دواین هەواڵ

2024-05-03 دەسبەسەرکرانی ١٤ هاووڵاتیی شنۆ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە کەمتر لە حەوتوویەکدا 2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا

سەرۆکایەتیی

پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران

13/09/2023

 

 

پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران

رۆڵەکانی نەتەوەی مەزنی کورد!
لە واژۆکرانی رێککەوتننامەی ئاسایشیی نێوان ئێران و عێراقەوە تا ئێستا،کاربەدەستانی سیاسیی و لەشکریی ئێران پەیتا پەیتا هەڕەشەی پەلاماردانی حیزب و پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەنەوە.
هەر بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک چەکی قورس و چەند یەکەیەکی دیکەی سپای پاسداران لەسەر سنوورەکان جێگیر کراون. هەروەها چەند تیمی ھێزی قودسی سپای پاسداران لە کەرکووک و پردێ دامەزراون.
تاران ڕۆژی ٢٨ی خەرمانان ڕێکەوتی نۆزدەی سیپتامبری وەک دوا مۆڵەت دیاریی کردووە کە ئەگەر رێککەوتننامەکەیان وەک خۆی جێبەجێ نەکرێت، لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پەلاماردانی حیزبەکانی ڕۆژھەڵات دەست پێدەکات.
ئێستا کە حەوتوویەک تا ئەو کاتە ماوە، بە پێویستی دەزانم هەڵویست و پلانەکانی سپای میللیی کوردستان بەمجۆرە رابگەیەنم:
١- رێککەوتننامەی ئاسایشیی ئێران لەگەڵ عێراق و گەف و هەڕەشە بەردەوامەکانی ، پەردە لەسەر راستییەک هەڵدەدەنەوە کە دەبێ بۆ ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان بە گشتیی و ڕۆژھەڵاتی داگیرکراو بە تایبەتیی جێگای شانازیی و خۆڕانان بێت.چوونکە کۆی هاوکێشەکە نیشانەی هەڵکشانی پێگە و گرینگیی دەوری رۆژهەڵاتی کوردستان و حیزب و ھێزەکانی لە ململانێی هێز لە ناوچەکە و ترس و نیگەرانیی ئێرانە.
کوردستان وەک سەرچاوەی گەورەترین راپەڕینی ٤٤ساڵی پێشوو لە جوغرافیای ئێراندا، پێشەنگی کۆتاییهێنان نەک بە حکوومەتێک،بەڵکوو بە دەوڵەتێک و سیستەم و پێوەندییەکی کۆلۆنالیستیی و ئازادیی نەتەوە کۆڵۆنیکراوەکانی ئەو جوغرافیایە و نەتەوەی فارسیشە لە تۆتالیتاریزم.
   پیلانگێڕی و رەفتارە سیاسیی و لەشکرییەکانی ئێران لەگەڵ قەوارە و بزاڤە سیاسییەکانی کورد لە باشوور و رۆژاوا و ڕۆژھەڵات و باکووری کوردستان، ئێستا بە شێوەی دیارییکراو لە پێناو گەمارۆدانی ڕاپەڕینی ژینا و ڕێگریی لە بڵێسە سەندنەوەی پۆلووەکانی ئەو ڕاپەڕینەیە.
٢- ئێمە بۆچوون و پێشنیاری خۆمان بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەتەکانی تاران و بەغدا لە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە. بەڵام بڕیاراتی سیاسیی و لەشکریی هەرێمی کوردستان، لەسەرکردایەتی و دامەزراوەکانی خۆیەوە وەردەگیرێن و خۆیان لێی بەرپرسن. 
ئەگەر هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر سنوور بەزاندن و دەستدرێژیی ئێراندا، بڕیار و پلانی بەرەنگار بوونەوە و بەرگریی هەبێت، ئەوە هێزەکانی ئێمە شانبەشانی هێزەکانی هەرێمی کوردستان شانازیی نەبەردێکی دیکەی وەک نەبەردی پردێ بۆ خۆیان و مێژووی کوردایەتیی تۆمار دەکەن.یەکگرتوویی سیاسیی و لەشکریی ڕۆژھەڵات و باشووری نیشتمان نەک ھەر پەلامار و دەستدرێژییەکی ئەوتۆ تێکدەشکێنێت، بەڵکوو دەرگای گۆڕانکاریی گەورەش لەسەر کوردستان دەکاتەوە.
٣- ئێمە ھەرگیز نەمانویستووە خاکی ھەرێمی کوردستان ببێتە جێی تێکھەڵچوون و پێکدادانمان لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەگەر ھێرشی هێزەکانی ئێران لە وشکاییەوە تەنیا بۆ سەر حیزبەکان و هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بێت، ئەوە بەرەنگاربوونەوەیان لە مافێکی سروشتیی وەک «مافی دیفاعی ڕەوا»وە وەردەگرین و بە بەرەنگار بوونەوەیان لە خاکی ھەرێمدا لە قوڕێکییان دەچەقێنین کە ڕزگاربوونیان لێی، باجی قورسیان لەسەر دەخات. زۆر لە فەرماندەکانی ئێستای سپای پاسداران زەبری
هەڵمەتی پێشمەرگەیان چێشتووە و ئەو دۆزەخەیان دیتووە کە پێشمەرگەی کوردستان، بۆیانی ساز دەکرد. بێجگە لە ڕۆڵەکانی ڕۆژھەڵات، ھەر لە ئێستاوە سەدان و بگرە ھەزاران مێرخاسی باشووری نیشتمانیش خۆیان بۆ بەشداریی لە شەرەف و شانازییەکی نەتەوەیی وەھا ساز کردووە.
٤- ئەگەر گەف و هەڕەشەکانی دوژمن تەنیا هاژەکیی و درۆنیی بن، ئەوە بەرەنگار بوونەوە و “مقابلە بە مثل»لە دەرەوەی توانای ئێمە و ھەرێمی کوردستانە و بەرپرسایەتی پاراستنی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دەخاتە ئەستۆی ئەوانەی ١٠٠ساڵ لەمەوبەر بێئەخلاقیی رێگریی لە بە دەوڵەتبوونی  کوردستان و دابەشکردنی کوردستانیان خۆلقاندو ئەمڕۆ (لەم ناوچەیە)، تەنیا لەم کوردستانە دەتوانن شەوێک بە ئاسوودەیی  رۆژ بکەنەوە.لەم حاڵەتەدا ئەرک و پلانی سەرەکیی ئێمە گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی هێزەکانمانە.
٥- لێدوانی یەک بە دوای یەکی کار بە دەستانی سیاسیی و لەشکریی ئێران لە تەنیشت دەیان پەیج و ماڵپەری سەر بە دام دەزگا سیخۆریی و تێروریستییەکانی ئێران بە زمانەکانی فارسی و کوردی لەهەر دوو بەشی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان،مەکینەیەکی گەورەی درۆ و چەواشەکارییان بۆ شەڕی سایکۆلۆژیی دژی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵات و سپای میللیی کوردستان، پێکهێناوە. بەربەرەکانی و بەرپەرچدانەوە و پەکخستنی  کاریگەرییەکانی مەکینەی  درۆ  و چەواشەی تاران، بە ڕادەی شەڕ و نەبەردەکانی سەر زەوی گرینگە و هەر ڕۆڵەیەکی کوردستان لە لای خۆیەوە دەتوانێ پێشمەرگەیەک بێت لەم سەنگەرەدا .
٦- دەوڵەتی هەرگیز خاوەن ئەخلاق نەبووی ئێران، بەشێکی گەورە لە حەولەکانی لەسەر تەوەری ناکۆکیی نانەوە و بە گژ یەکتردا کردنی خەڵک و پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵک و حکومەت و پارتەکانی باشوور کوردستان کۆک کردووە. پرسی پێوەندیی نێوان پارچەکانی کوردستان لە خانەی ئاسایشی نەتەوەییدایە. بۆیە پێویستە لە ھەر دوولاوە زۆر بە هەستیاری هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. سپای میللیی کوردستان و جەنگاوەرەکانی کە خوێن و عارەقەیان لەگەڵ ڕۆڵەکانی باشوور و باکوور و رۆژاوای کوردستان تێکەڵ بووە، لای خۆیانەوە، هیچ دەرفەتێک بە یاری و فیتنەگێڕیی دوژمن لەم بەستێنەدا نادەن و دەوڵەتی عەجەم خیت دەکەنەوە. ئێمە لەم دۆخە دژوارەدا کە ھەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت، لە سەر سیاسەتی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەیشتن و ڕەچاوکردنی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبین.بەڵام ئەو خائینانەش لە بیرناکەین کە لەم دۆخ و قۆناغەدا ، هاودەست و هاودەنگی سپای پاسداران و مەکینەی درۆ و چەواشەی تارانن.
 نەتەوەی کورد و بزاڤە سیاسییەکانی ڕۆژگاری تەنگانە و گەلەکۆمەی داگیرکەرانی زۆر دیتووە. ئەو ڕۆژانە ڕۆیشتوون و کوردستان و کورد بە زیندوویی ماونەتەوە. دۆخی ئەم ڕۆژانە و کەڵەوەکێشیی ئێران کاتییە و تێدەپەڕێت.لە ھەناوی ئەم دۆخ و بارەدا گۆڕانکاریی نوێ سەرھەڵدادات. ڕەوڕەوەی مێژوو ڕووی لە ئازادییە و بۆ دواوە ناگەڕێتەوە.گڕ گرتنەوەی ژیلەمووی ڕاپەڕینی ژینا ھاوکێشەکان دەگۆڕێت و پیلانەکانی تاران تێکدەدات. بۆیە پڕ بە گەروومان دەیڵێینەوە:« ئەی ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان»!


حسەین یەزدانپەنا
فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستان

٢٢ خەرمانانی ٢٧٢٣ کوردی
١٣ سێپتامبری ٢٠٢٣ زایینی

سەرەوە