاوری چەکی لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا،پێکران و دوو کەسیان گیانیان لە دەست دا.
  ئەوەندەی بۆ ژیانی ناوخۆیی ڕێکخراوەیی لایەنە ناکۆکەکان و کێشەکانیان دەگەڕێتەوە، پێوەندیی بە خۆیانەوە هەیە و بابەتی قسە و هەڵوێستی ئێمە نییە. بەڵام ئەوەی بۆ پەلامار و تەقەی راستەوخۆ و خوڵقاندنی تاوانی کوشتنی ئەو دوو پێشمەرگەیە دەگەڕێتەوە،بابەتێکی گشتییە و پێویستە هەم بۆ پێڕاگەیشتن بە تاوانێکی دیار، هەم بۆ ڕێگریی لە دووبارە بوونەوەی و هەم بۆ سڕینەوەی ئەو پەڵە شەرمە لە تەوێڵی بزاڤی سیاسیی و حیزبایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیاردەران و بەرێوەبەرانی هەڵگیرساندنی ئەو شەڕە و خوڵقاندنی ئەو تاوانە،بناسرێن و سزا بدرێن. هەروەها دەست لە کارکێشانەوەی هەر بەرپرسێک لە هەر ئاستێکدا کە دەوری لەو شەڕ و تاوانەدا بووە، وەک قەبووڵ و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و فەزیلەت دێتە ئەژمار. 
ئەو تراژیدیایەی دوێنێ لە ڕیزەکانی کۆمەڵەدا قەوما ،تەنیا رووداوی لەو جۆرە نییە لە ژیانی ناوخۆیی و نێوان حیزبیی لە چوار دەیەی پێشووی رۆژهەڵاتی کوردستاندا .هەروەها هۆکارەکانی لەوە قووڵتر و فرە رەهەندترن کە لە ململانێیەکی سادەی رێکخراوەیی نێوان چەند کاراکتێرێک بەرتەسک بکرێتەوە.
   ئەوەی بەرەبەیانی دوێنێ لە نێوان ئەو دوو لایەنەی کۆمەڵەدا روویان دا، ئاڵقەیەک لە زنجیرەی تراژیدیا هاوچەشنەکان و بەشێک لە دەرهاویشتەکانی قەیرانیەلی ناسنامەیی و فیکری و دیسکۆرسیی چوار دەیەی پێشووی بزاڤی رۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبەکانیەتی کە لە جیاتیی وەڵامدانە و چارەسەری بنەڕەتی و عەقڵانییان، هەر جارەو لە لایان ئاکتۆرێکەوە (حیزبێک) کوێرەڕێی حاشا و سڕینەوەی ئەویتر، گیراوەتە بەر. بۆیە بەردەوام لە بڕگەی زەمەنی و بەستێن و چواچێوەی جیاواز دا، بەرهەم هاتوونەتەوە.
  لە دەرهاویشتەکانی ئەو قەیرانانە، حەولدان بووە بۆ  پیرۆز کردنی حیزب و داسەپاندنی هێژموونی و لە ئاکامدا تەشەنەی ململانێی حیزبیی لە سەر دەسەڵات و نفووز لە جیاتی پێکهێنانی دامەزراوەی نەتەوەیی یەکگرتووی خاوەن ئۆتۆریتە(لە عەینی فرە چەشنی دا)،لەپێناو وەڕێخستنی بزاڤێکی گەورەی ڕزگارییدەرانەی نەتەوەیی. ئەم دیاردەیە هەم خەڵکی نیشتمانێکی کۆڵۆنیکراوی لە ناوخۆدا دابەشکردووە،هەم بەهاو بایەخەکانی شێلاوە و هەم دەسمایەی کۆمەڵایەتیی و پیرۆزییەکان و بەها بەرزە ئەخلاقییەکانی، لاواز کردووە. هەرکام لە چەمکەکانی: «حیزبی نوێنەری چینی کرێکار»،«حیزبی تاقانەی گەل»، «ئەحزابی ئەسڵی» ؛ کۆدەکانی ئەو هێژموونیخوازییە بوون.
   جیانەبوونی حیزبی سیاسیی لە هێزی چەکدار(پێشمەرگە)و نەبوونی دامەزراوەی لەشکریی نەتەوەیی لە هەلومەرجی فرە حیزبیی لە دۆخی ئاناڕشیی دا کە هەر لایەک لە ترسی بە هێز بوونی لایەنەکانی دیکە، لە حەولی خۆ بەهێز کردن دان ؛ ستراکچێرێکی گشتیی لە ژینگەی حیزبایەتیی پێکهێناوە کە لە نەبوونی کەلتوری سیاسیی دیموکراتیی و زاڵیی عەقڵی خێڵ و ناوچەگەریی و نێرسالاریی؛ هەر ناکۆکیی و ناتەباییەک بەرەو دەست بردن بۆ چەک و بەرکارهێنانی هێز دەبات.

 
 ئەو دۆخە قەیراناوییە، سنوور و چوارچێوەی شێواو و ناڕێکی حیزبیی لێکەوتووەتەوە و لە هەموو لایەک یەکێتی بیر و گوتار و سیاسەت و هەڵوێست لە نێوان سەرکردایەتیی و ئەندامانی حیزب لانیکەم لە هێڵە گشتیی و سەرەکییەکاندا نییە .بۆیە بە هەر رووداو و تەکان و شەکانێکی سیاسیی و  کۆمەڵایەتیی، ئەو حیزبانە لە ناو خۆیاندا تووشی لەرزین و دەستەبەندیی ودابەشبوون دەبن.لە حاڵەتێکی ئەوتۆدا لە نەبوونی ئۆتۆریتەی ڕەوا لە لایەک و میکانیزمی گونجاوی ئیدارەی قەیران و ناکۆکییەکان لە لایەکی دیکەوە، هەڵچوون و زۆر جار لێکترازانی لێدەکەوێتەوە.
بۆیە کۆتایی هێنانی یەکجاریی بەم دۆخە و دەستەبەرکردنی روونەدانەوەی ئەو جۆرە تراژیدیایە لە ناو پارتە سیاسییەکان و لە ناو بزاڤی سیاسیی دا ، پێویستی بە ناسین و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سەرەکییانە هەیە. ساخبوونەوەی هەمووانیی لە سەر ناسنامەی کوردستانیی بەرانبەر ناسنامەی ساختە و داسەپاوی ئێرانیی؛ ساخبوونەوەی هەموو پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە سەر دیسکۆرسی سەروەرییخوازی و بەدەوڵەتبوون لە سەر بنەمای پڕێنسیپی یاسایی مافی دیارییکردنی چارەنووس؛ کۆتاییهێنان بە حیزبسەروەریی و گۆڕینی ستراکچێری ترس و ململانێ و پێشبڕکێی هێزداریی بە دامەزراوەی نەتەوەیی و هاوکاریی و هاوپشتیی هەموو ئاکتۆرەکان لە ئاستی گرووپ و تاک؛ دامەزراندنی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی و بەستنی پەیمانێکی نەتەوەیی دەست بۆ چەک نەبردن بەرانبەر یەکتر؛پێناسە کردنەوەی سەرلەنوێی چەمک و  ئەرکی پێشمەرگە و کۆتاییهێنان بە حیزبی چەکدار و کۆبوونەوەی هەموو پێشمەرگەی کوردستان لە یەک لەشکری بانحیزبیدا؛ دەتوانن ئەو بنەما گشتییانە بن بۆ کۆتاییهێنان بە تراژیدیاکانی لە جۆری بەرەبەیانی دوێنێی ڕیزەکانی کۆمەڵە و کارەساتەکانی پێشووی  ناو بزووتنەوەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. 
   پارتی ئازادیی کوردستان بۆ ئەم گۆڕانکاریی و وەرچەرخانە قووڵ و بەرفراوانانە لە ژینگەی سیاسیی نەتەوەیەکی بندەستی کۆڵۆنیکراودا، تەنیا بیر و بیردۆزی ناسیۆنالیزم بە هەوێن و رێنیشاندەر دەبینێ.
   پارتی ئازادیی کوردستان، داخ و کەسەری خۆی لە ڕووداوەکانی ڕیزەکانی کۆمەڵە دەردەبڕێت و لە گەڵ بنەماڵەی قوربانییەکان هاوخەمیی ڕادەگەیەنێت و ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ گێڕانی دەوری چاکە بۆ دامرکاندنەوەی گرژییەکان. هاوکات داوا لە هەموو لایەنە پێوەندییدارەکان بە گشتیی و حکومەتی هەرێم و ئیدارەی سلێمانی بە تایبەتیی دەکات بەجۆرێ هەڵسوکەوت لە گەڵ ئەم ڕووداوە بکرێت کە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، نەتوانێ کەڵکی لێوەربگرێت.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK

٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ک
٢٣ی ژووئەنی ٢٠٢٣ ز

سەرەوە