دواین هەواڵ

2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد

کوردستانی

ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان

08/09/2023

 

ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان
 
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ کوردی/ ١٤٠٢ی هەتاویی وەفدێکی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بریتی لە بەڕێزان عومەر ئیلخانیزادە جێگری سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ – کاکۆ عەلیار – ئیبراهیم محەمەدی و عەلی ڕەنجبەری  سەردانی پارتی ئازادیی کوردستانیان کرد کە لەلایان بەڕێزان حسەین یەزدانپەنا سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان– خەلیل کانی سانانی – عەبدوڵڵا نەسیری – ڕێباز شەریفی – رووبار لەیلاخی – باران مەهابادی و ئەدیب خالدیان پێشوازیان لێکرا.
 
دیدارەکە بە باس و لێکدانەوەی راپەڕینی ژینا دەستی پێکردو هەر دوو لایەن بە وردی لەسەر ڕووداوەکانی یەکساڵی ڕابردووی کوردستان و ئێران ئاڵووگۆڕی بیروڕایان کرد و بە تایبەتی بە چاوێکی خەسار ناسانە و قەبووڵی ئەو کار و چالاکیانەی کە دەبوو بە هاوبەش و یەکڕیزی لە کوردستان بەڕێوەچووبایەن لێکدانەوەی باروودۆخەکە کرا.
تەوەری دووهەم و گرینگی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە ورووژاندنی ئەم پرسیارە کە وەکوو کۆمەڵە و PAK لەم دەوری داهاتوویەدا دەبێ چی بکەین و ئەرک و کاری هاوبەشمان چی دەبێت؟ هەر دوو لایەن بە ڕۆحی هاوکاری و خزمەت بە بەرژەوەندیی بزووتنەوەکە و مافەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر چالاکی و هەنگاوە هاوبەشەکان کۆک و تەبا بوون.
 
وەفدی کۆمەڵە جەختی لەسەر هاوئاهەنگی و کاری هاوتەریبی حیزب و لایەنەکانی رۆژهەڵات کردەوە و لەسەر هەوڵەکانی خۆی بۆ یەکڕیزی ماڵی کورد سوور بوو، هەر بۆیەش لە ڕاگەیێندراوی خۆیدا لەسەر ساڵوەگەڕی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی بانگەوازیی خۆی بۆ مانگرتن و ڕێزگرتن لە گیانبەختکردوان،  بەندکراوان و برینداران جیاواز نەبوو لە ڕاگەیێندراوی لایەنەکانی دیکە. ئەو هەڵوێستەی کۆمەڵە لە لایەن بەڕێزانی پارتی ئازادیی کوردستانەوە بەرز نرخێندرا.
لە درێژەی دیدارەکەدا هەڵوێست و ڕوانگەی هەر دوو لایەن بە نیسبەت ڕوانینیان بە هێندێک پرسی گرێدراو بە ڕۆژهەڵات و چۆنیەتی وڵامدانەوە بەو پرسانە باس و گفتگۆی لەسەر کراو هەر دوو لایەن لەسەر ئەسڵی کوردستانتەوەری و خەباتی ئەحزاب و لایەنەکانی ڕۆژهەلاتی بۆ ڕۆژهەڵات و تێکۆشان لەپێناوی ڕاماڵینی هێزەکانی سپای پاسداران وەک هێزێکی داگیرکەر له کوردستان ،و وەدەستهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ  نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆک و هاوڕا بوون.
هەروەها هەوڵ و چالاکیەکانمان بۆ خزمەت بە بەرژەوەندیی بالای نەتەوەیی بێت و لە جیاکاریی  و هەوڵی لێکدابراو دوور بکەوینەوە. بۆ ئەم مەبەستەش هاوڕێیانی پارتی ئازادیی کوردستان سەرەڕای جەخت کردنەوە لەسەر پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی و یەکخستنی هێزی لەشکریی؛ پێشنیاریان کرد کە کۆبوونەوە و سێمیناری هاوبەشی سەرجەم لایەنەکان لە داهاتوودا دەتوانێ لێک تێگەیشتن و هاوئاهەنگی زیاتر ساز بکات، ئەو پێشنیارە لە لایەن وەفدی کۆمەڵەوە پێشوازی لێکرا.
یەکێکی تر لە تەوەرە گرینگەکانی دیدارەکە تایبەت بوو بە گوشارەکانی ئێران و چۆنیەتی ڕووبەڕوو بونەوەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ ئەم بابەتە کە هەر دوو لایەن جەختیان لەسەر هەڵوێست و کاری هاوبەشی سەرجەم لایەنەکان بۆ ئەم دەورەیە کردەوە.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بە چەند بابەتێکی مێژووی پەیوەندیدار بە پرسی کورد و هەروەها چەند باسێکی تایبەت بە گۆڕانکارییە سیاسی و نیزامیەکانی جیهان و هەروەها شەڕیی ئۆکڕاین و ڕووسیا و هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە نیسبەت ڕووداوەکانی ناوچەکە.
لە کۆتایی دیدارەکە وێڕای جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی دیدار و کۆبوونەوەکانی هەر دوولایەن،  ئەنجامی کار و پڕۆژەی هاوبەشی کۆمەڵە و PAK و لایەنەکانی تر بە ئەرێنی نرخێندرا و بڕیاردرا بۆ ئەم بابەتانە هەوڵ و کاری جدیی ئەنجام بدرێت.
کۆبوونەوەکە لە پاش ٤ کاتژمێر کۆتایی پێهات.

 

سەرەوە