پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد
27/07/2023
بەیاننامەی پارتە کوردستانییەکان لە دەرەوە جێگای داخ و نیگەرانییەکی زۆرە کە لەڕۆژانی ٢٢ تا ٢٤/٧/٢٠٢٣ کە بەناوی کۆنفرانسی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان لە وڵاتی سویسرا کە لەلایەن پەکەکەو چەند لایەنێک ڕێکخرابوو، تەنها سووکایەتی کردن بوو بە مێژووی (١٠٠) ساڵەی خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان لە هەر چوار پارچەی کوردستان. هەڵواسین و نیشاندانی چوار ئاڵای جۆراوجۆر لە هۆڵی کۆبوونەوەکان و ناوهێنانی گەلانی کوردستان لە جیاتی گەلی کوردستان و دانانی ئاڵای بۆ هەر بەشێکی کوردستان، ئەجندای نامۆو گوماناوی چەند کەس و لایەنێکن، کە تەنها مەبەستیان لێکترازان و چەسپاندنی پارچەبوونی کوردستانەو هەروەها درز خستنە ناو ڕیزەکانی گەلی کوردستانە.. ئەو بەیاننامەیەی کە چەند کەس و لایەنێک لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا دەریان کردووە درێژەپێدان و قبووڵکردنی ئەو پەیماننامەیەیە کە زوڵمێکی گەورەی لە نەتەوەکەمان کرد. ئەمەی ئەوان کردیان بێڕێزیکردنە بە خوێنی شەهیدان و گەل و ئاڵاو خاکی کوردستان. جێگای داخە کە چەند لایەنێک لە پێشتر بەحیساب خەباتیان کردووەو قوربانییان داوە بەشێکن لە حوکمڕانی کوردستان و خۆیان بە نیشتمان پەروەر دەزانن و ئەم دابەشکردنەو بێڕێزیەیان بە ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە پێ قبووڵ بووەو هەڵوێستیان نەبووە. ئێمە گەلێکی دابەشکراو و ستەم لێکراوین و دەبێ هەموو لایەکمان کار بۆ ئەوە بکەین هێماو بەهاو ئاڵای هاوبەشمان هەبێت. پێشمەرگەو ئاڵاو خاکمان سیمبوڵی یەکگرتوویی و مانەوەمانن و وە دەبێ بپارێزرێن. پێشمەرگە لەژێر ئاڵای کوردستان توانی، دژ بە داعش کە دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهان بوو قارەمانانە جەنگاو بووە بەرگریکاری مرۆڤایەتی. خاکی کوردستان پەناگەی ئارامی سەرجەم کوردستانییانی پارچەکانی کوردستان بووە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هاوکاری کراون. بۆیە پاراستنی ئەم ئەزموونەی کوردستان و هێماو بەهاکانی ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقی هەر تاکێکی کوردە. لەبەرئەوە ئێمە وەک پارتە کوردستانییەکانی دەرەوە چیتر ئەو بێڕێزییە بە خوێنی شەهیدان و ئاڵای کوردستان قبووڵ ناکەین و ئەو جۆرە ڕەفتارانە شەرمەزار دەکەین. پارتە کوردستانییەکان لەدەرەوە: پارتی ئازادیی كوردستان PAK پارتی دیموکراتی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان-باکور . پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا (پەدەکەسە). ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە). کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا پارتی شەپێلا پاشەڕۆژی کورد لەسوریا. پارتی سەربەخۆیی کوردستان . پارتی یەکێتی کوردستانی سوریا لەئەوروپا. سێشەممە ٢٥/٧/٢٠٢٣
تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان
پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان